عیماد جه‌باری/
دوێنێ 21/2/ 2012پێشانگایه‌كی ئابوری بۆ یه‌كه‌م جار له شاری كه‌ركوك كرایه‌وه به سه‌رپه‌رشتی وه‌به‌رهێنانی كه‌ركوك كه ماوه‌ی 3ڕۆژ ده‌خایانێت
وتێدا ده‌یان كۆمپانیای ناوخۆیی وبیانی نمایشی شتومه‌كه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن و وخه‌ڵكی شاره‌كه‌ش ئه‌م جۆره پێشانگایانه به باش هه‌ڵده‌سه‌نگێنن بۆ به‌ره‌وپێشچونی لایه‌نی ئابوری شاری كه‌ركوك.
سه‌ره‌تا له لایه‌ن د.نجم ا‌لدین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك و حه‌سه‌ن تۆران سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك پێشانگاكه كرایه‌وه.
دواتر له گۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا وبه ئاماده‌بوونی زۆربه‌ی به‌رپرسانی حكومی وئیداری وژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن وبه‌ڕێوبه‌رانی پۆلیس و كه‌سایه‌تێكان هه‌ر له یه‌ك له پارێزگاری كه‌ركوك وسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا وقونصڵی ئه‌مریكا له كه‌ركوك له باره‌ی پێشانگاكه‌وه دوان.
پارێزگاری كه‌ركوك د.نجم ا‌لدین كه‌ریم له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانێكه‌دا كه به سێ زمان وته‌ی پێشكه‌ش كرد تێدا وتی: كردنه‌وه‌ی پێشانگای له‌م جۆره سه‌ره‌تایه‌كا بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان كه په‌یوه‌ندی به لایه‌نی ئابوریه‌وه هه‌یه.
دواتر حه‌سه‌ن تۆران سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له وته‌یه‌كدا بۆ ڕۆژنامه‌نوسان وتی:ده‌مه‌وێ ئه‌وه پشتڕاستكه‌مه‌وه كه ئه‌مه یه‌كه‌م جار نیه پێشانگای ئابوری له‌م شاره بكرێته‌وه به‌ڵكو دووه‌م جاره ودوای 60ساڵ كه‌ركوك پێشانگای له‌م جۆره ده‌كاته‌وه ویه‌كه‌م جاریش له ساڵی 1956نمایشكرا.
وتیشی :ئه‌مه مایه‌ی دڵ ته‌نگیه وسه‌لماندنی ئه‌و ڕاستیه‌یه كه ده‌سه‌ڵاته‌كان دژی كه‌ركوك بوونه.
هه‌ر له‌و كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌دا قونصڵی ئه‌مریكا له كه‌ركوك (تۆماس)له باره‌ی كردنه‌وه‌ی پێشانگای ئابوریه‌وه وتی: ئه‌مه‌ی ئه‌مڕۆ نامه‌یه‌كه بۆ هه‌موو جیهان ووڵاته یه‌كگرتۆكان كه كه‌ركوك ئاماده‌یه بۆ پێشوازی له وه‌به‌رهێنان وپڕۆژه.
تۆماس وتیشی: هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ هیچ كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكی لێره ئاماده نیه به‌ڵام من ئه‌م نامه‌یه ده‌گه‌یه‌نمه سه‌فاره‌تی ئه‌مریكا وواشنتۆن وسه‌رجه‌م وه‌به‌رهێنه‌كانی ئه‌مریكا.
قونصڵی ئه‌مریكا باسی له ده‌وڵه‌مه‌ندی كه‌ركوك كرد له لایه‌ن كشتوكاڵ وپیشه‌سازی ونه‌وته‌وه وتی:ئه‌وه‌ی له هه‌مووی زیاتر كه‌ركوكی به‌ناوبانگ كردووه لێبوردن وپێكه‌وه‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیه.
له پێشانگاكه‌دا ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ئاماده‌بووانی ڕاده‌كێشا ئه‌و چه‌ند خاتوونه بوون كه نمایشی جل وبه‌رگی كورده‌واریان كردبوو وهه‌مویشی ده‌ستكردی خانمانی كه‌ركوك بوون.
له‌و باره‌یه‌وه ساكار كامل محمود(به‌ڕێوبه‌ری سه‌نته‌ری كه‌ركوك بۆ خانمان) بۆ واڵاپرێس وتی: ئه‌م ڕێكخراوه‌ی ئێمه له‌م پێشانگایه‌دا توانای خانمان ده‌خه‌ینه ڕوو كه به كه‌ل وپه‌لی كلتوریه‌وه به‌شداربووین.
ئه‌و خانمه وتیشی: له بڕی ئه‌وه‌ی ژنان له ماڵه‌وه بن ئێمه بره‌و به تواناكانیان ده‌ده‌ین وخولی جۆراوجۆریان بۆ ده‌كه‌ینه‌وه وه‌ك چین وجل دورین،وتیشی:خانمان له بڕی ئه‌وه‌ی په‌نا به‌رنا به‌ر سواڵكردن وكه‌سی تر ده‌توانن پشت به خۆیان ببه‌ستن به كاری ده‌ستی وخزمه‌تی خۆیان بكه‌ن كه له‌هه‌مانكاتدا خزمه‌تی گه‌لی كوردیشه.
له پێشانگاكه‌دا كۆمپانیای ناخۆیی و عه‌ره‌بی تێدا بوو یه‌كێك له‌و كۆمپانیانه‌ی به‌شداربوو له بواری ئامێری ئاگر كوژاندنه‌وه كۆمپانیای(نه‌دا به‌غدا) به ناوی كۆمپانیاكه‌وه(نجم ا‌لدین محمد نوری)وتی: ئامیری ئاگركوژێنه‌وه‌مان نمایش كردووه كه توركیه وبه غازfm200كار ده‌كات كه زه‌ره‌ری نابێت بۆ مرۆفه‌كان،وتیشی:جۆرێكمان هه‌یه كه بۆ ناو چێشتخانه‌یه وئۆتۆماتیك كارده‌كات.


