|
فیلمێكی كوردی به‌شداری له فیستیڤاڵی فیلمی به‌رڵین ده‌كات
|
والاپرێس
كورته فیلمی دیكۆمێنتی "مشك و پشیله" له ده‌رهێنانی بیژه‌ن زه‌مان پیرا و ناهید قوبادی، به‌شداری له 60مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی به‌رڵین له ئه‌ڵمانیا ده‌كات.
ئه‌م فیستیڤاڵه له رۆژانی 11 تا 21ی شوبات به به‌شداری به‌رهه‌می سینه‌ماكارانی سه‌رتاسه‌ری دنیا له چه‌ندین به‌شی جۆراجۆردا له شاری به‌رڵین له وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری تاران، كورته فیلمی دیكۆمێنتی كوردی "مشك و پشیله" له ده‌رهێنانی هاوبه‌شی سینه‌ماكارانی سنه‌یی "بیژه‌ن زه‌مان پیرا" و "ناهید قوبادی" له به‌شی تازه دامه‌زراوی "سینه‌ما كۆلینێری" Culinary Cinema، له 60مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی به‌رڵین له وڵاتی ئه‌ڵمانیا نمایش ده‌كرێت.
فیلمی دیكۆمێنتی "مشك و پشیله" له ماوه‌ی 20 رۆژدا له هاوینی ساڵی 2008 له شاری سنه وێنه گیراوه و ماوه‌كه‌ی 26 خوله‌كه. چیرۆكی ئه‌م فیلمه سه‌باره‌ت به منداڵانی كاركه‌ره كه له ده‌ورووبه‌ری شاری سنه كار ده‌كه‌ن.
ئه‌م فیلمه له ساڵی 2008 خه‌ڵاتی تایبه‌تی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دی پۆپۆلی" له شاری فلۆرانسی وڵاتی ئیتاڵیا به‌ده‌ستهێنا و هه‌ر به بۆنه‌ی وه‌رگرتنی ئه‌م خه‌ڵاته‌وه له 20 شاری وڵاتی ئیتاڵیا به شێوه‌ی گشتی نمایش كرا.
فیلمی دیكۆمێنتی "مشك و پشیله" له فیستیڤاڵ گه‌لی جۆراوجۆر له ئاستی دنیادا به‌شداری كردوه، له‌وانه: فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "چێشته ئارامه‌كان" Slow Food له وڵاتی ئیتاڵیا، شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌نده‌ن له به‌ریتانیا، فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دی پۆپۆلی" له شاری فلۆرانسی وڵاتی ئیتاڵیا، فیستیڤاڵی فیلمی كوردی مانچه‌سته‌ر له به‌ریتانیا، فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "كرۆنا" له وڵاتی ئیرله‌ندا، فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی مه‌درید له وڵاتی ئیسپانیا، فیستیڤاڵی فیلمی "شار" له تاران، فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "میلان" له وڵاتی ئیتاڵیا، فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "مه‌یامه‌ی" له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا و هه‌روه‌ها فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ویسكانسین" له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا.
سینه‌ماكاری كورد بیژه‌ن زه‌مان پیرا ساڵی 1965 له شاری سنه له دایك بووه. ساڵی 1988 به كامێرای فۆتۆگرافی چووه دنیای هونه‌ره‌وه و ساڵی 2001 له ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران له تاران ده‌ستی به چالاكی فیلمسازی كرد.
|
|
2/7/2010 8:17:15 PM
|
Print Page
|
|