به‌ڕێوه‌به‌ری ناسنامه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو، مانگانه (20) هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌رێم بۆ ناسنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی تۆمار ده‌كرێت‌و له‌مساڵیشدا ناسنامه‌ی ئه‌لكترۆنی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كۆتایی دێت.
چالاك ئه‌كره‌م ره‌شید بۆ واڵاپرێس رایگه‌یاند، پرۆژه‌ی به‌ئه‌لكترۆنیكردنی ناسنامه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌ساڵی (2008)وه ده‌ستی پێكردووه‌و مانگانه له‌هه‌موو ئۆفیسه‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی‌و دهۆكدا، (20) هه‌زار فه‌رمانبه‌ر تۆمار ده‌كرێن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌گوێره‌ی ئه‌و ئامارانه‌ی كه به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، حسابی (600) هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له‌هه‌رێم كراوه‌و زۆربه‌ی دام‌و ده‌زگای وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌رێژه‌ی (90%) كاره‌كانیان ته‌واو كراون، به‌گوێره‌ی ئه‌و پلانه‌ی هه‌یه، له‌ساڵی (2012)دا ناسنامه‌ی ئه‌لكترۆنی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كۆتاییدێت.
(چالاك ئه‌كره‌م ره‌شید) به‌ڕێوه‌به‌ری ناسنامه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بۆ واڵاپرێس:
واڵاپرێس: ئایا ناسنامه ی فه‌رمانبه‌ران چییه‌و ماوه‌ی چه‌ند ساڵه ده‌ستیپێكراوه‌و كاره‌كانتان گه‌یشتووه‌ته چ ئاستێك له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگاكانی هه‌رێمی كوردستاندا؟
چالاك ئه‌كره‌م: پرۆژه‌كه له‌ساڵی (2008)دا بڕیاری له‌سه‌ردرا، پڕۆژه‌كه له‌كۆتایی ساڵی (2008) ده‌ستی پێكراوه‌و یه‌كه‌م ناسنامه ده‌رچوو ئه‌وكات بۆ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، پاشان ئاماده‌كاریمان كرد بۆ دروستكردنی ناسنامه بۆ هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم، سه‌ره‌تا له‌ناو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا ئۆفیسێكمان كرده‌وه بۆ فه‌رمانبه‌رانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‌و ناسنامه‌مان ده‌رهێنا، پڕ‌وژه‌كه‌ش سیستمێكی بانكی زانیارییه‌و دانانه‌كه‌ی وا ئاسان نه‌بوو تا ئه‌و كه‌لوپه‌لانه هات‌و له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئیماراتی‌و ئه‌مه‌ریكی ڕێكه‌وتین كه‌لوپه‌له‌كان هات‌و لێره شوێن دابینكرا‌و فه‌رمانبه‌ری بۆ دامه‌زرا كاتی زۆری پێویست بوو، نزیكه‌ی ساڵێك زیاتری ویست ئه‌و ئاماده كاریه‌بوو له‌ساڵی (2010)ه‌وه به‌ته‌واوی كار ده‌كات‌و مانگانه له‌هه‌موو ئۆفیسه‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی‌و دهۆكدا، (20) هه‌زار فه‌رمانبه‌ر تۆمار ده‌كرێن.
واڵاپرێس: ئه‌و كۆمپانیایانه كامانه‌ن كه هاوكارتانن بۆجێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه؟
چالاك ئه‌كره‌م: ئیمارات كۆمپیوته‌ر, گۆڵف نێت سكیوریتی به‌ریتانی.
واڵاپرێس: زانیارییه پێویستییه‌كان چین بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانه‌وه به‌ده‌ستتان بگات بۆ ده‌رهێنانی ناسنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی؟
چالاك ئه‌كره‌م: له‌سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی ده‌رهێنانی ناسنامه‌ی فه‌رمانبه‌ران لیستێك وه‌رده‌گرین، وه‌زاره‌ته‌كه لیستێكمان پێده‌دات به‌پێی ئه‌و لیسته فۆڕمێكی تایبه‌ت هه‌یه كه (100) زانیاری تێدا تۆمارده‌كرێت‌و دابه‌شده‌كرێت‌و هه‌ر كه‌سه‌و له‌و شوێنه‌ی كاری تێدا ده‌كات، زانیارییه‌كان پڕده‌كاته‌وه‌و ده‌ینێرێته لای ئێمه، كه خۆی له (زانیاریی ته‌سكه‌ره، ره‌گه‌زنامه‌و پاسپۆرت‌و فۆڕمی خۆراك)و چه‌ند زانیارییه‌كی دیكه‌دا ده‌بینێته‌وه‌و به‌نوسخه‌ی ئه‌سڵَی ده‌هێندرێته فه‌رمانگه‌كه‌مان‌و لای خۆمان سكانی ده‌كه‌ین‌و خه‌زن ده‌بێت له‌ناو ئه‌و سیستمه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و (100) زانیارییه‌ی كه‌سه‌كه كه‌نوسیویه‌تی.
