
که‌مپی په‌نابه‌ران له کابوڵ: دوو ئافره‌ت له‌کاتی کۆکردنه‌وه‌ی به‌شه (ئارد)ی وه‌رگیراو که لێیان ڕژاوه‌ته نێو به‌فره‌که‌وه.
شایانی باسه له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌هۆی بارنی به‌فره‌وه 5 منداڵ له‌م که‌مپه ڕه‌قبونه‌ته‌وه

3/2/2012
کوبا: فیدڵ کاسترۆ ده‌رباره‌ی کتێبه‌که‌ی ده‌دوێت به ناوی ('Guerrillero del Tiempo,' or 'Time Warrior,' in Havana.)

4/2/2012
باشوری کاتماندۆ: یه‌کێك له کارمه‌ندانی سه‌نته‌ری تایبه‌ت به چاودێری کردنی تیمساح له‌کاتی شوشتنی ددانی یه‌کێ له تیمساحه‌کاندا.

4/2/2012
واشنتۆن: پۆلیسێک له‌هوڵی لابردنی ئه‌و ماسکه‌دایه که له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه کرابوه ده‌موچاوی په‌یکه‌ری جیمس میکفرسون.

4/2/2012
ئه‌مه کارێکی هونه‌ری ده‌ستکرد نیه، به‌ڵکو به‌ستنی ئه‌و بوتڵ و پاشماوانه‌یه که له‌که‌ناره‌کانی ده‌ریای ڕه‌شدا فڕێدراون. و به‌هۆی سه‌رئاوکه‌تنیان و نزم بوونەوەی پله‌ی گه‌رمی به‌شێوه‌یه‌کی ستونی وه‌ستاون.

4/5/2012
ڕۆما: بارینی به‌فر
4/2/2012
یه‌مه‌ن: یادی له‌دایک بونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محمد (د.خ)

4/2/2012
فه‌ره‌نسا: یاریزانێکی کۆریای باشور له‌خولی کۆتایی یاریه‌کانی ئۆلۆمپی تایبه‌ت به‌سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر شاخه به‌فرینه‌کاندا.
4/2/2012
ئارایشتگای تایبه‌ت به سه‌گه‌کان بۆ ئاماده‌کردنیان له پێشانگای ئاژه‌ڵان له هۆنغ کونغ

5/2/2012
کشمیر: یادی له‌دایک بونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محمد (د.خ)
5/2/2012
که‌نه‌دا: پیشبڕکێی به‌له‌م له‌سه‌ر سه‌هۆڵ
5/2/2012
باشوری ئیسپانیا: که‌وتنه‌وه‌ی ئاگڕێکی گه‌وره له چیای جبریق له نزیک ناوچه‌ی مالقه
6/2/2012
په‌کین: ره‌شه‌باو خۆڵبارینی به‌هێز.
6/2/2012
به‌نگلادش: روخاندنی خانوه نایاسایه‌کانی هاوڵاتیان له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه.
5/2/2012
به‌ریتانیا: به‌ره‌و یادی 60 ساڵه‌ی حوکمی شاده ئیلیزابێتی دووه‌م.
6/2/2012
پارکی هاید، لندن: تۆپخانه‌کانی مه‌لەکی له‌ساڵیادی شازاده ئیلیزابێتدا.
6/2/2012
مسر: به‌کارهێنانی ماسکی ده‌ستکرد له‌به‌رامبه‌ر بۆمبی فرمێسک رژێنی هێزه ئه‌منیه‌کانی ئه‌و ووڵاته‌دا

6/2/2012
مسر: به‌کارهێنانی ماسکی تایبه‌ت له‌به‌رامبه‌ر بۆمبی فرمێسک رژێنی هێزه ئه‌منیه‌کانی ئه‌و ووڵاته‌دا، ئه‌و خۆپیشدانده‌رانه‌ی ماسکه‌کانیان له‌م جۆره باشه بێت له‌ڕێزی پیشه‌وه داده‌نرێن، بۆ دوباره فڕیدانه‌وه‌ی بۆمبه‌کان به‌ڕووی هێزه ئه‌منیه‌کاندا.

