Fri05182012

Last update01:31:10 AM GMT

Back چاوپێکه‌وتن پشكی كورد له‌بودجه‌ی عێراقدا (10.8%)ه‌

پشكی كورد له‌بودجه‌ی عێراقدا (10.8%)ه‌

  • پ‌د‌ف
sa3ed_xoshnaw

په‌یوه‌ند/
د. سه‌عید خۆشناو ئه‌ندامی لیستی هاوپه‌یمانی له‌په‌رله‌مانی عێراق ورده‌كاری بودجه‌ی عێراق‌و كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌بودجه‌دا ده‌خاته‌ڕوو.

واڵاپرێس: ئه‌و تێبینییانه‌ی كورد هه‌یه‌تی له‌پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی ئه‌مساڵی عێراق زیاتر خۆی له‌چیدا ده‌بینێته‌وه‌؟
د.سه‌عید خۆشناو: پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی (2012)ی عێراق له‌ (44) ماده‌ پێكهاتووه‌‌و ئه‌و تێبینی‌و كه‌م‌و كورتییانه‌ی له‌پرۆژه‌یاساكه‌دا هه‌یه‌‌و به‌لای كورده‌وه‌ بوونه‌ته‌ كێشه‌‌و گرفت بۆ هه‌رێمی كوردستان، هه‌میشه‌ له‌خوێندنه‌وه‌ی دووه‌مدا ده‌خرێنه‌ڕوو، وه‌ك كورد تێبینی زۆرمان هه‌یه‌، چونكه‌ بودجه‌ی ئه‌مساڵ بودجه‌یه‌كی زه‌به‌لاحه‌‌و له‌مێژووی عێراقدا بودجه‌ی له‌وجۆره‌ی به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینیوه‌، كه‌ نزیكه‌ی (100) ملیار دۆلاره‌‌و ده‌كاته‌ (117) ترلیۆن دینار‌و زیادكردنی بودجه‌كه‌ش به‌رێژه‌ی (20%)ه‌، به‌ڵام به‌راورد به‌بودجه‌ی ساڵی رابردوو، ئه‌و زیادكردنی بودجه‌یه‌ زیاتر خراوه‌ته‌ سه‌ر بودجه‌ی سیادی، كه‌ وه‌زاره‌ته‌ حه‌سرییه‌كانی وه‌ك وه‌زاره‌تی (ده‌ره‌وه‌، به‌رگری، ناوخۆ، كاره‌با‌و وزه‌)‌و هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق ده‌گرێته‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی له‌بودجه‌ی عێراق ده‌مێنێته‌وه‌، رێژه‌ی (17%) كوردی لێده‌رده‌كه‌ن، چونكه‌ ئه‌گه‌ر به‌راوردی بكه‌ین له‌گه‌ڵ بودجه‌ی (117) ترلیۆن دیناره‌كه‌، ئێمه‌ وه‌ك كورد ته‌نها (10.8%) له‌سه‌دا ده‌ پۆینت هه‌شتمان به‌رده‌كه‌وێت نه‌وه‌ك رێژه‌ی (17%)، بۆیه‌ پێویسته‌ بودجه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌بودجه‌ی سیادی بدرێت، به‌ڵام تائێستا كێشه‌ی كورد‌و به‌غدایه‌‌و یه‌ك دینار بۆ پێشمه‌رگه‌ خه‌رجناكرێت، بودجه‌ی حاكمی هه‌یه‌ كه‌ نزیكه‌ی حه‌وت ملیار دیناره‌، به‌ڵام نادرێته‌ هه‌رێمی كوردستان، بودجه‌ی (ته‌واری) هه‌یه‌ كه‌ نزیكه‌ی (150) ملیار دیناره‌ هیچ به‌شێكی نادرێته‌ هه‌رێم، بودجه‌ی فریاكه‌وتنی پرۆژه‌ وه‌به‌رهێنه‌كان هه‌یه‌ كه‌ زیاتر له‌ترلیۆنێك دیناره‌، كێشه‌ی پرۆژه‌یاسای نه‌وت‌و غاز‌و چه‌ندین كێشه‌ی دیكه‌ی له‌ناو بودجه‌ی ئه‌مساڵدان‌و بوونه‌ته‌ گرفت بۆ كورد، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر له‌په‌رله‌مان ئێمه‌ی كورد ده‌نگیشی له‌سه‌ر نه‌ده‌ین‌و تێبینییه‌كانیش بگه‌یه‌نینه‌ جێگه‌ی خۆی، ئه‌وا پرۆژه‌یاسای بودجه‌ هه‌ر تێده‌په‌رێنرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌و كێشه‌‌و گرفتانه‌ پێویستی به‌رێكه‌وتن‌و ته‌وافوقی سیاسی هه‌یه‌.