واڵاپرێس: ئه‌م پرۆسه‌یه سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه؟
چالاك ئه‌كره‌م: خۆی سه‌ره‌تا له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌ستمان پێكرد، دواتر له‌پارێزگای دهۆك ده‌ستمان به‌جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه كرد، دواتر كردنه‌وه‌ی ئۆفیسی پارێزگای هه‌ولێرو سلێمانی، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی بینا‌و دروستكردنی بیناوه كه‌مێك كاره‌كانی پارێزگای سلێمانی دواكه‌وت، له‌ئێستادا دوای ڕه‌زامه‌ندی پارێزگای سلێمانی، بینایه‌كی تایبه‌تی بۆ جێبه‌جێكردنی ناسنامه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌سلێمانی دروستكردووه، له‌سه‌رتای ساڵی (2011)وه كاره‌كانی خۆی به‌ته‌واوه‌تی ده‌ستپێكردووه.
واڵاپرێس: له‌رووی دابینكردنی بودجه‌وه تاچه‌ند گرفتان له‌كه‌می بودجه هه‌بووه بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه‌تان؟ ساڵانه چه‌ند بودجه‌تان بۆ دابین ده‌كرێت؟
چالاك ئه‌كره‌م: له‌ساڵی (2008)وه بودجه‌ی پرۆژه‌كه دانرا، ئه‌وه نه‌بووه گرفتێك بۆ دامه‌زراندنی ئامێر‌و كه‌ره‌سته‌كانی پرۆژه‌كه، به‌ڵام دواتر كاروباری ئیداری بۆ دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ران‌و كڕینی كه‌ل‌و په‌لی پێویست بۆ فه‌رمانبه‌ران، كه‌مێك بودجه بووه گرفت، له‌رووی دابینكردنی بودجه‌شه‌وه، بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی نه‌بووه، چونكه له‌سه‌ر میلاكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كارده‌كه‌ین، بودجه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خه‌رجده‌كرێت، له‌ئێستادا (118) فه‌رمانبه‌ری هه‌یه‌و موچه له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌رده‌گرن، له‌ئێستاشدا مانگانه هه‌ر ئۆفیسێك وه‌ك سولفه بری (3) ملیۆن دیناری پێده‌درێت بۆ خه‌رجی رۆژانه.
واڵاپرێس: له‌ئێستادا چه‌ند نوسینگه‌ی فه‌رمانگه‌كه‌تان له‌شاره‌كانی هه‌رێم كراوه‌ته‌وه‌و به‌نیازن نوسینگه‌ی دیكه له‌قه‌زا‌و ناحییه‌كانی هه‌رێم بكه‌نه‌وه؟
چالاك ئه‌كره‌م: له‌ئێستادا نوسینگه‌ی (هه‌ولێر، سلێمانی‌و دهۆك)مان هه‌یه، كاره‌كانیان به‌رێك‌و پێكی ئه‌نجامده‌ده‌ن‌و پلانیش هه‌یه له‌قه‌زای كه‌لار‌و سۆرانیش ئۆفیسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناسنامه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكه‌ینه‌وه.
واڵاپرێس: ئایا پرۆژه‌كه ته‌نها سێ شاره‌كه‌ی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه، به‌نیاز نین سه‌رجه‌م شاره‌كانی عێراق بگرێته‌وه، به‌تایبه‌ت كه‌ركوك؟
چالاك ئه‌كره‌م: پرۆژه‌كه تایبه‌ته ته‌نها به‌فه‌رمانبه‌رانی سێ شاره‌كه‌ی هه‌رێم، وه ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌شی كه‌ركوكیشی گرتووه‌ته‌وه كه له‌سه‌ر میلاكی حكومه‌تی هه‌رێمن.
