|
فه‌ره‌نسا 500 ملیۆن یۆرۆ بۆ پڕۆژه‌ی ئاوی هه‌ولێر ته‌رخان ده‌كات
|
قادر ئه‌سمه‌ر
به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چه‌ندین پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان ، بڕیاره له‌ناوه‌راستی ئه‌م مانگه گروپێك له كۆمپانیاكای وڵاتی فه‌ره‌نسا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
عه‌لی ره‌شید به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندانان له‌وه‌زارتی كوشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌هه‌رێمی كوردستان به سایتی واڵاپرێس-ی راگه‌یاند: حكومه‌ت فه‌ره‌نسا له رێگای كونسوڵگه‌ری وڵاته‌كه‌ی له هه‌ولێر وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م بڕی 500 ملیۆن یۆرۆی ته‌رخانكردووه، بۆ دیراسه‌كردن و توێژینه‌وه‌ی حه‌وزی ئاوی هه‌ولێر ، پاشان هه‌مان پرۆژه له شاره‌كانی دهۆك و سلێمانی و ناوچه گه‌رمیان جێبه‌جێده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندانان هه‌روه‌ك روونیكرده‌وه: كۆمپانیاكانی فه‌ره‌نسا جگه له‌و پرۆژه‌یه به‌نیازن چه‌ندین پرۆژه‌ی تری وه‌به‌رهێنان له‌شاره‌كانی هه‌رێم به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن ، بۆیه له‌كاتی مانه‌وه‌یان له‌هه‌رێمی كوردستان و بۆ به‌رچاوروونیان له‌باره‌ی ئه‌و پرۆژانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن چه‌ندین كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كوشتوكاڵ و بازرگانی و ژووری بازرگانی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
عه‌لی ره‌شید راشیگه‌یاند: ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تی كوشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو هه‌موو ئاسانكاریه‌ك بۆ ئه‌و كۆمپانیا فه‌ره‌نسیانه ده‌كه‌ین له رووی دابینكردنی زه‌وی و پێداویستی لۆجستی، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌رووی ئابورییه سوود له‌تواناكانی ئه‌و وڵاته وه‌ربگرێت، چونكه فه‌ره‌نسا یه‌كێكه له‌وڵاته ئه‌و روپیهكان كه شاره‌زاییه‌كی باشی له‌بواری كوشتوكاڵ و ئاودا هه‌یه.
|
|
2/8/2010 7:59:39 PM
|
Print Page
|
|