فه‌ره‌نسا 500 ملیۆن یۆرۆ بۆ پڕۆژه‌ی ئاوی هه‌ولێر ته‌رخان ده‌كات
قادر ئه‌سمه‌ر
به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چه‌ندین پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان ، بڕیاره‌ له‌ناوه‌راستی ئه‌م مانگه‌ گروپێك له‌ كۆمپانیاكای وڵاتی فه‌ره‌نسا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
عه‌لی ره‌شید به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندانان له‌وه‌زارتی كوشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ سایتی واڵاپرێس-ی راگه‌یاند: حكومه‌ت فه‌ره‌نسا له‌ رێگای كونسوڵگه‌ری وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌ولێر وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م  بڕی 500 ملیۆن یۆرۆی ته‌رخانكردووه‌، بۆ دیراسه‌كردن و توێژینه‌وه‌ی حه‌وزی ئاوی هه‌ولێر ، پاشان هه‌مان پرۆژه‌ له‌ شاره‌كانی دهۆك و سلێمانی و ناوچه‌ گه‌رمیان جێبه‌جێده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندانان هه‌روه‌ك روونیكرده‌وه‌: كۆمپانیاكانی فه‌ره‌نسا جگه‌ له‌و پرۆژه‌یه‌ به‌نیازن چه‌ندین پرۆژه‌ی تری وه‌به‌رهێنان له‌شاره‌كانی هه‌رێم به‌ ئه‌نجام بگه‌یه‌نن ، بۆیه‌ له‌كاتی مانه‌وه‌یان له‌هه‌رێمی كوردستان و بۆ به‌رچاوروونیان له‌باره‌ی ئه‌و پرۆژانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن چه‌ندین كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كوشتوكاڵ و بازرگانی و ژووری بازرگانی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
عه‌لی ره‌شید راشیگه‌یاند: ئێمه‌ وه‌ك وه‌زاره‌تی كوشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو هه‌موو ئاسانكاریه‌ك بۆ ئه‌و كۆمپانیا فه‌ره‌نسیانه‌ ده‌كه‌ین له‌ رووی دابینكردنی زه‌وی و پێداویستی لۆجستی، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌رووی ئابورییه‌ سوود له‌تواناكانی ئه‌و وڵاته‌ وه‌ربگرێت،  چونكه‌ فه‌ره‌نسا یه‌كێكه‌ له‌وڵاته‌ ئه‌و روپیه‌كان كه‌ شاره‌زاییه‌كی باشی له‌بواری كوشتوكاڵ و ئاودا هه‌یه‌.
2/8/2010 8:01:47 PM
Print Page
بیروڕاکان
هیچ کۆمێنتێک به‌رده‌ست نیه‌.
بیرو ڕای خۆت بنێره‌...
ناو :
Email :
کۆمێنت :
 
 
زیاتر...
خانوی پلاستكی ده‌درێت به‌ جوتیارانی كه‌ركوك
یه‌كێتی هاورده‌و ناردنكاران گرێبه‌ستێك بۆ هاورده‌كردنی جلوبه‌رگی توركی به‌كوالێتی به‌رز واژوو ده‌كات
مه‌رزی په‌روێزخان: له‌م مانگه‌دا نزیكه‌ی 600 ته‌ن خۆراك گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه‌ بۆ ئێران
حكومه‌تی هه‌رێم له‌ڕێگای هێڵی نابۆكۆوه‌، گازی سروشتی ڕه‌وانه‌ی ئه‌وروپا ده‌كات
چوارپێشانگای نێوده‌وله‌تی له‌هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌
داهاتی نه‌وت له‌ مانگی ته‌مموزدا 4 ملیار دۆلار بووه‌
پێشینه‌ی خانوبه‌ره‌ له‌ناوشاری سلێمانی راده‌گیرێت و له‌لادێكان به‌رده‌وامی هه‌یه‌
له‌م مانگه‌ كرێی گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌می جوتیاران سه‌رفده‌كرێت
كه‌ركوك: هه‌نارده‌كردنی نه‌وت راگیرا
كرماشان.. زانكۆی تایبه‌ت به‌ نه‌وت و گاز ده‌كرێته‌وه‌
خه‌رجی سه‌فه‌ری هه‌رعومره‌كارێك له‌مانگی ره‌مه‌زاندا 1450دۆلاره‌
چه‌مچه‌ماڵ: 72 رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ زیانی 47 ملیۆن و 340 هه‌زاردیناری داوه‌
دهۆك: دو كارگه‌ی وه‌به‌رهێنانی به‌ری پیشه‌سازی و به‌رهه‌مهێنانی ئاسن دروستده‌كرێت
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داواده‌كات عیراق مامه‌ڵه‌ی بانكی له‌گه‌ڵ ئێراندا نه‌به‌ستێت
بودجه‌ی كه‌ركوك له‌ 113 ملیار 22 ملیاری سه‌رفكراوه‌
12345678910
رێبوار سیوه‌یلی
سێكس و شوناس
ڤینۆس فایه‌ق
چی تریش بۆ ژنان؟
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
كه‌ركوك له‌ ئامێزی گه‌نده‌ڵیدا  
ئه‌نوه‌ر حسین‌
میدیا و مه‌ترسییه‌كان ‌
شیروان حه‌مه‌ ساڵح‌
دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ‌
 ژماره :  ‌ 25
          
سه‌ره‌کی هه‌واڵ په‌یوه‌ندی ده‌رباره‌ ئه‌رشیف