|
ئێران: ده‌ستبه‌رداری پیتاندنی یۆرانیۆم ده‌بین، ئه‌گه‌ر له‌ده‌ره‌وه پێمان بگات
|
واڵاپرێس
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی سه‌رۆكی رێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی نیشاندا بۆ ده‌ست به‌رداربوون له‌پیتاندنی یۆرانیۆم به‌مه‌رجێ له‌لایه‌ن وڵاتانی خۆرئاواوه سووته‌مه‌نی ئه‌تۆمی به‌ده‌ست بگات.
عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی سه‌رۆكی رێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێرنی وتی: پشتگیریی له‌دروستكردنی 10 دامه‌زراوه‌ی نوێ ده‌كه‌ین بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم، له‌ماوه‌ی ساڵێكیشدا ئه‌و كاره ده‌كه‌ین، وتیشی: تاران ده‌ست له‌پیتاندنی یۆرانیۆم هه‌ڵده‌گرێت، به‌مه‌رجێك ئه‌گه‌ر سووته‌مه‌نی ئه‌تۆمی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی خۆرئاواوه به‌كۆماری ئیسلامی ئێران بگات.
به‌پێی ئه‌و داوایه‌ش كه له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌دی نه‌ژاده‌وه پێی سپێردرابوو بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم، عه‌لی ئه‌كبه‌ری ده‌ستیكرده‌وه به‌كاری به‌پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ وڵاته‌كه‌ی.
|
|
2/8/2010 6:37:37 PM
|
Print Page
|
|