لیژنه‌ی دارایی: راپۆرتی خۆمان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای بودجه ئاماده‌یه په‌رله‌مانتارێك: نابێت خوێندنه‌وه‌ی سیاسی بۆ بودجه بكرێت
|
قادرئه‌سمه‌ر
دوا ئه‌وه‌ی له 26/1 په‌رله‌مانی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێم ، لێژنه‌ی دارایی چاوه‌ڕوانی راپۆرتی لێژنه‌كانی تری ناو په‌رله‌مانه بۆ ئه‌وه‌ی ڕاپۆرتی كۆتایی پێشكه‌ش به سه‌رۆكاتی په‌رله‌مان بكه‌ن .
دلێر مه‌حمود بڕیارده‌ری لێژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كورستان به سایتی واڵاپرێس-ی راگه‌یاند: ئێمه وه‌ك لێژنه‌ی دارایی راپۆرتی خۆمان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای بودجه ئاماده‌یه و چاوه‌ڕوانی چه‌ند لێژنه‌یه‌كی ناو په‌رله‌مان ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی دوا راپۆرتی خۆمان ئاماده‌بكه‌ین و ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بكه‌ین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له‌ماوی 10 ڕۆژی رابردوو لێژنه‌كانی ناو په‌رله‌مان به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا‌و شه‌فاف تاوتوێی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێمیان كردووه.
وتیشی: په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی هه‌رێم هۆكارێك ده‌بێت بۆ بوژانه‌وه‌ی جوڵه‌ی بازاڕ و سودمه‌ند بوونی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان كه له‌لایه‌ن كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌ت هه‌رێم بڕیاری زیادبونی موچه‌كه‌یان بۆ دراوه ، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ په‌سندكردنی بودجه بڕیاره‌كه‌ی سندوقی نیشته‌جێبوون ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه كه به‌شێكی زۆری هاوڵاتیان سوودمه‌ند ده‌بن.
سه‌میر سه‌لیم ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی له لیستی یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌باره‌ی دوا هه‌نگاوه‌كانی پرۆژه یاسای بودجه وتی: ئاماده كردنی راپۆرتی كۆتایی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێم، له لێژنه‌ی دارایی به‌شێوی ده‌نگدان ده‌بێت ، به‌ڵام ئێمه پارێزگاری له بۆچونه‌كانمان ده‌كه‌ین و له‌ناو په‌رله‌مان گفتوگۆیه‌كی چڕی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، ئه‌وكاته‌ش بڕیار له‌سه‌ر چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بودجه ده‌ده‌ین .
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتاری لێژنه‌ی ئابووری ئیسماعیل گه‌ڵاڵی له لیستی گۆڕان وتی: ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین له‌ناو په‌رله‌مان كوردستان خوێندنه‌وه‌ی سیاسی بۆ بودجه‌ی هه‌رێم نه‌كرێت، به‌ڵكو پێویسته ئابووریانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.
وتیشی: له‌كاتی بوونی كه‌موكوڕی گه‌وره له‌ناو پرۆژه‌یاسای بودجه كه كارێكی ئاساییه له‌ناو بودجه‌یه‌كی واگه‌وره كه‌مووكه‌ری هه‌بێت، پێویسته جارێكی تر ئه‌و پرۆژه‌یه بگه‌ڕێندرێته‌وه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ، بۆئه‌وی پێداچونه‌وه‌ی بۆ بكه‌نه‌وه.
پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له 10ترلیۆن و 600ملیار دینار پێكدێت ودوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران په‌سندكرد له 26/1 له‌په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كرا.
|
|
2/8/2010 7:48:02 PM
|
Print Page
|
|