واڵاپرێس/
رێكخراوی مافی مرۆڤی سوریا كه باره‌گاكه‌یان له له‌نده‌نه رایانگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كانی سوریاوه تا ئێستا زیاتر له 8000 هاوڵاتی كوژراون
و له نێوانیاندا 590 منداڵ هه‌یه .
رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا سه‌رژمێری كوژراوه‌كان به هاوكاری كۆمه‌ڵێك ریكخراو به سه‌دان جیابووه‌وه له سوپا كراوه‌و ئه‌م ژماره‌یه له رۆژی ده‌سپێكی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه بووه تاكو رۆژی 14/2.
ئه‌م رێكخراوه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ژماره كوژراوه‌كانیان خسته روو ، ته‌واوی كوژراوه‌كان 8343 كوژراو كه تیایدا 590 منداڵ و 442 ژنی تێدایه.
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، ژماره‌ی كوژراوانی سوپای جیابووه‌وه 664 كوژراوه، له دوای جیابونه‌وه‌یان له ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د.
به‌پێی سه‌رژمێری رێكخراوه‌كه كه بۆ شاره‌كانی كردووه تیایدا له 15/3/2011 وه له شاری ئه‌دله‌ب 1030 كوژراو، له شاری درعا 1033 كوژراو، له ناوچه‌ی بابه عومه‌ر خالیدیه سه‌ر به شاری حمس 882 كوژراو ، له‌شاری حه‌ما ناوڕاستی سوریا زۆرترین كه‌سی تێدا كوژراوه كه ده‌كاته 1128 كوژراو ، له‌دیرزور 348كوژراو، له ریف دیمه‌شق808 كوژراو، 317 كوژراو له لازقیه، له شری حه‌له‌بیش 164 كه‌س كوژراوه.


