لیسته‌كه‌ی مامۆستا جه‌عفه‌ر له هه‌ڵبژاردن نه‌كشاوه‌ته‌وه مامۆستا جه‌عفه‌ر: ئه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه دووره له راستییه‌وه
|
واڵاپرێس
پاش ئه‌وه‌ی هه‌واڵی كشانه‌وه‌ی لیستی ته‌ڤگه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌كان، به بڕیاری مام جه‌لال سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بڵاوكرایه‌وه ، سه‌رۆكی لیسته‌كه ئه‌و هه‌واڵه‌ی به‌دوورله راستی زانی.
فازل مه‌لا كه‌ریم (مامۆستا جه‌عفه‌ر) سه‌رۆكی لیستی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌كان سه‌رله‌ئیواره‌ی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه به سایتی واڵاپریس-ی راگه‌یاند: ئه‌و هه‌واڵه دووره له راستیه‌وه چونكه ئێستا كاتی كشانه‌وه نه‌ماوه له هه‌ڵبژادنه‌كان، نازانم ئه‌و هه‌واڵه چۆن بڵاوبوه‌ته‌وه.
رونیشیكرده‌وه: ئێمه لیسته‌كه‌مان له هه‌ڵبژاردن نه‌كشاوه‌ته‌وه، ته‌نیا له‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان كاندیده‌كانمان پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژادن ناكه‌ن، هه‌موو كاندیده‌كانمان كه توركمان و عه‌ره‌بن له پارێزگاكانی دیكه‌ی عیراق به‌شداری هه‌ڵبژادن و پروپاگه‌نده بۆ خۆیان ده‌كه‌ن.
مامۆستا جه‌عفه‌ر هۆكاری به‌شداری نه‌كردنی كاندیده‌كانی له پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژادن له پارێزگانی كوردستان، بۆ ئه‌و باردۆخه‌ی یه‌كێتی گه‌رانده‌وه كه به‌سه‌ری هاتبوو له 25/7دا دوباره‌نه‌بونه‌وه‌ی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا.
له ماوه‌ی رابردوودا مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی داوایكرد ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی یه‌كێتی كه له لیسته‌كه‌دا هه‌بوون به‌شداری هه‌ڵبلژادن نه‌كه‌ن ئه‌مه‌ش له‌به‌ر باردودۆخی یه‌كێتی بوو.
|
|
2/8/2010 6:38:33 PM
|
Print Page
|
|