|
بریاردرا به‌ته‌ملیك كردنی خانوه بێ تاپۆكانی ناحیه‌ی شۆرش
|
كوردستان عه‌بدولخالق
له سه‌ر بریاری سه‌رۆكاریه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بریاردرا به ته‌ملیك كردنی ئه‌و خانوو زه‌و یه بێ تاپۆیانه‌ی ناحیه‌ی شۆرش كه تائیستا ته‌ملیك نه‌كراوه به‌ناو خاوه‌نه‌كانیانه‌وه ئه‌م بریاره‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به‌لای دانیشتوانی ناحیه‌كه‌وه بریارێكی گرنگه سوپاسی كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تی هه‌رێمیش د ه‌كه‌ن بۆ ده‌رچونی بریارێكی له‌و شێوه‌یه كه سودو قازانجی بۆ كه‌سانی كه‌م ده‌رامه‌ت هه‌یه .
سه‌روه‌ر ساڵح سه‌رۆكی شاره‌وانی ناحیه‌كه ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه بۆ هه‌ر پارچه زه‌ویه‌یه‌ك بری 50 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت بۆ هه‌ر خانوه‌یه‌كیش بری 100 هه‌زار دینار له و هاوڵاتیانه وه‌رده‌گیرێت كه‌تائیستا خانوه‌كانیان تاپۆ نه‌كراوه.
وتشی: له‌سه‌ره‌تایی ده‌رچونی بریاره‌كه‌وه تائیستا زیاتر له هه‌زار هاوڵاتی سودمه‌ند بونه له‌و بریاره رۆژانه‌یش به ده‌یان هاوڵاتی سه‌ردانی شاره‌وانی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌كانیان بۆ بكرێت باسی له‌وه‌یشكرد كه‌شاره‌وانی ئه‌و خانوه‌نه ته‌ملیك ده‌كات كه پێشتر له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه دراوه به هاوڵاتیان ,به‌ڵام تاپۆ نه‌كراوه له‌سه‌ریان.
رونیشیكرده‌وه پێویسته ئه‌و هاوڵاتیانه به‌ڵگه‌یه‌كیان به ده‌سته‌وه بێت ئه‌و كاته‌ی سه‌ردانی شاره‌وانی ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی كارمه‌نده‌كان مامه‌ڵه‌كه‌یان بۆبكه‌ن و دوای ته‌واو كردنی مامه‌ڵه‌كان له شاره‌وانی ره‌وانه‌ی تاپۆی چه‌مچه‌ماڵ ده‌كرێت بۆئه‌وه‌ی سوره‌ت قیدی زه‌ویه‌كه بنێرن بۆمان ئێمه‌یش لای خۆمانه‌وه روانه‌ی ئه‌و لێژنه‌باڵایه‌ی ده‌كه‌ین كه له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێكهێنراوه بۆ ئه‌و كاره .
|
|
2/8/2010 3:00:27 PM
|
Print Page
|
|