|
سێ منداڵ و دایكیان ماوه‌ی هه‌شت مانگه زیندانی كراون له یۆنان
|
كوردستان عه‌بدولخالق
په‌رژین ناسر محه‌مه‌د و سێ منداڵه‌كه‌ی له 18/4/2009 له شاری سیڤا كه‌یه‌كێكه له شاره‌كانی یونان ده‌ستگیركراون به‌وته‌ی كوری ئه‌و ژنه دایكی سێ جار هه‌وڵی خۆكوشتنیداوه .
دیاری سواره كوری ئه‌و ژنه ده‌ستگیر كراوه پێ راگه‌یاندین له مانگی ئاداری 2009وه باوكیان توشی نه‌خۆشیه‌كی كوشنده‌بوه به‌وهۆیه‌وه ته‌واوی كه‌لو په‌لی ماڵه‌كیان فرۆشتوه له‌رێگایی قاچاخچیه‌وه گه‌یشتونه به یونان له‌كاتی گه‌شتنیان به یه‌كێك له شاره‌كانی یونان پۆلیسی ئه‌و شاره دایكی و دووبراكه‌ی و خوشكه‌كه‌ی ده‌ستگیر ده‌كه‌ن راپێچی زیندانیان ده‌كه‌ن به‌تۆمه‌تی به‌نایاسایی گه‌یشتن به یونان.
وتشی ئیستا دایكم و براكانم له زینداندان باوكیشم گه‌یشتوه به به‌لجیكاو له نه‌خۆشخانه كه‌وتوه به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كه‌یه‌وه.
وتشی تائیستا دایكم سێ‌جار هه‌وڵی خۆكوشتنی داوه له زینداندا ، ئه‌وكوره ئیستا داواكاره له حكومه‌تی هه‌رێم دایكی و براو خوشكه‌كانی له‌زیندان ئازاد بكرێن و بیان گه‌رێنه‌وه بۆ كوردستان .
سه‌رچاوه‌یه‌ك له فیدراسێونی په‌نابه‌رانی ئه‌سیناوه ئه‌وه‌ی پێراگه‌یاندین كه‌به‌هیچ جۆرێك رێگه‌ناده‌ن به كوردانی ئه‌و وڵاته سه‌ردانی ئه‌و خێزانه كورده‌بكه‌ن هاوكاریان پێشكه‌ش بكرێت.
وتشی ئه‌و خێزانه ئیستا له‌بارێكی زۆر خراپ‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌بن مامه‌ڵه‌ی پاسه‌وانه‌كانی ئه‌و زیندانه‌یش زۆر خراپه له‌گه‌ڵیاندا.
سه‌رچاوه‌كه وتشی به‌مه‌به‌ستی ئازادكردنی ئه‌و خێزانه چه‌ندین جار سه‌ردانی خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تیانكردوه بۆئه‌وه‌ی كارێك بۆ ئه‌و خێزانه بكات ,به‌ڵام هیچ سودی نه‌بوه وتشی گه‌ر به شێوه‌ی ئیستا بمێنێته‌وه ئه‌و ژیانی دایكی منداڵه‌كان و منداڵه‌كان له مه‌ترسیه‌كی زۆر گه‌وره‌دا ده‌بێت
|
|
2/23/2010 12:07:26 PM
|
Print Page
|
|