نه‌وشیروان مسته‌فاله‌نێوان هه‌ردوو عه‌قڵییه‌تی (شۆڕش) و (ده‌وڵه‌ت) و گرێی (من)دا!
به‌م دواییه‌و له‌چوارچێوه‌ی گه‌رمه‌ی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژارندا، كێرڤی وتاره ئاگرین و بێسه‌روبه‌ره‌كان-ی به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فاو جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی له (كۆمپانیای وشه)و فراكسیۆنی (گۆڕان)دا به‌رزبووه‌ته‌وه.
قسه ده‌كه‌ن و هیچیش ناڵێن
به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فاو جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی زۆر قسه ده‌كه‌ن، به‌لام له‌ڕاستیدا هیچ شتێك ناڵێن! به‌رده‌وام ئه‌و دروشمه زل و بریقه‌دارانه ده‌جوونه‌وه كه‌جێگه‌ی هیچ ناگرن، ئه‌ویش به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ساده‌یی هه‌ندێك هاوولاتی كه‌بۆ ماوه‌یه‌ك به‌دروشمه(شۆڕشچێتییه‌كانیان) فریوده‌خۆن، به‌لام هێنده نابات وه‌رده‌چه‌رخێن و به‌تاك و پۆل پۆل دوای ئه‌وه‌ی له‌و دروشمه بریقه‌دارانه بێزارده‌بن، بۆناو رێكخستنی دایكی خۆیان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
كه‌س نكۆڵی له‌مافی ئه‌و برایانه ناكات كه لاری نیشانبده‌ن و ئۆپۆزسیۆن بن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر لاری و به‌رهه‌ڵستییه‌كه‌شیان ته‌نها له‌پێناوی لاری نیشاندان و به‌رهه‌ڵستیكردندا بێت، وه‌ك ئێستا ده‌یكه‌ن (به‌تایبه‌تی شڵه‌ژاندنی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نێگه‌تیڤانه خودی پڕ گرێی خۆیان بسه‌لمێنن!)، به‌لام ئه‌وه‌ی مایه‌ی دڵته‌نگییه ئه‌وه‌یه، ئه‌و جۆره كه‌سانه یاریی به‌هه‌ست و سۆزی خه‌ڵكی ساده بكه‌ن و خۆیان له‌به‌رچاویاندا وا وێنا بكه‌ن كه له‌هه‌ساره‌یه‌كی دیكه بۆیان دابه‌زیون و گۆچانی ئه‌فسوناوی ئه‌وتۆیان به‌ده‌سته‌وه‌یه كه‌ده‌توانن گۆڕانكاری خێرا له‌ژیانی خه‌ڵكیدا بكه‌ن و هه‌ر خۆیان پاسه‌وانی گۆڕانن له‌م سه‌رده‌مه‌دا! ئه‌و (پف پاف)ه یان به‌ده‌سته كه‌ده‌توانێت كه‌شوهه‌واكه له‌گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكاران پاكبكاته‌وه!
كه‌س نكۆڵی له‌وه‌ش ناكات كه‌جه‌ماعه‌تی (كۆمپانیای وشه) تاڕاده‌یه‌كی زۆر رۆڵێكی گه‌وره‌یان هه‌بووه له‌پاككردنه‌وه‌ی ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌چه‌ندین سیمبوڵی گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكاری، ئه‌ویش كاتێك ئه‌و جۆره كه‌سانه‌یان له‌ڕێزه‌كانی خۆیاندا كۆكرده‌وه، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش جێگه‌ی سوپاسه! به‌لام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی پێكه‌نین و گریانیشه، خودی ئه‌و گه‌نده‌ڵ و گه‌نده‌ڵكارانه باسی گه‌نده‌ڵی بكه‌ن! سوبحانه‌ڵلا!
جنێو به پارتی و به‌بادینییه‌كان
زیاتر له‌ده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌كاتی قۆناغی شه‌ڕی شوومی ناوخۆدا، بۆ یه‌كه‌م جار بوو له‌ماڵی مام جه‌لال له‌دیمه‌شق چاوم به‌به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا بكه‌وێت، ئه‌وێ رۆژێ بۆ من شتێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو كه‌بینیم جنێوی پیس به‌بادینییه‌كان ده‌دات، ئه‌گه‌رچی ده‌شیزانی من بادینیم، من رێك له‌ته‌نیشتییه‌وه دانیشتبووم، كاتێكیش لاریم به‌رامبه‌ر به‌و قسانه‌ی نیشاندا، پاساوی به‌وه هێنایه‌وه كه‌به‌گوته‌ی خۆی ته‌نها مه‌به‌ستی (جه‌ماعه‌تی پارتی) بووه!
