واڵاپرێس/
رێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی (لقی تورکیا) له باره‌ی لێپرسینه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌ی دوای رووداوه‌کانی رۆبۆسكیه‌وه،
نامه‌یه‌یه‌کی بۆ وه‌زیری دادی تورکیا سه‌عدولڵا ئه‌رگین ناردووه، له‌نامه‌که‌دا ده‌ستنیشانی کردووه که ئه‌وان بڕوا به‌و لێکۆڵینه‌وه و لێپرسینه‌وه یه‌ی تورکیا ناکه‌ن.
له نامه‌که‌ی رێکخراوی لێبوردنی نێو ده‌وڵه‌تیدا هاتووه که گومانیان له لێپرسینه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌هه‌یه که شانده‌که‌ی ده‌وڵه‌ت له ناوچه‌ی کاره‌ساته‌که ئه‌نجامیان دابوو، دا‌واشیان کرد که لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی به‌رفراوان له‌سه‌ر کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌ی رۆبۆسکی بکرێت.
له درێژه‌ی نامه‌که‌دا رێکخراوه‌که داوا ده‌کات که به‌رپرسیارانی ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه ببرێته به‌رده‌م دادگا و سزای یاسایی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت و ده‌ڵێت:"رێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ماددی لێقه‌وماوانای کاره‌ساته‌که به کارێکی ئه‌رێنی لێکده‌داته‌وه، به‌ڵام ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی رۆژ به رۆژ روونتر ده‌بنه‌وه جێگای گومانن، بۆیه پێویسته لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی به‌رفراوان و سه‌ربه‌خۆ ئه‌نجام بدرێت".