واڵاپرێس: وه‌ك ئاماژه‌تان پێدا رۆژانه (20) هه‌زار ناسنامه‌ی ئه‌لكترۆنی بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌رده‌كه‌ین، ئایا له‌ئێستادا ئه‌و ناسنامه‌ی كه تۆمار كراون‌و كاره‌كانی ته‌واو كرابن، گه‌یشتووه‌ته چه‌ند ناسنامه؟
چالاك ئه‌كره‌م: خۆی ئه‌وه‌ی تائێستا تۆمار كراوه، به‌رێژه‌ی (50%)یه.
واڵاپرێس: به‌گوێره‌ی دواین زانیاری تۆماركراوی فه‌رمانگه‌كه‌تان، رێژه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم چه‌ندن؟
چالاك ئه‌كره‌م: خۆی (100%) رێژه‌كه نازانرێت، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئه‌و ئامارانه‌ی كه به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، حسابی (600) هه‌زار فه‌رمانبه‌ر كراوه.
واڵاپرێس: به‌گوێره‌ی خشته‌ی كاره‌كانتان له‌دوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چ وه‌زاره‌تێك خراوه‌ته پلانتانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی ئه‌لكترۆنی بۆ فه‌رمانبه‌ره‌كانی ده‌ربكه‌ن؟
چالاك ئه‌كره‌م: له‌پارێزگای دهۆك ره‌نگه له‌دوو سێ مانگی داهاتوودا كۆتایی پێبێت، به‌ڵام سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان بێجگه له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی‌و په‌روه‌رده نه‌بێت، چونكه سنووری جوگرافییان زۆره، به‌یه‌كه‌وه كاره‌كانی ده‌ستپێكراوه‌و زۆربه‌ی دام‌و ده‌زگای وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم (90%) كاره‌كانیان ته‌واو كراون، بۆ نمونه وه‌زاره‌تی (پلاندانان، رۆشنبیری‌و لاوان، كاره‌با)و شاره‌وانی‌و گه‌شتوگوزار له‌ئێستادا له‌به‌رده‌ستدایه بۆ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی ئه‌لكترۆنی بۆ فه‌رمانبه‌ره‌كانیان ده‌ربكه‌ین، وه‌زاره‌تی ناوخۆش (40%)ی كاره‌كانی ته‌واو كراون.
واڵاپرێس: ئامانج له‌به‌ئه‌لكترۆنیكردنی ناسنامه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم چییه؟
چالاك ئه‌كره‌م: خۆی ئه‌و پرۆژه‌یه چه‌ند سودێكی هه‌یه، یه‌كێك له‌وانه كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه له‌سه‌ر سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران، ژماره‌و شوێنی جوگرافییان، چونكه له‌داهاتوودا كه رێژه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران تۆمار كران، وه‌زاره‌تی دارایی سوودێكی زۆری لێوه‌رده‌گرێت، له‌رووی میلاكات‌و زیاده‌ی فه‌رمانبه‌ران، دووه‌م ناسنامه‌یه‌كی ستاندارد بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران ده‌بێت، ئامێرێك هه‌یه زانیارییه‌كانی ناو ئه‌و ناسنامه‌یه ده‌خوێنێته‌وه، فه‌رمانبه‌ر ناسنامه و ره‌گه‌زنامه‌و چه‌ند پێویستیه‌كی تر پێویست ناكات له‌فه‌رمانگه‌كاندا به‌كار بهێنێت، فه‌رمانبه‌ر ده‌توانێت ناسنامه‌كه‌ی بۆ وه‌رگرتنی مووچه به‌كاربهێنێت.
واڵاپرێس: له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی تاچه‌ند ئه‌و ناسنامه‌یه كاری پێده‌كرێت؟
چالاك ئه‌كره‌م: ناسنامه‌كه تایبه‌ته به‌كارمه‌ندانی حكومه‌تی هه‌رێم‌و سه‌رجه‌م زانیارییه‌كانی فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ی تێدا تۆمار كراوه، حكومه‌تی هه‌رێمیش په‌یوه‌سته به‌حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا، به‌دڵنیاییه‌وه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش سوودی هه‌یه.
واڵاپرێس: له‌رووی كاته‌وه، كات دیاریكراوه بۆ ته‌واوكردنی ناسنانه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران؟
چالاك ئه‌كره‌م: به‌گوێره‌ی ئه‌و پلانه‌ی كه هه‌مانه، له‌ساڵی (2012)دا ناسنامه‌ی ئه‌لكترۆنی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كۆتاییدێت.


