ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه كۆنگره‌ی نیشتمانی له‌عێراق، لایه‌نه سیاسییه‌كان‌و چاودێرانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی عێراقی سه‌رقاڵ كردووه‌و هه‌رچه‌نده لیژنه‌ی ئاماده‌كاریشی بۆ پێكهێندراوه، به‌ڵام تائێستا به‌چه‌ندین هۆكاری جیاواز نه‌توانراوه كۆنگره‌كه ئه‌نجامبدرێت.
به‌كر حه‌مه سدیق ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌كگرتووی ئیسلامی به‌واڵاپرێس-ی راگه‌یاند، چه‌ندین هۆكاری ناوخۆیی‌و ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌كی‌و نه‌بوونی ئیراده‌ی سیاسی هه‌یه، رێگرن له‌ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی نیشتمانی له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراقدا.
وتیشی:"ئه‌نجامدانی لوتكه‌ی عه‌ره‌بی له‌مانگی داهاتوودا له‌به‌غدا، هۆكارێكی دیكه‌ی دواخستنی كۆنگره‌ی نیشتمانییه، چونكه چه‌ندین بڕیار هه‌یه له‌لوتكه‌ی عه‌ره‌بی په‌یوه‌ندی به‌كۆنگره‌كه‌وه هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه چاوه‌ڕوانده‌كریت كۆنگره‌ی نیشتمانی عێراق بكه‌وێته دوای ئه‌نجامدانی لوتكه‌ی عه‌ره‌بی".
(به‌كر حه‌مه سدیق) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بۆ واڵاپرێس:
واڵاپرێس: پێتانوایه هۆكار چییه لایه‌نه‌كان رێكناكه‌ون بۆ ده‌ستنیشانكردنی كاتی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی نیشتمانی له‌عێراق؟
به‌كر حه‌مه‌سدیق: پێموایه هه‌ردوو لیستی عێراقییه‌و ئیئتیلافی نیشتمانی ئیراده‌ی كۆبوونه‌وه‌یان نییه، بۆیه ده‌بێت بجوڵێندرێن به‌ئاڕاسته‌یه‌كدا بتوانرێت په‌له بكه‌ن له‌ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه، به‌ڵام بوونی رای جیاواز‌و كاریگه‌ریی هێزه تائیفییه‌كان له‌نێوان هه‌ردوو لیسته‌كه‌دا‌و ده‌ستتێوه‌ردانی هێزی ده‌ره‌كی كه نایه‌ڵن ئه‌و كۆنگره‌یه ئه‌نجام بدرێت، هه‌مووی هۆكاری سه‌ره‌كی بوون كه تائیستا نه‌توانراوه كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجامبدرێت.
واڵاپرێس: تاچه‌ند ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی لوتكه‌ی عه‌ره‌بی له‌به‌غدا، كاریگه‌ریی‌و رێگر ده‌بێت له‌ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی نیشتمانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق؟
به‌كر حه‌مه‌سدیق: لوتكه‌ی عه‌ره‌بی له‌مانگی داهاتوودا له‌به‌غدا ئه‌نجامده‌درێت‌و چه‌ندین بڕیار هه‌یه له‌لوتكه‌ی عه‌ره‌بی په‌یوه‌ندی به‌كۆنگره‌كه‌وه هه‌یه، بۆیه چاوه‌ڕوانده‌كریت كۆنگره‌ی نیشتمانی عێراق بكه‌وێته دوای ئه‌نجامدانی لوتكه‌ی عه‌ره‌بی له‌به‌غدا.
