به‌یان ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخستنی پسوڵه‌ی خۆراك له‌سلێمانی له‌چاوپێكه‌وتنێكی واڵاپرێسدا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، هه‌ر سه‌رۆك خێزانێك ئه‌و فۆڕمه‌ی كه له‌لایه‌ن بریكاره‌كانی خۆراكه‌وه گه‌یشتووه‌ته ده‌ست هاوڵاتییان، پڕی نه‌كردبێته‌وه، ئه‌وا ساڵی (2012) فۆڕمی خۆراكی پێ نادرێت.
ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، ده‌بوو فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، كۆی موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی خۆیان له‌فۆرمه‌كه‌دا بنوسییایه، چونكه ئه‌گه‌ر كۆی موچه‌ی مانگانه‌ی هاوڵاتییه‌ك به‌موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی‌و ده‌رماڵه زیاتر له (1.500.000) دینار بوو، فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ش ئه‌و كۆ موچه‌یه‌ی له‌فۆڕمه‌مه‌دا نوسیبوو، نه‌وه‌ك ته‌نها موچه بنه‌ڕه‌تییه‌كه، ئه‌وا پێویسته خۆی ته‌حه‌مولی ئه‌و به‌رپرسیارێتییه بكات، ئه‌گه‌ر له‌به‌غداوه به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی بڕدرا‌و له‌ساڵی داهاتوودا پێی نه‌درا.
به‌یان ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخستنی پسوڵه‌ی خۆراك له‌سلێمانی بۆ واڵاپرێس:
واڵاپرێس: دواین هه‌وڵی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق بۆ به‌چاپ گه‌یاندنی فۆڕمی تازه‌ی خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتییان به‌كوێ گه‌یشتووه؟
به‌یان ئه‌حمه‌د: له‌هه‌فته‌ی پێشوودا وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق لامان بوو، سه‌رقاڵی ئیشكردنن له‌دروستكردنی فۆڕمی نوێی خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتییان‌و داتاكانمان پێداون بۆ چاپكردنی فۆڕمه‌كان، به‌ڵام مه‌رجیان هه‌یه، بۆیه هه‌ر له‌رێگه‌ی واڵاپرێسه‌وه به‌هاوڵاتییان راده‌گه‌یه‌نم له‌رێگه‌ی بریكاره‌كانی خۆراكه‌وه پێشتر فۆڕمێكمان به‌سه‌ر هاوڵاتییاندا دابه‌شكردووه، ئه‌وان ئاگاداری‌یان كردووینه‌ته‌وه، هه‌ر سه‌رۆك خێزانێك له‌ساڵی داهاتوودا ئه‌و فۆڕمه به‌ڕاست‌و دروستی پڕنه‌كاته‌وه، ئه‌وا ساڵی (2012) فۆڕمی خۆراكی پێ نادرێت.
واڵاپرێس: له‌و فۆڕمه‌دا سه‌رۆك خێزانه‌كه ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ر بێت پێویسته كۆی موچه‌كه‌ی بنوسێت، زانینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراقه‌وه بۆچیه؟
به‌یان ئه‌حمه‌د: هه‌رچه‌نده وه‌فده‌كه له‌باره‌ی ئه‌و پرسیاره‌وه وایان نه‌ده‌وت كه مه‌به‌ستیان بێت به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی موچه‌خۆری سه‌رووی ملیۆن‌و نیو دینار ببڕن، به‌ڵام به‌بۆچوونی ئێمه‌و به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق له‌ساڵی (2009)وه دایڕشتووه، هه‌ر سه‌رۆك خێزانێك موچه‌ی مانگانه‌كه‌ی له‌ملیۆنێك‌و (500) هه‌زار دینار زیاتر بێت، ئه‌وا به‌شه خۆراكی مانگانه‌كه‌ی ده‌بڕدرێت‌و ته‌نها فۆرمی بایه‌عی پێده‌دات، وه ماوه‌ی سێ مانگیشه ئه‌و بڕیاره له‌هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێده‌كرێت.
