ڕه‌وشی ئێستای ژنان و دواگۆڕانكاریه سیاسیه‌و كۆمه‌ڵایه‌نیه‌كانی ناوچه‌كه ڕاسته وخۆ په‌یوه‌ندی به باشتر بوونی ڕه‌وشی ژنانه‌وه هه‌یه ئایه ڕێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به داكۆكی كردن له مافه‌كانی ژنان تاچه‌ند توانیوانه به ئه‌ركه‌كانی خۆیان هه‌ستن وله گه‌ڵ ڕه‌وتی ڕووداوكاندا هه‌نگاو به ئارا سته‌ی به‌دی هێنانی ئامانجه هه‌نووكه‌ی وستراتیژیه‌كان بهاوێژن .شیلان محمد نووسه‌رو ڕوناكبیر له‌باره‌ی ئه‌م پرسه گرنگه‌وه بیر‌و ڕای جیاوازی هه‌یه.
پ/بارودۆخی ژنان له كوردستان و به تایبه‌ت گه‌رمیان چۆن ده‌بینێت؟
شیلان محمد : له هه‌موو كۆمه‌ڵگاكانی جیهاندا بارودۆخی ژنان زۆر له بار نیه ، به هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆژیاو ئامرازه‌كانی گه‌یاندنه‌وه ، رووداوه سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كان و پێشێلكاری و سته‌مه جۆراوجۆره‌كانی دژ به ژنان زوو زوو ده‌بیستین و ده‌یبینین ، ته‌نانه‌ت له ده‌وڵه‌تانی پێشكه‌وتووشدا ئه‌و سته‌مانه روو ده‌ده‌ن ! هه‌رێمی كوردستانیش له‌و بازنه‌یه‌دا ده‌سورێته‌وه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه‌ومانان جێی باسه ئه‌و گۆڕانكارییه زۆر خاو‌و خلیچكه‌یه كه له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌رباره‌ی ژن روویانداوه ، له كاتێكدا هه‌ر هه‌مان گۆڕانكاری به به‌راورد به ساڵانی رابردووی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی ناوچه‌كه گۆڕانكاری باش و پێشكه‌وتوون ، به‌ڵام به پێی ئاماره‌كان ئاستی كوشتن و له ناوچوون و خۆسوتاندن و خنكانی ژنان ئاستێكی به‌رزو زۆر مه‌ترسیداره كه له 24 كاتژمێردا ژنێك ده‌كوژرێ ، هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌وه‌یه كه په‌رله‌مانی كوردستان به هه‌وڵی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و ژنان و چالاكوانانی پرسی ژن و مافی مرۆڤ یاسای پاراستنی خێزان له توندوتیژی ده‌رچواند ، بۆیه ده‌توانین بڵێین بارودۆخی ژنان له هه‌رێمی كوردستاندا هێشتا نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی وه‌ك نموونه‌ی باش چاوی لێبكه‌ین !
پ/پێت وایه ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی له پێناوی ژناندا دامه‌زراون چوونه‌ته ناو كێشه هه‌نووكه‌یی و مێژینه‌ییه‌كانی ژنانه‌وه؟ یان بۆ خزمه‌تكردنی حزبه‌كانیان كارده‌كه‌ن؟
شیلان محمد : به داخه‌وه كه ژنانی هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی رێكخراوگه‌لێكی زۆرن ، به‌ڵام ئه‌م رێكخراوانه كه ئامانجی سه‌ره‌كییان خزمه‌تكردنی ژن و داكۆكی كردنه له ژن هێشتا هه‌موو هه‌وڵ و چالاكییه‌كانیان له‌م پێناوه‌دا نییه ، بارته‌قای ئه‌وه‌ی دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كانیان بۆ مه‌به‌ستی تر‌و خزمه‌تی تره ئیتر ئه‌و مه‌به‌سته خزمه‌تی پارتێكی سیاسی دیاریكراو بێ یان دۆزینه‌وه‌ی پۆستێك بێ بۆ كه‌سێك و كه‌سانێكی دیاریكراو كه تێیدا ده‌بنه خاوه‌ن بودجه‌یه‌كی زه‌به‌لاح و سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایی ناشه‌رعی ، له گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا بێ ئینصافییه بڵێین هه‌ر هیچیان نه‌كردووه ، به‌ڵام ده‌یانتوانی زیاتر بكه‌ن ، یان ئه‌و مافه‌یان به خۆیان نه‌دایه كه به‌ناوی ژنه‌وه دروست بن و كه‌مته‌رخه‌م بن به‌رامبه‌ر خه‌مه‌كانی ژن !