ئه‌وكاته تێگه‌یشتم كه‌گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئه‌م پیاوه هه‌ڵچووناوی و شڵه‌ژاوه له‌ڕووی ده‌روونی و فیكرییه‌وه بێسوده، ئه‌و توێژه دیاریكراوه‌ی شۆڕشگێڕه كلاسیكییه‌كانم بیرده‌خاته‌وه كه سه‌رسامن به‌وه‌ی ئه‌و دروشمه شۆڕشگێڕه كۆنانه كاوێژبكه‌ن كه‌زه‌مانه له‌دوای خۆیدا جێی هێشتووه.
(كاك نه‌وشیروان) كه‌سایه‌تییه‌كه تائه‌و په‌ڕه‌كه‌ی راڕایه، له‌و جۆره شۆڕشگێڕه شڵه‌ژاوو راڕایانه‌یه كه‌زۆر زه‌حمه‌ته بتوانن خۆیان له‌گه‌ڵ قۆناغی وه‌رچه‌رخان له (شۆڕشه‌وه) بۆ (ده‌وڵه‌ت) یاخود ده‌سه‌لات بگونجێنن.
زۆر كه‌س (ئه‌رنستۆ چێ گیڤارا)ی شۆڕشگێڕی ئه‌رجه‌نتینی جیهانی ده‌ناسن كه‌زۆر پێی سه‌خت بوو خۆی له‌گه‌ڵ قۆناغی وه‌رچه‌رخان له‌شاخه‌وه بۆ شار‌و له‌شۆڕشه‌وه بۆ ده‌سه‌لات یان ده‌وڵه‌ت بگونجێنێت، ئه‌و شۆڕشگێڕه‌ی كه‌هه‌میشه خه‌ونی ده‌بینی، ئیدی بوو به‌خه‌مێك بۆ ئه‌و هاوڕێ كوبییانه‌ی خۆی كه‌سالانێك له‌پێناوی چنگ خستنی ئه‌م ده‌سه‌لاته‌دا جه‌نگابوون.
گیڤارا به‌ئاشكرا ره‌خنه‌ی له (یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت) ده‌گرت كه‌پاڵپشت و پشتیوانی یه‌كه‌م و بنه‌ڕه‌تی شۆڕشی كوبا بوو له‌كاتێكدا كه‌هێشتا ده‌وڵه‌تی نوێی كوبا له‌نێو ده‌ریایه‌ك له‌ئاسته‌نگی ئابووری و ئیداری و سیاسی‌دا گاگۆڵه‌ی ده‌كرد، به‌مه‌ش گیڤارا گشت دابونه‌ریتێكی دیپلۆماسی ناسراوی نێوان ده‌وڵه‌تانی تووڕهه‌ڵدا.
ئه‌زموونێكی شكستخواردوو
گیڤارا نه‌یتوانی خۆی له‌گه‌ڵ قۆناغی (ده‌وڵه‌ت)یاخود (ده‌سه‌لات)ی نوێ‌دا بگونجێنێت، كه‌وتبووه ئه‌وه‌ی كێشه‌ی له‌چه‌ندین بواردا بۆ دروستبكات، پۆسته ئیدارییه بالاكه‌ی خۆی له‌ده‌وڵه‌ته نوێیه‌كه‌دا جێهێشت، به‌نهێنی و به‌یاوه‌ری چه‌ند گروپێكی چه‌كداری بچووك سنووری ئه‌م ده‌وڵه‌ت و ئه‌و ده‌وڵه‌تی ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك شۆڕشی پێنه‌گه‌یشتوو ته‌نانه‌ت له‌ڕووی خۆییه‌وه چ جای بابه‌تی له‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا به‌رپابكات و سه‌ركردایه‌تی بكات.
دواجار له (پۆلیڤیا) وه‌ك سه‌ركرده‌ی گروپێكی بچووكی چه‌كدار گیرسایه‌وه به‌و ئامانجه‌ی به‌گژ (ئه‌مریكا)دا بچێته‌وه، له‌وێشدا (پۆلیڤیا) به‌ر له‌هه‌موو شتێك به‌ڕووی حزبی كۆمۆنیستی پۆلیڤیادا هه‌ڵشاخا، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیدا رێك بكه‌وێت و هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵدا بكات، ئه‌مه‌ش وایكرد بنكه‌ی میللی و جه‌ماوه‌ری پێویست بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و شۆڕشه‌ی خۆی له‌ده‌ستبدات و سه‌ره‌نجام به‌و چاره‌نووسه تراژیدییه گه‌یشت كه‌لای هه‌موولایه‌ك ده‌یزانن.
