كه‌سوكاری وپاشماوه‌ی ئه‌نفال كراوه‌كان وه‌ك هه‌رچین وتوۆَژێكی تری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی خاوه‌نی كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوی تایبه‌ت به‌خویانن ، گه‌رمیان وه‌ك ناوچه‌یه‌ك كه پشكی شێری قوربانیه‌كانی كاره‌ساتی ئه‌نفالی به‌ركه‌وتووه ،چه‌ند ڕێكخراویه‌ك بۆداكۆكی كردن له ماف وفه‌راهه‌م كردنی ژیانێكی ئاسووده بۆ كه‌سوكاری ئه‌نفال كراوه‌كان دامه‌زراوه.له‌دیداری سایتی واڵاپرێس دا فه‌تاح ته‌نیا سكرتێری ڕێكخراوه‌ی (14/4)تیشك ده‌خاته سه‌ر شێوازی كاركردنی ڕێكخراوه‌كه‌یان و چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردنی حكومه‌تی هه‌رێم له گه‌ڵ ئه‌و ڕێكخراوه‌دا ده‌خاته ڕوو.
هیڵی گشتی كاركردنی ڕێكخراوی 14/4یان ئامانجه دیاره‌كانی كاركردنی چین ؟
له ڕاستیدا ئه‌و ئامانجانه‌ی كه ئێمه كاری له سه‌ر ده‌كه‌ین كه له چوارچێوه‌ی پرۆگرامی كاری ڕێكخراوه‌كه‌ماندا هاتووه ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه‌یه،كه كاری بۆ ده‌كه‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین.
ئامانجه‌كان
1. ناساندنی ئه‌نفال به‌نه‌وه‌ی نوێ ودنیای ده‌ره‌وه‌له‌ڕێگه‌ی میدیاكانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی .
2. خزمه‌ت كردنی پاشماوه‌كانی ئه‌نفال به‌بێ جیاوازی دین و سیاسه‌ت.
3. داكۆكی كردن له‌ماف وئازادیه‌كانی كه‌س وكاری ئه‌نفال كراوه‌كان .
4. په‌ره‌پێدانی تواناكانی لاوانی پاشماوه‌ی ئه‌نفال له هه‌موو بواره‌كاندا .
5. ئه‌نفال بخرێته چوار چێوه‌ی پرۆگرامی خوێندنه‌وه‌و قۆناغه‌كانی ئه‌نفال دیاری بكرێت ومێژووی ئه‌نفال له‌ده‌ست پێ كردنیه‌وه تاكو كۆتایی هێنانی بنووسرێ به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك وپێك.
6. ناردنی پاشماوه‌ی ئه‌نفال بۆ ده‌ره‌وه ،بۆخوێندن وبه‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی كه نمره‌ی به‌رز و هه‌ژار و ده‌ست كورتن وكه‌سی نزیكیان ئه‌نفال كراوه.
7. ڕێزلێنان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌وه‌كانی ئه‌نفالیان به‌باشترین شێوه پێگه‌یاندووه، ئه‌و كه‌سانه‌ش باشترین به‌رهه‌م پێشكه‌ش ده‌كه‌ن له‌هه‌موو بواره جیاجیاكاندا له‌سه‌ر ئه‌نفال ، دروست كردنی مه‌دالیا تایبه‌ت به‌ئه‌نفال.
8.به‌شداری كردنی كه‌س وكاری ئه‌نفال كراوه‌كان له‌په‌رله‌مان ووه‌زاره‌تی شه‌هیدان ئه‌نفال كراوه‌كاندا.
له‌ڕێگه‌ی ڕێكخراوه‌كه‌تانه‌وه چیتان بۆ پاشماوه‌ی ئه‌نفال كراوه‌كان كردوه؟
ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی كاركردنمان بۆ كه‌س وكاری ئه‌نفال كراوه‌كانمان كردبێت كۆمه‌ڵێك كاربوون ،ئێستاش چه‌ند نموونه‌یه‌كیان ده‌خه‌ینه به‌ر ده‌ست بۆ زیاتر به‌رچاو ڕوونی،به‌ڵام كار وچالاكیه‌كانمان زۆرن ده‌كرێت باسی هه‌ندێكیان بكه‌ین.
1.سه‌ردان كردنی لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ پرسی ئه‌نفال ،به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی مووچه‌كانیان بڕاوه‌و ئه‌وانه‌ش خانوویان بۆ نه‌كراوه.
