|
|
تابان شێخ عه‌بدوڵڵا گه‌رمیانی
|
تابان شێخ عه‌بدوڵڵا گه‌رمیانی*
بێجگه له ئه‌وه‌ی له‌ناو كۆڕ و كۆمه‌ڵ و له‌ناو خه‌ڵكی خۆڕاگری شاره‌كانی گه‌رمیان وه‌ك كه‌لار و كفری و خانه‌قین و خورماتوو و هه‌روه‌ها شار‌و شارۆچكه‌كانی تریی گه‌رمیان به ئاشكرا‌و روون هاوسۆزی و پشتیوانی و خه‌مخۆری به‌رده‌وامی خه‌ڵكی گه‌رمیان و ته‌واوی گه‌رمیانیه‌كانمان بۆ شۆڕشی نوێ و بۆ یه‌كێتی نیشتمانی هه‌ست پێده‌كرد، كاتێكیش كه له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاكانه‌وه په‌یوه‌ندییمان به شۆڕشه‌وه كرد و چووینه ریزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانییه‌وه و له ئاواییه‌كانی گه‌رمیان گیرساینه‌وه كه پێیان ده‌وترا ناوچه رزگاركراوه‌كان، باشتر ئه‌و راستیه‌مان بۆ ده‌ركه‌وت كه گه‌رمیان و دانیشتوانه‌كه‌ی پشت و په‌نای گه‌وره‌ی یه‌كێتین..یه‌كێتیش وه‌كو حزبێكی قاڵبووی شۆڕش بووه‌ته پارێزه‌ری ناوچه رزگاركراوه‌كان و خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌ناوچه‌یه‌كدا كه شه‌ڕ و مقاوه‌مه‌تكردن تیایدا زۆر سه‌خته، به‌ڵام بیروباوه‌ڕی یه‌كێتی و پشتیوانی گه‌رمیانییه‌كان له شۆڕش و له‌یه‌كێتی وه‌های كردبوو كه هه‌موو هێرش و په‌لامارێكی دوژمن و داگیركه‌ر بۆ سه‌ر گه‌رمیان له‌سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی یه‌كێتی و هێزی پشتگیریی میللی شۆڕش تێك بشكێن.. دیاره ئه‌و هه‌موو ئازایه‌تییه‌ی گه‌رمیان و گه‌رمیانییه‌كان چ وه‌كو ئه‌وه‌ی كه پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی بوون و چ وه‌كو ئه‌وه‌ی كه پشتیوانی شۆڕشن له هه‌موو كوردستاندا ده‌نگی دابووه‌وه، ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستانیش گه‌رمیانی به سه‌ید لحه‌رب ناوده‌برد و هه‌ر ناوچه‌یه‌كیش شه‌ڕی سه‌ختی تیابووایه پێشمه‌گه‌ی گه‌رمیانیان بۆی ده‌برد، به‌ڵام دیاره ئه‌مه داخێكی زۆری كردبووه دڵی داگیركه‌رانی به‌عسیشه‌وه، داستان و شه‌ڕه گه‌وره‌كانی وه‌كو ئۆمه‌ربل و سه‌ید خه‌لیل و زینانه‌و گۆبان و ده‌یان نه‌به‌ردی تریش وه‌ها به‌عسیان تۆقاندبوو كه هه‌موو گه‌رمیانیان لێ بووه یه‌كێتی، هه‌ر ئه‌وه‌یش وایكرد كه داخ له‌دڵانه و زۆر دڵڕه‌قانه زۆرترین تاوان به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی گه‌رمیان بكات و سه‌دان دیهاتی بسوتێنێ و بڕوخێنێ و ده‌یان هه‌زار كه‌سیشی لێ ئه‌نفال بكات، به‌ڵام دیاره ئه‌و دڕنده‌ییه‌ی به‌عس نه توانی یه‌كێتی له گه‌رمیان بكات و نه گه‌رمیانیش له یه‌كێتی .. ئه‌وه‌بوو یه‌كێتی ته‌نانه‌ت له‌دوا ئه‌نفالیشه‌وه پارتیزه‌كانی خۆی نارده‌وه بۆ گه‌رمیان بۆ ئه‌وه‌ی به گه‌رمیانه‌كان بڵێ: یه‌كێتی وشۆڕش ماون و له‌گه‌ڵتاندان.
بێجگه له‌وانه بێگومان گه‌رمیان هه‌میشه یه‌كێتی بووه‌و زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی هه‌ر یه‌كێتین ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت له چه‌ند روویه‌كه‌وه ته‌نانه‌ت گله‌ییان لێیشی هه‌بێت، ده‌نگدانی زۆربه‌ی گه‌رمیانییه‌كانیش له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردووی كوردستاندا به یه‌كێتی باشترین شایه‌تییه، بۆ ئێستاكه كه شه‌وانه له شاشه‌كانی ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان و كوردسات ده‌یبین كه یه‌كێتی و گه‌رمیان جارێكی تریش ده‌ست له‌ملانن و گه‌رمیان قه‌ڵا سه‌وزه‌كه‌ی یه‌كێتییه شتێكی زۆر ئاساییه چونكه گه‌رمیانییه‌كان هه‌ر یه‌كێتین و به یه‌كێتیش ده‌مێنێته‌وه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌یشدا ئێمه به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌مان له ئه‌ستۆیه به‌رامبه‌ر به‌و متمانه گه‌وره‌یه‌ی خه‌ڵكی گه‌رمیانه‌كه‌ی ئێمه به یه‌كێتی و ئه‌ركمان ئه‌وه‌یه به خزمه‌تگوزاری و پرۆژه و لاكردنه‌وه له داخوازی كێشه‌كانیان پاداشتیان بكه‌ین، بچین سه‌ردانی قوربانیان و خه‌ڵكه تێكۆشه‌ره‌ی گه‌رمیان بكه‌ین به گشتی، چونكه له‌وانه‌یه خه‌ڵكانێك هه‌بن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دڵڕه‌نجاون له یه‌كێتی به‌ڵام ده‌یانبینین له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به دڵسۆزی و ده‌روێشانه ئیش بۆ یه‌كێتی ده‌كات.. یه‌كێتیش ده‌بێ ئه‌م دڵسۆزییه‌ی گه‌رمیان باشتر له‌به‌رچاوبگرێت و به خزمه‌تگوزاری زیاتر وه‌فاداری خۆی بسه‌لمێنێته‌وه و پشت و په‌نای گه‌رمیانییه‌كان بێت.
*ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ند-ی ( ی.ن.ك)
|
|
Thursday, March 04, 2010
|
Print Page
|
|