واڵاپرێس: كه‌واته له‌عێراق‌و هه‌رێم یه‌ك سیستم‌و بڕیار كاری پێده‌كرێت، واته كۆی موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی‌و ده‌رماڵه كه بگاته زیاتر له‌ملیۆن‌و نیوێك دینار ئینجا به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی ئه‌و خێزانه ده‌بڕدرێت، یاخود ته‌نها كۆی موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی هه‌ژمار ده‌كرێت؟
به‌یان ئه‌حمه‌د: پێمخۆشه ئه‌وه به‌هاوڵاتییان رابگه‌یه‌نم، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری جیاوازی له‌وباره‌یه‌وه ده‌ركردووه، بڕیاره‌كه‌ی به‌غدا كۆی موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی‌و ده‌رماڵه ده‌گرێته‌وه، واته هه‌ردووكیان ده‌بێت زیاتر له (1.500.000) دینار بێت، به‌ڵام له‌هه‌رێم ته‌نها موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی هه‌ژمار كراوه كه ده‌بێت بگاته زیاتر له (1.500.000) دینار ئینجا به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌كه‌ی ده‌بڕدرێت، بۆیه باشتربوو له‌كاتی پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و فۆڕمه‌ی پێشتر به‌سه‌ر هاوڵاتییاندا دابه‌شكرا له‌لایه‌ن بریكاره‌كانی خۆراكه‌وه، فه‌رمانبه‌ران ته‌نها موچه‌ی بنه‌ڕه‌تییان له‌فۆڕمه‌كه‌دا بنووسن، چونكه ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق سه‌یری بكات موچه‌كه‌ی زیاتر له (1.500.000) دیناره، ئه‌وا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت، فۆڕمی خۆراكی (2012)ی پێنه‌درێت‌و بێ به‌ش بكرێت له‌وه‌رگرتنی به‌شه خۆراكی مانگانه.
واڵاپرێس: هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی هه‌رێم له‌مساڵدا موچه‌یان زیادكراو چه‌ند پله‌دارێك موچه‌كه‌یان گه‌یشته زیاتر له‌ملیۆن‌و نیوێك دینار، ئایا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆش به‌هه‌مانشێوه ئه‌و بڕیاره ده‌یانگرێته‌وه؟
به‌یان ئه‌حمه‌د: چه‌ندین به‌شی تازه‌یان بۆ كاره‌كانمان زیادكراوه، له‌رووی كاری كه‌سه‌كه‌و كۆی موچه‌كه‌یی‌و شوێنی نیشته‌جێبوونی، بۆیه جه‌ختده‌كه‌مه‌وه، سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران‌و كارمه‌ندانی حكومه‌ت، ئه‌وه‌ی له‌فۆڕمه‌كه‌دا‌و ئه‌و موچه‌كه‌ی نوسیویه‌تی، ئێمه ئه‌وه ده‌نێرینه به‌غدا، بۆیه ئه‌گه‌ر كۆی موچه‌ی مانگانه‌ی زیاتر له (1.500.000) دینار بوو، فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ش ئه‌و كۆ موچه‌یه‌ی له‌فۆڕمه‌كه‌دا نوسیبوو نه‌وه‌ك ته‌نها موچه بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌ی، ئه‌وا پێویسته خۆی ته‌حه‌مولی ئه‌و به‌رپرسیارێتییه بكات، ئه‌گه‌ر له‌ساڵی داهاتوودا به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی له‌به‌غداوه بڕدرا‌و پێی نه‌درا.
واڵاپرێس: ئایا فۆڕمی خۆراكی نوێ كه‌ی ده‌گاته ده‌ست هاوڵاتییان‌و وه‌ك فۆڕمی پێشوو، بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ ده‌بێت؟
به‌یان ئه‌حمه‌د: پێیان راگه‌یاندوین به‌هۆی كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و فۆڕمانه‌ی له‌لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه پڕكراونه‌ته‌وه، چاپكردن‌و ده‌رچوونی فۆڕمی خۆراك دواكه‌وتووه، به‌ڵام ئه‌و وه‌فده‌ی پێشتر هاتنه لامان، ئێمه داتای مانگی یه‌كی (2012)مان پێداون، به‌ڵام تائێستا ئاگادارنیم له‌وه‌ی فۆڕمه‌كه كه‌ی ده‌رده‌چێت‌و بۆ چه‌ند ساڵیش ده‌بێت.
واڵاپرێس: به‌گوێره‌ی داتاكان ژماره‌ی خێزانه‌كانی هه‌رێم یاخود ته‌نها پارێزگای سلێمانی‌و ئیداره‌ی گه‌رمیان چه‌ندن كه داوتانه به‌و وه‌فده‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق؟
به‌یان ئه‌حمه‌د: به‌گوێره‌ی داتاكانی مانگی یه‌كی (2012)، نزیكه‌ی (408) هه‌زار خێزان له‌سنووری پارێزگای سلێمانی‌و ئیداره‌ی گه‌رمیان تۆمار كراون، كه ده‌كاته ملیۆنێك‌و (711) هه‌زار‌و (546) كه‌س‌و سه‌رجه‌می داتاكانیشمان داوه‌ته وه‌فده‌كه‌و پێویسته بۆ ساڵی داهاتوو فۆڕمی نوێی خۆراكیان بۆ چاپ بكرێت.


