|
گرنگی قاوه بۆ پیاوان پێش كاری جوتبون |
|
|
|
|
زانستى
|
|
پێنج شەممە, 13 ئەیلول 2012 10:18 |

واڵاپرێس/ پسپۆڕێكی نه‌خۆشیه‌كانی پێست و زاوزێ له زانكۆی قاهره جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه خواردنه‌وه‌ی یه‌ك كوپ قاوه له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه پێش ئه‌نجامدانی كاری جوتبون، وا له‌پیاو ده‌كات وریا و چالاك بێت دوریده‌خاته‌وه له‌ماندوبون و هه‌ستكردن به‌خه‌و. ماده‌ی كافایینی وریاكه‌ره‌وه‌ی ناو قاوه خێرایه له‌چالاككردنه‌وه‌ی مێشك وێرای ئه‌و ماندوبونه‌ی ڕوبه‌روی پیاوان ده‌بێته‌وه پاش كاری جوتبون، جه‌سته‌ی پیاو نزیكه‌ی 600 وزه‌ی گه‌رمی له‌ده‌ست ده‌دات له‌وكاره‌دا. ئه‌وی جێی باسه توێژینه‌وه‌كانی پێش‌و ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه كه پیاوان حه‌ز به حه‌وانه‌وه‌و خه‌وتن ده‌كه‌ن پاش ئه‌نجامدانی كاری سێكس به‌هۆی ده‌رهاویشتنی ئه‌و هۆرمۆنه‌ی پیاو ده‌ریده‌هاوێژێت. له‌لایه‌كی تره‌وه پسپۆڕێكی تر هه‌ر له‌زانكۆی قاهره ئه‌وه ڕه‌تده‌كاته‌وه كه قاوه وریای و چالاكی ده‌به‌خشێته پیاوان پاش ئه‌نجامدانی سێكس، ده‌ڵێت: باری حه‌وانه‌وه‌ی دوای جوتبون مانای ئاره‌زوكردن به خه‌و نیه، به‌ڵكو حاڵه‌تێكی حه‌وانه‌وه‌ی كاتیه له‌ئه‌نجامی به‌تاڵكردنه‌وه‌ی بارگه‌ی سێكسی، جارێكی تر جه‌سته ده‌ست ده‌كاته‌وه به چالاكی بێ ئه‌وه‌ی پێویست به وریاكه‌ره‌وه هه‌بێت.
|