6/2/2012
تایوان: به‌شێک له نمایشی یاریه ئاگرینه‌کان له ڤیستیڤاڵی (Yuan Hsiao Jie)

6/2/2012
دادگای ئوسلو: دادگای کردنی (ئه‌ندریس برینغ) که تاوانباره به کوشتنی 77 که‌س.

7/2/2012
دوو منداڵی فه‌له‌ستینی له که‌رتی غه‌زه له‌کاتی یاریکردن به مۆبایل و نه‌بونی کاره‌بای نیشتمانیدا.

7/2/2012
هاوڵاتیانی سوریا وه‌ک ڕیزلێنانێک له هاتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا سیرجی لافروف ، ئاڵای ئه‌و وڵاته‌یان به میزه‌ڵان نه‌خشاندوه.
7/2/2012
ڕوباری هه‌نومانتی له به‌هاکتابور: نوێژکردن له ڤیستیڤاڵی (سواشهانی) وه‌ک ده‌لاله‌تێ له‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ژیانی ئه‌و دنیا.

7/2/2012
پارێزگای ئه‌دلبی سوریا: به‌خاک سپاردنی ته‌رمی کۆمه‌ڵێ خۆپیشانده‌ر که به‌ده‌ستی هێزه‌کانی سوریا کوژراون.

7/2/2012
پاکستان: ڕاوکردنی نه‌هه‌نگێک که کێشی ده‌گاته نزیکه‌ی (6)ته‌ن، و فرۆشتنی به 18000 دۆلار.
8/2/2012
سلفادۆر،به‌رازیل: ته‌رمی هاوڵاتیه‌ک به‌ده‌ستهێزه‌کانی پۆلیسه‌وه که له‌ئه‌نجامی ته‌قه‌ی نێوان دوو گروپدا پێکراوه. شایانی باسه ئه‌م ناوجه‌یه به ترسانکترین جیگای مامه‌ڵه‌ی بانده مافیا‌کان داده‌نرێت له‌و ووڵاته‌دا.

8/2/2012
هندستان: نیشانه‌کردنی په‌نجه‌ی ده‌نگده‌ران.

9/2/2012
ناوه‌ڕاستی شاری مۆسکۆ: جگه‌ره‌کێشانی پیاوێک له (-5) پله ژێر سفری سه‌دیدا.

9/2/2012
قوله‌ی جاودێری هێزه‌کانی تورکیا له‌سه‌ر سنوری نێوان تورکیا و یونان، که ته‌نها له ساڵی پاردا 54984 که‌س به‌شێوه‌یه‌کی ناقانونی سنوری ئه‌و ووڵاته‌یان به‌زاندوه به ره‌و یونان.
9/2/2012
زانکۆی نیۆرک، ئه‌مریکا: بیل کلنتۆن له پێش هاتنی بۆ به‌رده‌م ئاماده‌بوان له‌مه‌ر پێشکه‌شکردنی بابه‌تێک له‌باره‌ی ئابڵوقه و وه‌به‌رهێنان له ئێرله‌ندا.

9/2/2012
کیپ تاون :هێزه‌کانی باشوری ئه‌فریقا له ساته‌وه‌ختی کردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ووڵاته‌که‌یاندا و خوێندنه‌وه‌ی وتارێک له‌لایه‌ن (خاکوب زوما)ی سه‌رۆکی ووڵات له‌باره‌ی گرنگی بنیاتنانی په‌رله‌مان له کاروباره‌کانی ووڵاتدا.

9/2/2012
لوس ئه‌نجلس: خۆپیشاندانی که‌سوکاری خوێنکارانی خوێندنگه‌یه‌کی بنه‌ره‌تی له‌دژی ئه‌و دوو مامۆستایه‌ی تاونبارن به ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ر چه‌ند خوێندکارێک.












