ئه‌ندامێكی لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان له‌په‌رله‌مانی عێراق ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، به‌هۆی گۆڕانكاریی له‌خشته‌ی كاری به‌رنامه‌ی رۆژانه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق په‌یڕه‌وی ناوخۆ پێشێل ده‌كات.
حاكم فه‌رهاد ره‌سوڵ به‌واڵاپرێس-ی راگه‌یاند، به‌گوێره‌ی ئه‌و خشته‌و به‌رنامه‌ی كاره‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه چه‌ند رۆژێك پێشتر داده‌نرێت‌و ده‌گاته ده‌ستی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران، به‌شداریی دانیشتنه ئاساییه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن، وتیشی:"به‌داخه‌وه له‌زۆربه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌ماندا تووشی ئه‌و گرفته ده‌بین‌و له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه له‌و رۆژه‌ی دانیشتنه‌كه هه‌یه، به‌رنامه‌ی كاره‌كه ده‌گۆڕدرێت، بێ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاران ئاگادار بكرێنه‌وه له‌و گۆڕانكارییه تا كاتی ئه‌نجامدانی دانیشتنه‌كه".
ئه‌ندامه‌كه‌ی هاوپه‌یمانیی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دژی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان‌و پێشێل كردنییه‌تی، كاریگه‌ریشی له‌سه‌ر گفتوگۆكانی پرۆژه‌یاساكان ده‌بێت، چونكه ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه پێشتر داده‌نرێت، په‌رله‌مانتاران خۆی بۆ ئاماده ده‌كه‌ن.


