ئه‌لبومی (22/7)ـی نه‌ریمان بابان دووباره چاپکرایه‌وه
باهۆز هەڵەبجەیی
بەم دواییانەو لە تازەگەرییەكی بێوینەدا هونەرمەندی بە ئەزموون نەریمان بابان ئەلبومێكی نوێ‌ی بەچاپ گەیاند ئەم ئەلبومەی نەریمان خۆشبەختانە زوچرترین فروشی هەبوو ، لەبەر ئەوەی سەلیقەیەكی جوانی لە رێكخستنی ئاواز‌و دابەشكردنی مۆزیكدا وهەڵبژاردنی هۆنراوەدا بەكارهێنابوو، هەرئەمەش وای كرد كە ئەلبومەكەی نەریمان بۆ جاری دووەم چاپ بكرێتەوە ، چاپكردنەوەی ئەم بەرهەمە له ووڵاتی سوید‌و له هه‌مان کۆمپا نیای( دیسانتیا) له ۲۲‌ی ئه‌م مانگه واته مانگی ۲ چاپی دووه‌م ئه‌گاته‌وه کوردوستان ،ئه‌مه‌ش مایه‌ی خۆشحاڵیه که‌وا خه‌ڵکی ووڵاته‌که‌مان خۆیان به‌دوور گرتوه له کۆپی کردن،واته خه‌ڵکانێکی زۆر هه‌یه به دوای کوالیتێی باش و هونه‌ری جوان‌دا ده‌گه‌ڕێن ؛ئه‌مه‌ش جێگه‌ی ده‌ست خۆشیه بۆ هه‌موو لایه‌ک...
بەهیوای سەركەوتن وكاری جوانتر بۆ هونەرمەند نەریمان بابان