2.به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كه‌س وكاری ئه‌نفال كراوه‌كان،به‌تایبه‌تی له ڕۆژانی جه‌ژنداو
كۆڕوسیمینار به‌گشتی وده‌ركردنی گۆڤارێك ساڵانه‌و5به‌شداری كردنی ڕێكخراوه‌كه‌مان له كۆنگروسیمیناره‌كاندا به‌گشتی وه‌كو كۆنگره‌ی گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان و خستنه‌ڕووی كێشه‌ی كه‌س وكاری ئه‌نفال كراوه‌كان هه‌روه‌هابۆ یه‌كه‌م جار له یادی ئه‌نفالدا وتاری كه‌س وكاری ئه‌نفال كراوه‌كان پیش هه‌موو وتاره‌كانی تر كه‌وێت ،ئه‌ویش به پێشنیاری ڕێكخراوه‌كه‌مان بوو،هه‌روه‌ها هیچ وتارێكی حیزبی وجوودی نه‌ماله یادی پاردا ،جاران یاده‌كان نمایشی وتاری حیزبی بوون،نه‌ك یادی كه‌س وكاری ئه‌نفال،ئه‌مه به ده‌ستكه‌وتێكی گرنگ ده‌زانم، هه‌روه‌ها كاری زۆرترمان كردووه هه‌مووی ناكرێ باسی بكه‌م.
تاچه‌ند حكومه‌تی هه‌رێم به‌ده‌م داواكاریه‌كان تانه‌وه دێت؟
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئاست داوا وپێشنیاره‌كانی ئێمه‌ی كه‌س وكاری ئه‌نفال كراوه‌كاندا نییه،چونكه ئێمه چاوه‌ڕێی خزمه‌تی زیاتریان لێ ده‌كه‌ین وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێستا كراوه كه‌مه،ده‌كرێت زوو داواكاریه‌كانیان جێ به‌جێ بكرێت نه‌ك ساڵانه،به‌ڵام هه‌ندێك كه‌م ته‌رخه‌می هه‌یه ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی شه‌هیدان وئه‌نفال كراوه‌كان ،چونكه ئه‌ركه‌كانیان زۆر به‌باشی جێ به‌جێ ناكه‌ن.
1.یاسای شه‌هیدان وئه‌نفال كراوه‌كان وه‌ك خۆی جێ به‌جێ ناكرێت.
2.كۆمه‌ڵێك كه‌س وكاری ئه‌نفال كراوه‌كان مووچه‌كانیان بڕاوه تاكو ئێستا چاك نه‌كراوه‌ته‌وه.
3.دروست كردنی خانووه‌كان درێژه‌ی كێشا بۆ ساڵێكی تر.
4.وڵام نه‌دانه‌وه‌ی نوسراوی ڕێكخراوه‌كان ...هتد.
بۆ به‌جینوساید ناساندنی ئه‌نفال له‌سه‌رئاستی جیهان جیتان كردوه؟
پرسیاره‌كه‌ت زۆر جوانه ،من ده‌پرسم له تۆ وه‌كو ڕۆژنامه‌نووسێك حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی شه‌هیدان وئه‌نفال كراوه‌كان چی‌یان كردووه تاوه‌كو ئێمه‌ی خۆبه‌خش بیكه‌ین ،به‌ڵام ئێمه‌هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بین وه‌كو ڕێكخراوه‌كه‌مان .
سه‌باره‌ت به قه‌ربوو كردنه‌وه‌ی زیانه‌كان لێ كه‌وتوانی كاره‌ساتی ئه‌نفال چیتان كردوه؟
ئێمه وه‌كو ڕێكخراوی (چوارده‌ی چوار) چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆبووینه‌ته‌وه و نوسراومان ئاراسته كردوون،هه‌روه‌ها (لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كمان) له‌به‌رده‌ستدایه كه به‌ته‌ماین ئه‌و كونفرانسه‌ی كه بۆ په‌رله‌مانی عێراق ڕێكده‌خرێت ڕێكخراوه‌كه‌مان بانگێشت كراوه ئێمه‌ش به‌زمانی ئنگلیزی وكوردی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه باس له زیانه‌كانی عێراق وكوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كات له سه‌ر ئه‌نفال وكیمیاباران وكه‌م ئه‌ندامان وزیندانیانی سیاسی ....هتد ،هه‌موو شتێكمان ئاماده‌یه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته،به‌ڵام چاوه‌ڕێی وڵامین،ئێستاش ئامانجی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌تان بۆ ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
1.به‌روارێك دیاری بكرێت بۆ زیان لێكه‌وتوان له عێراقدا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه،چونكه ئه‌وان نوێنه‌ری گه‌لی عێراقن.
2.یاسایه‌كی گشتی به زیان لێكه‌وتوان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ربچێت ،له به‌رواری دیاری كردنی زیانه‌وه تاكو به‌رواری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كان و مرۆڤ وكاره‌كانیان و ئاژه‌ڵ وبه‌رهه‌مه‌كانیان و په‌له‌ورو به‌رهه‌مه‌كانیان و كشتوكاڵ و...........هتد،ئه‌ژماربكرێن.