پ/هۆكاری دانه‌نانی نۆێنه‌ری گه‌رمیان له ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان بۆ چی ده‌گه‌ڕێنیته‌وه؟
شیلان محمد : جێی گلله‌ییه‌كی زۆره له‌م ئه‌نجومه‌نه كه بۆ سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ده‌یان جار رێكخراوه‌كانی ژنان و چالاكوانه دیاره‌كانی گه‌رمیان به‌شداری چه‌ندین سیمینار‌و كۆر‌و كۆبوونه‌وه بووین بۆ دامه‌زراندنی وه‌ها ئه‌نجومه‌نێك ، به‌نده بۆخۆم چه‌ندین جار به‌شدار بوومه به پێشنیار‌و چه‌ندین خاڵی باش و به‌هێزمان پێشكه‌شكردوون بۆ ره‌شنوسی پرۆژه‌كه ، به‌ڵام ئه‌وه‌تا دوای زیاتر له ساڵێك دامه‌زراندنی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه هێشتا به بیانووی بێ بنه‌ما نوێنه‌رێكی گه‌رمیان له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا نییه! گوایه له گه‌رمیان كه‌سێكی شیاو نییه له‌و بواره‌دا دابنرێ و شاره‌زا بێ خاوه‌ن بڕوانامه بێ ! كه ئه‌مه وه‌ك سوكایه‌تییه‌ك وایه به رێكخراوه‌كانی ژنان و چالاكوانه‌كانی گه‌رمیان ده‌كرێ سه‌باره‌ت به‌و پرسه ، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه به درێژایی ئه‌م پانزه - بیست ساڵه پیازمان پاك كردبێ !! له كاتێكدا ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی نییه‌ت و هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمه كه به مه‌به‌ستی خزمه‌تكردن و چاكسازی كردن ته‌نانه‌ت له رووی ده‌سه‌ڵاتی كارگێڕیشه‌وه سه‌ربه‌خۆیی به‌م ناوچانه‌ی وه‌ك (سۆران و گه‌رمیان) داوه ، بۆیه گه‌رمیان مافی خۆیه‌تی له دوو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن كه‌متری نه‌بێ ... به‌هیوام ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان زووتر وه‌ڵامی ئه‌و یاداشتانه‌ی ئێمه بده‌نه‌وه كه له رێی به‌ڕێز سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كاك ( سه‌لاح كوێخا ) وه ئاراسته‌ی ئه‌وان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كراوه .
