(ڕه‌شید خورشید به‌رزنجی) ئه‌ندامی لیستی برایه‌تی‌و پێكه‌وه ژیانی ئاشتییانه له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له‌چاوپێكه‌وتنێكی واڵاپرێسدا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، تائێستا (نوری مالكی) سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بووه‌ته به‌ربه‌ست بۆ به‌هه‌رێمكردنی پارێزگاكه‌یان‌و ناچاربوون په‌نایان بۆ (جه‌لال تاڵه‌بانی) سه‌رۆك كۆمار بردووه، چونكه داواكه‌یان ده‌ستوورییه‌وه‌و تاڵه‌بانیش پارێزه‌ری ده‌ستووری عێراق.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، به‌نیازی ئه‌نجامدانی راپرسین له‌پارێزگاكه‌یان‌و ئه‌گه‌ر مالكیش وه‌ڵامی داواكه‌یان نه‌داوه، ئه‌وا ناچارن په‌نا بۆ دادگای فیدراڵی ده‌به‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پرسی به‌هه‌رێمكردنی پارێزگاكه‌یان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، چونكه داواكه‌یان یاسایی‌و ده‌ستوورییه.
(ڕه‌شید خورشید به‌رزنجی) ئه‌ندامی لیستی برایه‌تی‌و پێكه‌وه ژیانی ئاشتییانه له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بۆ واڵاپرێس:
واڵاپرێس: دوای ئه‌وه‌ی داوای به‌هه‌رێمكردنی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین تان ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كرد، ئایا تائێستا وه‌ڵام دراونه‌ته‌وه؟
ره‌شید خورشید: نه‌خێر، تائێستا هیچ وه‌ڵامێك له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه نییه، به‌ڵكو (نوری مالكی) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و داوایه‌ی پارێزگاكه‌مان په‌سه‌ند نه‌كات‌و پشتگوێی بخات، بۆیه وه‌فدێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین پێش دوو هه‌فته سه‌ردانی (جه‌لال تاڵه‌بانی) سه‌رۆك كۆماریان كرد، به‌پێی ئه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌و پارێزه‌ری ده‌ستووره، داوایانلێكرد به‌ده‌نگ داواكه‌یانه‌وه بێت، بۆیه تاڵه‌بانی به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی داوه لای خۆیه‌وه نوسراوێك رووبه‌ڕووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بكاته‌وه تاوه‌كو مالكی پێشێلی ده‌ستوور نه‌كات، چونكه داوای به‌هه‌رێمكردن مافێكی ده‌ستووریی‌و یاساییه‌وه‌و له‌ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقدا هاتووه.
واڵاپرێس: ئه‌گه‌ر دواجار ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌ڵامتان نه‌داته‌وه، ئایا په‌نا بۆ دادگای فیدراڵی ده‌به‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی سكاڵا تۆمار بكه‌ن‌و پرسی به‌هه‌رێمكردنی پارێزگاكه‌تان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه؟
ره‌شید خورشید: پێش ئه‌وه‌ی په‌نا بۆ دادگای فیدراڵی ببرێت، په‌نا بۆ سه‌رۆك كۆمار براوه، به‌گوێره‌ی یاسای ژماره (13ی ساڵی 2008)یش تایبه‌ت به‌دروستبوونی هه‌رێمه‌كان له‌عێراق، په‌نا بۆ ده‌نگی جه‌ماوه‌ری پارێزگاكه‌مان ده‌به‌یت، ئه‌ویش له‌رێگه‌ی ئه‌نجامدانی راپرسییه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیان كۆبكرێنه‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئاڕاسته‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقی بكرێن، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه‌ش ئه‌نجامی نه‌بوو، ئه‌وا چاوه‌ڕوانده‌كرێت دواجار ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بڕیار بدات بۆ ئه‌وه‌ی په‌نا بۆ دادگای فیدراڵی ببات.
واڵاپرێس: تائێستا ئه‌و راپرسییه‌ی باسی لێوه ده‌كه‌یت، كارتان بۆ ئه‌نجامدانی كردووه؟
ره‌شید خورشید: به‌ڵێ ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه‌سانێك هه‌ڵساون به‌دروستكردنی فۆڕمی راپرسییه‌كه، بۆ ئه‌نجامدانی راپرسییه‌كی گشتی له‌پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، بۆ ئه‌وه‌ی واژۆی یه‌ك له‌سه‌ر ده‌ی ده‌نگده‌ران بۆ ئه‌و داوایه كۆبكرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه ئه‌نجومه‌ن پێی هه‌ڵنه‌ساوه، به‌ڵكو كه‌سانێكی دیكه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه به‌و كاره هه‌ڵساون، به‌ڵام هه‌ركات ئه‌نجومه‌ن فۆڕمه‌كانی بینی ئه‌وا بۆچوونی خۆی ده‌بێت له‌باره‌یه‌وه‌و تائێستاش ئه‌نجومه‌ن ئه‌و كاره‌ی نه‌كردووه.
