|
توركیا هۆشداری ده‌داته كۆنگرێسی ئه‌مریكی سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كان
|
واڵاپرێس
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كیدا هۆشداری ده‌داته كۆنگرێسی ئه‌مریكی سه‌باره‌ت به ده‌نگدانی ئه‌و گۆنگرێسه له‌سه‌ر پرۆژه یاساییه‌ك كه دانده‌نێت به كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نییه‌كان.
له به‌یانه‌كه‌دا هاتووه ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه یاسایه ده‌بێته هۆی سستبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی واشنتۆن و ئه‌نكه‌ره و داوایان له كۆنگرێس كردووه به گیانی به‌رپرسیارێتییه‌وه باس له كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نییه‌كان بكه‌ن.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی توركیا له كاتێكدایه كه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا و بۆ یه‌كه‌م جار كۆنگرێسی ئه‌مریكا وشه‌ی كۆمه‌ڵكوژی بۆ پرۆژه یاسایه‌ك به‌كارده‌هێنێت و ده‌خرێته ده‌نكدانه‌وه.
توركیا تاوه‌كو ئێستا ناخوازێت وشه‌ی كۆمه‌ڵكوژی بۆ رووداوی ساڵانی 1915 و 1917 به‌كاربهێنرێت كه بووه هۆی له‌ناوچوون و ئاواره بونی زیاتر له یه‌ك ملیۆن و نیو ئه‌رمه‌ن.
|
|
3/2/2010 11:32:34 AM
|
Print Page
|
|