گێڕانه‌وه‌ی خێرای ئه‌م رووداوانه، چه‌ندین لایه‌نی گرنگ له‌كه‌سایه‌تی و ده‌روون و عه‌قڵیه‌تی به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فامان بۆ ئاشكرا ده‌كات، كه‌هه‌رگیز نه‌یتوانیوه خۆی له‌گه‌ڵ قۆناغی دوای شۆڕش (قۆناغی ده‌سه‌لات)دا بگونجێنێت.
بۆڵه‌بۆڵی به‌رده‌وام
سه‌ره‌تا كه‌وته بۆڵه‌بۆڵكردن به‌رامبه‌ر هه‌مووشتێك و به‌هۆو بێ هۆ ره‌خنه له‌هه‌مووشتێك بگرێت! ده‌ستیكرده شێلوكردنی كه‌شوهه‌وای ئه‌گه‌ری هه‌ر رێككه‌وتنێك له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی بۆئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش ده‌سه‌لات له‌هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا به‌ڕێوه‌به‌رن، ده‌ستیكرده كۆسپ نانه‌وه له‌به‌رده‌م ره‌وڕه‌وه‌ی هه‌ر رێكه‌وتن یان لێكتێگه‌یشتنێك له‌نێوان ئه‌م دوو حزبه‌دا، فووی ده‌كرده پریشكی هه‌ر ناكۆكییه‌كی ساده‌ی نێوانیان بۆئه‌وه‌ی ئاگری ناكۆكییه كۆنه‌كان خۆش بكات. ده‌ستیكرده بڕینه‌وه‌ی دره‌ختی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه‌خۆی له‌سه‌روویدا بوو (وه‌ك جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی).
ئه‌و گه‌یشته ئه‌م پۆسته، به‌لام زۆری نه‌خایاند به‌بۆڵه‌بۆڵ جێیهێشت، وای له‌زۆركه‌س ده‌گه‌یاند كه‌هێشتا ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ نه‌ڕه‌خساوه‌و به‌شایسته‌یی ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رنه‌گرتووه كه‌پڕ به‌پێستی خۆی بێت!
دواین جار كه‌بینیم، زستانی ساڵی (2005)بوو له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌سلێمانی، ئه‌و رۆژه لێم پرسی بۆچی له‌سیاسه‌ت دووركه‌وتووه‌ته‌وه‌و له‌ماڵه‌وه دانیشتووه؟ وه‌لامیدامه‌وه كه‌پێی باشه ته‌نها خۆی بۆ مه‌سه‌له رووناكبیری و میدیاییه‌كان ته‌رخان بكات، خه‌ریك بوو باوه‌ڕ به‌قسه‌كانی بكه‌م، وه‌ك چۆن سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی باوه‌ڕی پێكرد، ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه‌ی كه‌ملیۆنان دۆلاری به‌خشی بۆئه‌وه‌ی ئه‌و ئاره‌زووه‌ی خۆی پێ به‌دیبهێنێت كه‌به‌ته‌مایه خۆی بۆ كاری رووناكبیری و راگه‌یاندن ته‌رخان بكات.
تووتی و پاپاكه‌ی
دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای (وشه)ی دامه‌زراند گوتاری سه‌ره‌كی بوو به‌وه‌ی به‌هه‌موو شێوازێكی پڕ پێچ و په‌نا هه‌وڵبدات بۆئه‌وه‌ی لایه‌نگرو پشتیوانان له‌ده‌وری خۆیدا كۆبكاته‌وه تاوه‌كو ئه‌و خه‌ونه‌ی خۆی بهێنێته‌دی كه‌ماوه‌یه‌كی زۆر بوو سه‌رقاڵی كردبوو، ئه‌ویش گوێزانه‌وه له‌پێگه‌ی (كه‌سی دووه‌م)ه‌وه بۆ پێگه‌ی (كه‌سی یه‌كه‌م)، جانرخه‌كه‌ی هه‌رچییه‌ك بێت و هه‌رچه‌ند ژماره‌ی لایه‌نگرانی كه‌م بێت!
ئیدی (من)ه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك هه‌لاوسا كه‌مایه‌ی سه‌رسوڕمان و په‌ژاره‌یه، تاكارگه‌یشته ئه‌وه‌ی یه‌كێك له‌تووتییه‌كانی به‌م دواییه سووكایه‌تی به‌پیرۆزی بنیاتنه‌رانی سه‌روه‌ری كوردستان (پێشمه‌رگه) بكات، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه (پاپاكه‌ی)ی خۆی یه‌كێك بووه له‌دیارترین سیمبوله‌كانی (پێشمه‌رگایه‌تی).
ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه مافی خۆیانه بڵێن: ئه‌گه‌ر تووتییه‌ك به‌خراپه باسم بكات! ئه‌وه مانای وایه من كه‌سێكی كامڵم.
له‌گه‌ڵ داوای لێبوردن له‌شاعیری گه‌وره (موته‌نه‌بی).
له كوردستانی نوێوه