په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی خۆی نابه‌ستێت كێشه‌كه خرایه به‌رده‌م ده‌سته‌ی پێداچوونه‌وه
|
واڵاپرێس:
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، په‌رله‌مانی عیراق كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی خۆی نه‌به‌ست له‌سه‌ر به‌شداری كردن یان نه‌كردنی به‌عسییه‌كان له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتووداو بڕیاریانداوه كێشه‌كه بخه‌نه به‌رده‌ستی ده‌سته‌ی پێداچوونه‌وه‌و له‌وێدا یه‌كلایی بكرێته‌وه.
ره‌وف عوسمان ئه‌ندام په‌رله‌مانی عیراق له‌لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان تایبه‌ت بۆ سایتی واڵاپرێس دواو وتی: كێشه‌كه‌یان بردووه‌ته به‌رده‌م ده‌سته‌ی پێداچوونه‌وه‌و بڕیاریان داوه به‌دۆسیه‌كه‌دا بچنه‌وه‌و، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ڕووی یاساییه‌وه پێویستی به‌په‌رله‌مان نه‌بوو بۆیه كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه.
وتیشی: به‌بۆچوونی ئێمه‌ش ده‌سته‌ی پێداچوونه‌وه له‌ژێر فشاری ئه‌مریكی و ده‌ره‌وه‌و له‌به‌رژه‌وه‌ندیی به‌عسییه‌كان ئه‌و بڕیاره‌ی دابوو كه‌به‌عسییه‌كان به‌شداری هه‌ڵبژاردن نه‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مجاره له‌ژێر فشاری مالكی و حزبی ده‌عوه‌دا داوای لێكراوه كه‌به‌شێوه‌یه‌كی یاساییانه‌و دۆسیه به‌دۆسیه سه‌یر بكرێت بۆئه‌وه‌ی بگه‌نه ئه‌نجام و ئه‌و بڕیاره‌ش كه‌ده‌ریده‌كه‌ن دوا بڕیار ده‌بێت و پێویسته هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندبن پێوه‌ی.
رونیشیكرده‌وه ئێمه هه‌موومان دژی بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌عسییه‌كان-ین، چونكه به‌گوێره‌ی مادده‌ی 7 له‌ده‌ستووری عیراقدا نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاری سیاسی، چونكه كاریگه‌ریی خراپیان هه‌یه بۆ عیراقییه‌كان به‌تایبه‌تی بۆسه‌ر كورد، به‌بڕوای من زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی ناویان هاتبووه‌وه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی پێداچوونه‌وه‌وه، ناتوانن به‌شداریی بكه‌ن له‌هه‌ڵبژاردندا.
|
|
2/8/2010 7:49:36 PM
|
Print Page
|
|