|
وه‌نه‌وز مێشك به هێز ده‌كات
|
واڵاپرێس
لێكۆڵه‌رانی ئه‌مریكی ده‌ڵێن : وه‌نه‌وز( خه‌وێكی كورت) ، توانایی مێشك بۆ وه‌رگرتنی زانیاریی تازه زیاد ده‌كات.
له‌م توێژینه‌وه‌دا كه له زانكۆی بركلی كالیفۆرنیا ئه‌نجام دراوه، ده‌ڵێت كه مێشكی مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی كه زانیارییه‌كان به شێوازێكی رێكخراوه‌یی وه‌ربگرێت، پێویستی به‌پشوودانه، كه وه‌نه‌زباشترین شێوازی پشودانی میشكه.
د.ماتیۆ واكر سه‌رپه‌ره‌شتیاری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌ڵێت :خه‌و نه‌ك ته‌نیا پشوو به مێشك ده‌دات به‌ڵكوو هێزی ناسین و هه‌ست پێی كردنمان به به‌راورد له‌گه‌ڵ كاتی پێش خه‌وتن زیادوو به‌هێزتر ده‌كات.
كاتی خه‌وتن مێشك ده‌رفه‌تی هه‌یه تا ئه‌و زانیارییانه‌ی كه فێر بووه بیگوازێته‌وه بۆ به‌شی هیپۆكامپی مێشك.
فرمانی هیپۆكامپیش بریتی یه له پاراستنی بیره‌وه‌رییه‌كانی رابردوو به شێوازێكی كورت ماوه یان درێژخایه‌ن.
|
|
2/22/2010 11:21:15 AM
|
Print Page
|
|