|
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره: ده‌رچونم مسۆگه‌ر كردووه
|
واڵاپرێس
به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌پارێزگای هه‌ولێر 9 بۆ 10 كورسی دێنێت و كاندیده‌كانی یه‌كێتی نیشتمانیش 3 كورسییان به‌رده‌كه‌وێت.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره كاندیدی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان تایبه‌ت به سایتی واڵاپرێس-ی وتی: وه‌ك هاوپه‌یمانی كوردستان 9 بۆ 10 كورسیمان مسۆگه‌ره‌و سێ له‌و كورسییانه‌ش هی كاندیده‌كانی یه‌كێتییه.
وتیشی: منیش وه‌كو كاندیدی یه‌كێتی ده‌رچوونم بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانی مسۆگه‌ركردووه‌و كاندیدێكی ژنیشمان به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی له‌هی پیاوانه‌وه نزیكه ئه‌گه‌ری ده‌رچوونی نزیكه.
له‌باره‌ی چوونی ده‌نگی زیاده‌ی كاندیده‌كانی یه‌كێتی بۆ سه‌ر كاندیده‌كانی پارتی وتی: كاندیده‌كانی پارتی خۆیان ده‌نگی ته‌واویان نییه، تاوه‌كو ده‌نگه‌كانی ئێمه بچێته سه‌ر ده‌نگی ئه‌وان و به‌هیچ جۆرێك ده‌نگی ئێمه ناچێته سه‌ر ده‌نگی ئه‌وان.
|
|
3/9/2010 6:06:48 PM
|
Print Page
|
|