واڵاپرێس/
سهرۆكی یهمهن بەمەبەستی بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی یەمەن دا دەگەرێتەوە وڵاتو ئۆپۆزسیۆنی باشووری ئەو وڵاتەش ھەلبژاردنەکان
رەتدەکاتەوەو داوای جیابونەوە دەکات.
له راگهیاندراوێكدا کەلەماڵپهڕی ئەلکترۆنی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بڵاوکرایەوە، عەلی عەبدوڵا ساڵح تەئکیدیکردەوە دوای تەواوبونی ماوەی چارەسەری تەندروستی دەگەڕێتەوە یەمەنو بەشداری ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی یەمەن دەکات، ھاوکات (قاسم عەسکەر) ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی بزوتنەوەی باشوری یەمەن رایگەیاند: ئێمە بەھەموو شێوازێک دژی ئەنجامدانی ھەلبژاردنەکانینو تاکە چارەسەر جیابونەوەیە.
لەلایەن خۆیەوە جێگری سەرۆکی یەمەن کە تاکە کاندیدە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە رونیکردەوە کە ھەڵبژاردن تاکە رێگایە بۆ رزگارکردنی وڵات لەو قەیرانە سیاسییەی کە تیێ کەوتوەو ئامادەبونی خۆشی پیشاندا بۆ دەستپێکردنی دیالۆگ لەگەڵ گشت لایەنەکان.