واڵاپرێس: بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی هه‌رێمه‌كان هه‌یه‌ له‌عێراقدا، ئایا پشكی هه‌رێمی كوردستان چه‌نده‌ له‌و بودجه‌یه‌ی ئه‌مساڵی عێراقدا؟
د.سه‌عید خۆشناو: نزیكه‌ی (821) ملیار دینار بۆ بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی هه‌رێمه‌كان ته‌رخانكراوه‌، كه‌ پشكی سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم به‌گوێره‌ی ژماره‌ی دانیشتوان (12%)یه‌‌و ده‌كاته‌ (75) ملیار دینار، به‌ڵام ته‌نها (41)ملیار دیناریان بۆ هه‌رێم ته‌رخانكردووه‌، بێجگه‌ له‌وه‌ش بودجه‌ی پترۆدۆلار هه‌یه‌‌و ئه‌گه‌ر رۆژانه‌ حسابی (175) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بكه‌یت له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕوات، ئه‌وا پێویسته‌ رۆژانه‌ (175) هه‌زار دۆلار رۆژانه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان بێت، ساڵانه‌ش (75) ملیار دینار ده‌كات، به‌ڵام عێراق ساڵانه‌ ته‌نها (44) ملیار دینارمان ده‌ده‌نێ.


واڵاپرێس: ده‌وترێت كورد له‌عێراق چاوپۆشی له‌هه‌ندێك مافی خۆی ده‌كات، هۆكاری ئه‌و چاوپۆشییه‌ چییه‌؟
د.سه‌عید خۆشناو: كورد له‌گه‌ڵ سه‌قامگیریی عێراقدایه‌، بۆیه‌ چاوپۆشی له‌هه‌ندێك تێبینی‌و مافی خۆی ده‌كات له‌پرۆسه‌ی سیاسی عێراق‌و پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌بودجه‌ی گشتی عێراقدا.

واڵاپرێس: ئه‌گه‌ر به‌رێكه‌وتنی سیاسی یاخود رێكه‌وتنی ناو په‌رله‌مان بێت، هه‌وڵ نه‌دراوه‌ ئه‌و كێشانه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن، له‌كاتێكدا ساڵانه‌ ئه‌و گرفتانه‌ی باستانكرد، له‌پرۆژه‌یاسای بودجه‌دا رووبه‌رووی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته‌وه‌؟
د.سه‌عید خۆشناو: هه‌موو ساڵێك رێكه‌وتن ده‌كرێت، پارساڵیش سه‌رۆكی حكومه‌ت‌و وه‌فدێكی حكومی هه‌رێمی كوردستان هاتنه‌ به‌غدا‌و له‌وكاته‌دا كۆده‌بنه‌وه‌‌و رێكه‌وتن ئه‌نجامده‌ده‌ن، به‌ڵام دواتر كێشه‌ت بۆ دروستده‌كه‌ن، له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ كه‌مێكی تر واقعیانه‌ قسه‌ بكه‌ین، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بودجه‌ی هه‌رێم كێشه‌ دروستبكه‌ین، ئه‌وا شه‌قامی كوردی پێمان ده‌ڵێن له‌سه‌ر پاره‌ كێشه‌یان دروستكرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و كێشانه‌شدا، ئێمه‌ی كورد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و به‌غدا، به‌گفتوگۆ‌و دیالۆك چاره‌سه‌ربكرێن.