واڵاپرێس/
به‌یانی ئه‌مڕۆ ، پۆلیسی توركیا له شاره جیاجیاكانی ئه‌و وڵاته‌دا ئۆپراسۆنێكی سه‌ربازییان ده‌ستپێكرد بۆ گرتنی ئه‌ندامانی پارتی كریكارانی كوردستان،
له ئه‌نجامدا به سه‌دان گه‌نجیان ده‌ستگیركرد.
به فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئۆردۆغان 7 پارێزگای توركیا له لایه‌ن پۆلیسه‌وه كۆنترۆڵ كراوه.
له گه‌ڕه‌كی بیوغڵۆ له پارێزگای ئه‌سته‌نبوڵ ، چونه ناو چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌كی ئه‌و شاره‌وه‌و به ده‌یان هاوڵاتیان ده‌ستگیركرد.
له هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازیدا له شاری ئه‌زمیر 10 هاوڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركران و به‌هه‌مان شێوه له هه‌رێمی هه‌كاری له باشوری ڕۆژهه‌لاتی توركیا 6 هاوڵاتی تر ده‌ستبه‌سه‌ركرا .


