واڵاپرێس/
ده‌سته‌ی گشتی شۆڕشی سوریا رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ له هێرشی هێزه‌كانی سوریا زیاتر له 10 كه‌س بونه قوربانی.
ده‌سته‌ی شۆڕش رایگه‌یاند، ئه‌مرۆ سوپای سوریا هێرشیان كرده سه‌ر چه‌ند شاریك و زیاتر له 15 هاوڵاتیان كوشتووه كه 3 كه‌سیان له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ده‌سته‌ی گشتی شۆرش ئاماژه‌یان به‌وه‌دا، كوژراوه‌كان له شاره‌كانی ئه‌دله‌ب و درعا و حه‌ما بوون. تا ئێستا زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌و شارانه به چه‌كی قورس و زرێپۆش ده‌وره دراون.
له‌لایه‌كی تره‌وه شه‌ڕ له‌ناو كۆڵانه‌كانی شاری حمس به‌رده‌وامه‌و هێزه‌كانی سوریا به‌ته‌واوی كۆنترۆڵی ئه‌و ناوچانه‌یان كردووه‌و به‌چه‌كی قورس و سوك بۆردومان ده‌كه‌ن.


