|
كێشه‌ی دوورخراوه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو به‌ره‌و وچاره‌سه‌ربوون ده‌چێت
|
قادر ئه‌سمه‌ر
بڕیاربوو ئه‌مرۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی پرسی كاندیده دورخراوه‌كان تاوتوێ بكات ، به‌ڵام به‌هۆی ته‌واو نه‌بوونی رێژه‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و نه‌بوونی رێكه‌وتنێك كۆبونه‌وه‌كه بۆ سبه‌ی دواخرا
د. ئه‌حه‌مد ئه‌نوه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به سایتی واڵاپرێس-ی راگه‌یاند: به‌هۆی ئاماده‌نه‌بونی ڕێژه‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كۆبوه‌نه ئه‌مرۆ په‌رله‌مانی عێراق بۆ سبه‌ی سه‌عات 1 دواخرا .
وتیشی: به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێك ئه‌مرۆ لێژنه‌یه‌ك له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌گه‌ڵ دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی فیدراڵ كۆبۆوه .
وتیشی: ده‌سته‌ی تێهه‌ڵچونه‌وه به‌ڵێنی داوه پێداوچونه‌وه به‌و ناوانه بكات كه ره‌خنه‌یان له‌سه‌ره ژماره‌یان 177كه‌سه، بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌وكاره پێش 12/2 ته‌واوده‌بێت .
د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد هه‌ربۆ ئه‌و مه‌به‌سته بڕیاره سبه‌ی ئه‌و لێژنه‌یه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه له‌گه‌ڵ دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه كۆبێته‌وه ، ڕاپۆرتی خۆی ئاماده‌بكات و ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی بكات ، بۆیه ئه‌گه‌ر به رێكه‌وتنێك ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌وا پێویست به كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ناكات.
ڕۆژی 4/2 له بڕیارێكی چاوه‌روان نه‌كراودا ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری عێراقی گه‌رانه‌وه‌ی كاندیده دورخراوه‌كانی راگه‌یاند ، به‌هۆیه‌وه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له 7/2 بۆ12/2دواخرا.
|
|
2/7/2010 8:24:30 PM
|
Print Page
|
|