3.لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند و پسپۆڕ دیاری بكرێت له‌م بواره‌دا بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی زیانه‌كان دیاری بكات و میكانزمی گونجاویان بۆ بدۆزیته‌وه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان به پێی ئه‌و یاسایه‌ی كه‌له خاڵی (2)دا باسمان كرد،یان هه‌رپارێزگایه‌ك لیژنه‌یه‌ك پێك بهێنێت بۆ زانینی زیانه‌كانی ڕاده‌ستی لێژنه‌ی ناوبراوی بكات .
4.قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان ده‌ست پێك بێت بۆ هه‌نگاونان بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی گشتی له عێراقدا.
5.ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌وڵی خۆی بخاته گڕ بۆ جێ به‌جێ كردنی یاسایه‌ك كه په‌یوه‌ندی به‌زیانی گشتییه‌وه هه‌یه له عێراقدا.
گله‌یی ئه‌وه ده‌كرێت كه‌له ساڵیادی ئه‌نفالدا چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن؟
فه‌تاح ته‌نیا:ئه‌م پرسیاره دوو ڕه‌هه‌ندی جیاوازی هه‌یه،له به‌رچه‌ند هۆیه‌ك كه ئێستا ده‌یخه‌مه‌ڕوو.
ئاشكرایه كه ساڵیادی ئه‌نفال پێویسته چالاكیه‌كان زیاتر بن،له‌به‌رئه‌وه‌ی كه ڕۆژێكی جیاوازه له ڕۆژه‌كانی تر ،هه‌م ئاماده بوویه‌كی زیاتری هه‌یه له چاو ڕۆژه‌كانی تردا.
دووه‌م:چالاكیه‌كانی ترمان ئه‌وه‌یه‌كه زۆرێك له میدیاكان پیشانی ناده‌ن ڕه‌نگه‌زۆر كه‌س نه‌یبینێ یان نه‌یخوێنێته‌وه،ئه‌مانه هه‌مووی هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ی وابزانرێت هه‌ر له یاده‌كاندا چالاكیمان هه‌یه،به‌ڵام له واقیعدا وانییه.
وه‌ڵامی حكومه‌ت بۆ پرۆژه‌وه داواكاریه‌كانتان تاچه‌ند جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی ئێوه‌و كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌نفاله.؟
چه‌ندین پرۆژه‌مان به حكومه‌ت داوه له‌و كاته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌ردانی گه‌رمیانی به‌تایبه‌تی ئه‌م نزیكانه هه‌روه‌ها پرۆژه‌مان داوه به وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوه‌كان به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوه‌كانی سلێمانی ،به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچ وڵامێك نه‌بووه بۆ ئه‌و پرۆژانه.
كێ هاوكاری مادی یان مینحه‌یه‌كی دیاری كراوتان هه‌یه‌بۆ ڕێكخراوه‌كه‌تان؟
نه‌خێرهیچ مینحه‌یه‌ك ویان بڕه‌پاره‌یه‌ك وه‌ك مانگانه به فه‌رمی تائێسته به‌ڕێكخراوه‌كه‌مان نه‌دراوه بۆ كرێی مانگانه‌ی بارگای ڕێخراوه‌كه‌شمان هه‌رجاره‌و په‌نابۆ كه‌سێك ده‌به‌ین یان هه‌موو ئه‌ندامه‌كانمان كۆمه‌كی بۆ ده‌كه‌ین،چه‌ند مانگێكیش ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌رفی كردووه.
ڕێكخراوه‌كه‌تان و كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكی له كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌نفال بۆ له‌یه‌ك ڕێكخراودا كۆنابنه‌وه؟
ئێمه‌وه‌كو ڕێكخراوی چوارده‌ی چوار (3) جار سه‌ردانی كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكیمان كردووه‌بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ،به‌ڵام هیچ وڵامێكیان نه‌بووه،ئه‌توانیت له خۆیان بپرسیت،ئیتر نازانم هۆی وڵام نه‌دانه‌وه‌یان چییه و بۆ چی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
پرۆفایل:
فه‌تاح محمود ڕۆسته‌م(فه‌تاح ته‌نیا)
ساڵی :1984 له دایك بووه.
خاوه‌نی دوو كتێبی چاپكراو.
شه‌ش كتێبی تری ئاماده‌یه بۆ چاپ كردن (5)یان له سه‌ر ئه‌نفاله .
ساڵی 2008 ڕێكخراوی چوارده‌ی دروست بوو .
سكرتێری ڕێكخراوی (چوارده‌ی چواره)