واڵاپرێس: چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له‌سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی ماده‌ی (140)و پێویسته بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئایا چاره‌نووسی ئه‌و ناوچانه چی ده‌بێت؟
ره‌شید خورشید: قه‌زای دوزخورماتوو ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی ماده‌ی 140، ئێمه وه‌ك لیستی برایه‌تی‌و پێكه‌وه ژیانی ئاشتییانه كه لیستێكی كوردییه‌و نوێنه‌رایه‌تیمان له‌پارێزگای سه‌ڵاحه‌دیندا هه‌یه، له‌ساته وه‌ختی مناقه‌شه‌ی بارودۆخی هه‌رێم له‌پارێزگای سه‌ڵاحه‌دیندا، ئێمه ئه‌و بابه‌ته‌مان له‌گه‌ڵدا باس كردوون، وتوویانه ئێمه ئه‌مڕۆ په‌نا ده‌به‌ینه به‌ر ماده‌ی 119ی ده‌ستوو بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاكه‌مان بكه‌ینه هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ، ئه‌گه‌ر قه‌زای دوزخورماتووش له‌چوارچێوه‌ی ماده‌یه‌كی ده‌ستووریدا كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌وا ئێمه بۆمان نییه دژایه‌تی جێبه‌جێكردنی ماده‌یه‌كی ده‌ستوور بكه‌ین، چونكه ئه‌مڕۆ ئێمه خۆمان په‌نا ده‌به‌ینه‌به‌ر ده‌ستووری عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانمان یه‌كلایی بكاته‌وه‌و پارێزگاكه‌مان بكرێته هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ.
واڵاپرێس: پرسی به‌هه‌رێمكردنی پارێزگاكان دوای سه‌ڵاحه‌دین پارێزگای دیاله‌شی گرته‌وه‌و چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه‌ش له‌هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌رێمكردنی پارێزگاكه‌یان رابگه‌یه‌نن، ئایا سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م پرسه له‌پارێزگاكانی عێراق هۆكاره‌كه‌ی چییه؟
ره‌شید خورشید: هۆی سه‌ره‌كی بابه‌ته‌كه له‌ساته وه‌ختی كشانه‌وه‌ی دوا سه‌ربازی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراقه، وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م بۆ پرسێكی سیاسی ده‌گه‌ڕێنمه‌وه، چونكه ئه‌م پرسه له‌ئه‌نجامی ترسه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا، چونكه ترس هه‌یه له‌وه‌ی له‌دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه ئه‌م پارێزگایانه رووبه‌رووی جۆره په‌راوێز خستنێك ببنه‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه نه‌دانی سه‌ڵاحییات‌و ده‌سه‌ڵات وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌یاسای (21ی ساڵی 2008)دا بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان هاتووه، چونكه تائێستا حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق ره‌زامه‌ند نییه ده‌سه‌ڵاته‌كان بداته‌وه ده‌ست ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، به‌ده‌نگه‌وه نه‌هاتنی حكومه‌تی ناوه‌ند له‌رووی بودجه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان‌و بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان‌و خزمه‌تگوزاریی هۆكارێكی دیكه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی پرسی به‌هه‌رێمكردنه له‌عێراق، چونكه ئه‌و هۆكارانه بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی دانیشتوانی پارێزگاكانی عێراق هه‌ست به‌جۆره په‌راوێز خستنێك بكه‌ن له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌وه، له‌به‌رئه‌وه له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ترسی په‌راوێز خستن، چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق به‌هه‌رێمكردنی پارێزگاكانیان راگه‌یاند.
واڵاپرێس: له‌دوای تۆمه‌تباركردنی (تارق هاشمی) جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌تاوانی تیرۆر له‌لایه‌ن مالكی، له‌ئێستادا به‌هاشمی راگه‌یه‌ندراوه ئه‌گه‌ر پارێزگاكان له‌پرسی به‌هه‌رێمكردن پاشگه‌ز بكاته‌وه، ئه‌وا كه‌یسه‌كه‌ی داده‌خه‌ن، پێتانوایه تاچه‌ند پارێزگاكان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان به‌رامبه‌ر داخستنی كه‌یسه‌كه‌ی هاشمی ده‌ستبه‌رداری به‌هه‌رێمكردنی پارێزگاكانیان ببن؟
ره‌شید خورشید: باوه‌ڕ ناكه‌م پرسه‌كه‌ی تارق هاشمی كاریگه‌ریی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر پرسی به‌هه‌رێمكردنی پارێزگاكان هه‌بێت، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش كه داوای لێكراوه هه‌ڵوێست بنوێنێت به‌رامبه‌ر پرسی به‌هه‌رێمكردنی پارێزگاكان، پێموایه ئه‌وه شتێكی راگه‌یاندنه‌كانه‌و هیچ شتێكی فه‌رمی نییه تا ئێمه ئیعتیماد بكه‌ینه سه‌ر ئه‌و پرسه، ئه‌و كه‌یسه‌ی هاشمی باوه‌ڕناكه‌م بچێته چوارچێوه‌ی پرسی به‌هه‌رێمه‌كانه‌وه، چونكه پرسه‌كه‌ی هاشمی تایبه‌ته به‌دادگاكان‌و پرسێكی دادوه‌رییه‌و سیاسییه، بۆیه پێموایه ئه‌و پرسه له‌ئاستێكی زۆر به‌رزتردایه‌و له‌ئاستی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا نییه، وه ئه‌گه‌ر شتێكی ژێر به‌ژێری له‌و جۆره‌ش هه‌بێت، ئه‌وا ئێمه لێی بێ ئاگاین.


