كەمال كەركوكی دەبێت خانووەكانی بداتەوە پەرلەمان
واڵاپرێس
ئەندامێكی پەرلەمان كوردستان، رایگه‌یاند: كە بەپێی یاسا دەبێت سەرۆكی پێشووی پەرلەمان خانووەكانی بداتەوە پەرلەمان، چونكە ئەوانەی موڵكی پەرلەمانن.
سەرگوڵ قەرەداغی، بە (واڵاپرێس) ی وت: ئەگەر سەرۆكی پەرلەمان ئەو خانوانەی تیایدایە لە پەرلەمانی وەرگرتبێت، ئەوا دەبێت بیداتەوە بەپەرلەمان چونكە ئەوە موڵکی پەرلەمانە.
وتیشی: نەك سەرۆك دەبێت هەموو ئەندامانی پەرلەمانیش خانوو و شوقەكانیان بدنەوە.
(واڵاپرێس) بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر، پەیوەندی بە فرسەت احمد سكرتێری پەرلەمانەوە كرد، بەڵام ناوبراو وەڵامی پەیوەندیەكەی نەدایەوە.
دوێنی گۆڤاری لڤین لە دوا ژمارەیدا، راپۆرتێكی لەسەر كەمال كەركوكی داناوە .
له‌و راپۆرته‌دا هاتووه كه ، كه‌مال كه‌ركوكی له خانووه‌كانی په‌رله‌مان له گوندی ئیتاڵی له‌شاری هه‌ولێر سێ خانووی بۆ خۆی داناوه كه هه‌ریه‌كه‌یان رووبه‌ری (1000م )، خانوویه‌كی بۆ پاسه‌وانه‌كانی داناوه و خانوویه‌كیشی بۆ میوانداری داناوه و خانوویه‌كیشی به‌ته‌نیا بۆ خۆی داناوه و خاوەنی (60 تا 80) پاسەوانیش بووە .
هه‌روه‌ها له‌راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، تائێستا نازانرێت كه ئه‌م خانوانه‌ی لێ ده‌سه‌ندرێته‌وه یان نا، چونكه به‌پێی یاسا ده‌بێت هه‌موو ئه‌و خانوانه‌ی لێ وه‌رگریرێته‌وه.


