|
" له دوای هه‌ڵبژادن پێویست بوو هه‌موو قه‌واره‌كان پیرۆزبایی له یه‌ك بكه‌ن"
|
واڵاپرێٍس
دكتۆر مه‌حمود عوسمان كاندیدای هاوپه‌یمانی كوردستان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به سایتی واڵا پرێس-ی راگه‌یاند: به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌و ده‌نگانه‌ی به‌ده‌ستم هێناوه، هیوام هه‌یه ده‌ربچمه‌وه.
وتیشی: له پارێزگای ساێمانیدا هاوپه‌یمانی توانیوه‌تی 8 كورسی به‌ده‌ست بهێنێت، هه‌روه‌ها هه‌رسێ لیستی گۆران و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ 10 كورسیان بردووه.
دكتۆر مه‌حمود رونیشیكرده‌وه: له سنوری پارێزگای سلێمانی و له لیستی هاوپه‌یمانی دا یه‌كێتی 4 بۆ 5 كورسی به‌ده‌ست ده‌هێنێت و پارتی 1بۆ2 كورسی به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
دكتۆر مه‌حمود ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له دوای هه‌ڵبژاردن پێویست بوو هه‌موو قه‌واره‌كان پیرۆزبایی له یه‌ك بكه‌ن، به‌ڵام لای ئیمه ئه‌وه نه‌بوو به باو.هه‌روه‌ها پێویسته هه‌موو لیسته‌كان دانیشتن بكه‌ن و ریك بكه‌ون تا بیر بكه‌نه‌وه له به‌غدا ده‌بێ چیبكه‌ن، په‌یمان نامه‌یه‌ك ئیمزا بكه‌ن بۆ هه‌موو ناكۆكیه‌كان لێره چاره‌سه‌ر بكرێ تا به‌هێزه‌وه بچنه به‌غدا.
وتیشی: ئه‌گه‌ر قه‌واره‌كان ئه‌و رێك كه‌وتنه نه‌كه‌ن ئه‌وا بۆ كورد باش نییه به ناكۆكیه‌وه بچنه به‌غدا.
|
|
3/9/2010 1:10:17 PM
|
Print Page
|
|