پ/هه‌ڵمه‌ته‌كانی دژبه تووند‌و تیژی ژنان كاریگه‌ریان له سه‌ر ڕه‌وشی ژنانی هه‌ڕه‌شه لێكراو ده‌بێت، یان ته‌نها له میدیاكان هه‌ندێ چالاكی ڕوو كه‌شانه‌یه و پیشان ده‌دری ؟
شیلان محمد : ئه‌م هه‌ڵمه‌تانه كردنی باشتره له نه‌كردنی ، چونكه كه‌م تا زۆر كاریگه‌ری ده‌بێ ، به‌ڵام بۆ ژنانێك كه له ژێر ترسی هه‌ڕه‌شه‌و كوشتندا بن كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی نییه ، چونكه هه‌ڕه‌شه‌لێكراو ده‌بێ ژیانی بپارێزرێ ئه‌مه‌ش به رێكخراو یان چالاكوانێ ناكرێ ، ئه‌مه كاری حكومه‌ته كه دامه‌زراوه‌یه‌كی هه‌بێ له سه‌نته‌ری هه‌موو شاره‌كاندا بۆ داڵده‌دانی ئه‌و ژنانه و به یاساش ئه‌مه رێكبخرێ و له رێی هێزه‌كانی ناوخۆشه‌وه ئه‌و شوێنه بپارێزرێ ، دواتریش ده‌بێ هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌ی بدرێ به شێوه‌یه‌كی ریشه‌یی (یاسایی-كۆمه‌ڵایه‌تی) نه‌وه‌ك دوای چه‌ند مانگێ بكوژرێته‌وه یان ژیانی بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌بێ هه‌مووان پێكه‌وه هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی بده‌ین و هه‌نگاوه‌كان هاوته‌ریب بن چ وه‌ك حكومه‌ت ، ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ری، رێكخراو ، هاوڵاتی ، كه‌ناڵه‌كانی میدیا به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه ده‌بێ بێنه سه‌ر خه‌ت و هه‌ولێ گۆرَانی ئه‌و زیهنییه‌ته بده‌ن و به هه‌موومان به‌ره‌نگاری كلتوری ته‌ندوتیژی ببینه‌وه.
پ/ژنان له كۆێی گۆڕانكاریه سیاسیه - كۆمه‌ڵایه‌تیه - ژیاریه‌كاندایه؟
شیلان محمد : ژنان ده‌بێ له چه‌قی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌دا بن ، چونكه تا بارودۆخی ژن نه‌گۆڕێ ، شتێك نییه به ناوی گۆڕانكاری ! گه‌شه‌ی ئابووری له كوێدا سه‌رهه‌ڵده‌دات، ئه‌گه‌ر نیوه‌ی كۆمه‌ڵگا كه ژنه بێكار بن و بپه‌ستێنرێنه چوار دیواری ماڵه‌وه؟ ئه‌گه‌ر ژن بیری ئازاد نه‌بێ و مناڵ به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست په‌روه‌رده‌نه‌كات و تاكی ته‌ندروست و داهێنه‌ر بۆ داهاتووی كۆمه‌ڵگا نه‌هێنێته بوون و توندوتیژی بوونی هه‌بێ ئایا شتێك ده‌بێ به ناوی گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی؟
ئه‌گه‌ر ژنان بیر‌و هۆشیان لێ زه‌وت كرێ و هه‌لی یه‌كسانییان نه‌بێ بۆ خوێندن و خوێندنه‌وه و ئه‌ركداریان بكه‌ی به دوو ئه‌رك و یاسا ماف و ئازادییه‌كانیان بۆ نه‌پارێزێ و هه‌میشه كائینێكی ده‌سته‌مۆو گوێڕایه‌ڵ و ملكه‌چ بن ، ره‌وتی ژیاری كۆمه‌ڵگا راوه‌ستاو بێ ئایا شتێك ده‌مینێته‌وه به ناوی گۆڕانكاری ژیاری؟؟؟ بۆیه هه‌موو ئه‌و گۆڕانكارییانه پێتان خۆش بێ یان ناخۆش (به پێكه‌نینه‌وه) راسته‌وخۆ وابه‌سته‌ی گۆرانكاری به‌ره‌و باشكردن له دۆخی ژیانی ژناندا .
بروفایل
- شیلان محمد ابراهیم
- له‌دایكبووی (1981)
- ده‌رچووی كۆلێژی یاسا‌و رامیاری زانكۆی سلێمانی/ زانسته رامیارییه‌كان
- له‌ساڵی(1995)ه‌وه له بواری راگه‌یاندن كار ده‌كات و ئه‌ندامی كارای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانه
- ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی رادیۆی ته‌واری ژنان بووه له كه‌لار .
- به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی رێكخراوی مافی مرۆڤه نوسینگه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌غداد.
- نوێنه‌ری رۆژنامه‌نوسانی مێینه‌ی گه‌رمیانه له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان.
- ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆنفرانسی ئاشتی و دیموكراسییه .


