واڵا پرێس/
گۆرانیبێژی ئه‌مریكی ویتنی هیوستن، له هوتێل(بیفرلی هیلتون) له شاری لوس ئه‌نجلوس له ئه‌مریكا له ته‌مه‌نی48 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
ئه‌م گۆرانیبێژه یه‌كێكه له دیارترین و به‌ناوبانگترین هونه‌رمه‌نده‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه، به‌شداری كردووه له ژماره‌یه‌ك فلمی سه‌ركه‌وتودا وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی باش، به‌ناوبانگترینیان فلمی (بودی گارد)ه.
گۆرانیه‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده له ساڵی حه‌فتاكان و نه‌وه‌ده‌كاندا له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی كێبڕكێكاندا بووه, به‌ڵام به‌هۆی خواردنی ماده‌ی بێهۆشكه‌ر و ژیانی هاوسه‌ری ناجێگیرله گه‌ڵ گۆرانیبێژ( بوبی لراون)ژیانی به‌ره‌و هه‌ڵدێر ڕۆیشت.
سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی ژیانی هونه‌ری هیوستن له كه‌نیسه‌وه ده‌ستی پێكرد پاشان به ئاهه‌نگ گێڕان له یانه شه‌وانه‌كاندا له شاری نیویۆركی ئه‌مریكا، ویتنی به‌رله‌وه‌ی له مه‌یدانی هونه‌ری گۆرانیدا بناسرێت وه‌كو نمایشكاری جل و به‌رگ كاری كردووه.
ویتنی هیوستن خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵاته له‌بواری گۆرانیدا كه له‌ساڵی حه‌فتاكان و نه‌وه‌ده‌كان به‌ده‌ستی هێناوه .
دایكی ویتنی له‌له یه‌كێك له كه‌نیسه ئاینییه‌كاندا سروت خوێن بووه، ویتنی كچی پوری گۆرانیبێژ(دیون وارویك)ه و كچه زای گۆرانیبێژی ئه‌مریكی (ئارسینا فرانكلین)ه.
له‌م ساڵانه‌ی دوایدا به‌هۆی خواردنی ماده‌ی بێهۆشكه‌ر كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ده‌نگی ئه‌م گۆرانیبێژه دانا . كاریگه‌ری كۆچی ویتنی هیوستن ئه‌وه‌یه كه له ئاهه‌نگی( 54)ی پێشكه‌شكردنی خه‌ڵاتی( گرامی) موسیقی كه له لوس ئه‌نجلس پێشكه‌ش ده‌كرێت كۆچی دوای كرد بۆیه بیره‌وه‌رییه‌كی ناخۆشی لای هاوڕێیانی به‌جێهێشت.


