|
BDP هه‌وڵده‌دات تێگه‌یشتنه سیاسییه‌كانی له‌گه‌ڵ چه‌مكه‌كانی حكومه‌تدا یه‌كبگرێته‌وه
|
واڵاپرێس
حزبی ئاشتی و دیموكراتی كوردی BDP سیاسه‌تی خۆیان ئاشكراكرد له‌باره‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه‌هه‌یانه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ حكومه‌ت، كه‌سیمای گۆڕانكاریی به‌مامه‌ڵه‌كردنیانه‌وه دیاره به‌رامبه‌ر به‌دۆزه سیاسییه‌كان.
له‌پاش ئه‌وه‌ی له‌بانگه‌شه‌كانیاندا ده‌ڵێن: ئێمه نامانه‌وێت درێژه‌پێده‌ری حزبی كۆمه‌ڵكه‌ی دیموكراتی بین، ئه‌و حزبه‌ی كه‌دادگای باڵای ده‌ستووریی لێكی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، جگه له‌وه‌ش ئه‌و سه‌ركردانه‌ی كه‌پێشتر له‌و حزبه‌دا كاریان كردووه، ئێستا به‌سیاسه‌تی كاركردنی خۆیاندا چوونه‌ته‌وه‌و شوێن چاره‌سه‌رێكی نوێ كه‌وتوون.
سه‌ڵاحه‌دین دیمرتاج سه‌رۆكی حزبه‌كه‌ش ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه: كارده‌كه‌ین بۆ گۆڕینی سیمای كۆن، حزبێكی ره‌گه‌ز په‌رست ته‌نها ده‌توانێت نوێنه‌رایه‌تی به‌شێكی خه‌ڵك بكات كه‌خه‌ڵكی كورده، به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌ین ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌موو دۆزه سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی توركیادا بگونجێین.
|
|
2/7/2010 8:17:37 PM
|
Print Page
|
|