واڵاپرێس: زۆریك له‌چاودێران ده‌ڵێن بڕوامان به‌ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی نیشتمانیی نییه، چونكه بی ئه‌نجام ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌دایت، له‌هه‌مانكاتدا تاچه‌ند ده‌توانرێت ئه‌و هۆكارانه‌ی ئاماژه‌ت پێدا، به‌مزووانه له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا بڕه‌وێندرێنه‌وه‌و كۆنگره‌كه ئه‌نجامبدرێت؟
به‌كر حه‌مه‌سدیق: به‌بڕوای من ئه‌و عه‌قڵییه‌ته‌ی ئێستا له‌عێراقدا حوكم ده‌كات، به‌نیاز نییه به‌مزووانه كۆنگره‌ی نیشتمانی له‌عێراق ئه‌نجامبدرێت، چونكه به‌راستی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌عێراق به‌تایبه‌ت ده‌سه‌ڵاتی ته‌نفیزی، ده‌سه‌ڵاتێكه زیاتر تاكڕه‌وانه بیر له‌شته‌كان ده‌كاته‌وه‌و بڕیار له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كان ده‌دات، به‌ڵام خودی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا كه نوری مالكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، به‌فعلی ئاماده‌كاری زۆری تێدایه بۆ گه‌وره‌كردن‌و بزواندنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، په‌یامی لیستی عێراقییه‌ش په‌یامێكی په‌رته‌وازه‌یه‌و یه‌كانگیر نییه‌و خیتابێكی یه‌كگرتوو لیستی عێراقییه كۆناكاته‌وه، بۆیه چاودێرانیش ئه‌و سیغه‌یه له‌عێراق هه‌ست پێده‌كه‌ن، كه ئیراده‌ی سیاسی‌و ململانێی نێوان لیستی عێراقییه‌و ده‌وڵه‌تی یاسا‌و ته‌ده‌خولاتی تائیفی‌و هێزی ده‌ره‌كی هه‌یه، بۆیه پێموانییه به‌مزووانه بتوانرێت كۆنگره‌ی نیشتمانی ببه‌سترێت.
واڵاپرێس: كه‌واته پێتانوایه كۆنگره‌كه له‌كه‌یدا ئه‌نجامده‌درێت، وه لایه‌نی كوردی ته‌نها ناوبژیوان ده‌بێت، یاخود پرۆژه‌ی خۆی ده‌بێت له‌كۆنگره‌كه‌دا؟
به‌كر حه‌مه‌سدیق: مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه نییه كۆنگره‌كه له‌كه‌یدا ده‌به‌سترێت، مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه دوای كۆنگره‌كه چی ده‌كرێت، چونكه دوای كۆنگره‌كه كۆمه‌ڵێك راسپارده‌و بڕیار ده‌رده‌چن، به‌ڵام ئایا چه‌ندی جێبه‌جێ ده‌بن، چه‌ندی جێبه‌جێ نابن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیئتیلافی نیشتمانی‌و عێراقییه پابه‌ندی بڕیار‌و راسپارده‌كان نابن، چونكه رێكه‌وتنامه‌ی هه‌ولێر سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له‌سه‌ری كۆكبوون‌و واژۆیان كرد، به‌ڵام هیچكامیان پابه‌ندنه‌بوون پێیه‌وه، بۆیه له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا كورد ده‌بێت رۆڵی ناوبژیوان ببینێت، به‌ڵام له‌سه‌ر حسابی ده‌ستكه‌وته‌كانی میلله‌تی كورد ناوبژیوانییه‌كه‌ش نه‌كات، چونكه له‌ئێستادا كورد قه‌واره‌یه‌كی سیاسی‌و نیشتمانی نه‌ته‌وه‌یی خۆمانمان هه‌یه، هیچ جۆره رێكه‌وتنێك له‌عێراقدا نابێت واژۆ بكرێت، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر حسابی ده‌ستكه‌وته‌كانی میلله‌تی كورد بێت.
واڵاپرێس: پێتانوایه زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌كی له‌ئه‌نجامنه‌دان‌و دواخستنی كۆنگره‌ی نیشتمانی كێیه؟
به‌كر حه‌مه‌سدیق: زه‌ره‌رمه‌ند ته‌نها عێراقییه‌كانه، ئه‌و عێراقییانه‌ی له‌ناوچه جیاجیاكانی باشوور‌و ناوه‌ڕواستی عێراق له‌ژێر زه‌بر‌و زه‌نگ‌و هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆردا ده‌ژین.


