Fri05182012

Last update01:31:10 AM GMT

Back کوردستانی روفاتی 542 ئەنفالكراوی كوردستان رادەستی هەرێم كرایەوە

روفاتی 542 ئەنفالكراوی كوردستان رادەستی هەرێم كرایەوە

  • پ‌د‌ف
-


دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەشاری بەغدا، پرۆتۆكۆڵی رادەستكردنەوەی رووفاتی 542 ئەنفالكراوو كەپێشتر لەگۆرە بەكۆمەڵەكانی مەهاری دەرهێنرابوون رادەستی هەرێمی كوردستان كرایەوە.

لەراگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ (وألاپرێس) هاتووە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەشاری بەغدا لەرێورەسمێكدا بەئامادەبوونی د. مەجید حەمەد ئەمین وەزیری تەندروستی حكومەتی عێراقی ومحەمەد سوودانی وەزیری مافی مرۆڤی عێراقی و پەروین نوری عەزیز نوێنەری وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێم و نوێنەری دەزگای شەهیدان، پرۆتۆكۆڵی رادەستكردنەوەی رووفاتی 542 ئەنفالكراوو كەپێشتر لەگۆرە بەكۆمەڵەكانی مەهاری دەرهێنرابوون رادەستی هەرێمی كوردستان كرایەوە.

لەو مەراسیمەدا هەریەك لە  وەزیری تەندروستی حكومەتی عێراقی و وەزیری مافی مرۆڤی عێراقی لەدوو وتەی جیادا ئاماژەیان بەگرنگی گەڕانەوەی رووفاتی ئەنفالكراوان كرد بۆ هەرێمی كوردستان و دەستخۆشیشیان كرد بۆ هەوڵ و ماندووبوونی لایەنەكان بۆ ئەنجامدانی ئەم پرۆسەیە. هەروەها پزشكی دادوەری بەغدا دەستخۆشی لەوەزارەتی مافی مرۆڤی عێراقی كرد بۆ دەرهێنان و گواستنەوەی رووفاتەكان. دواتر رووفاتی ئەنفالكراوەكان لەبەغداوە بەرەو هەرێمی كوردستان بەرێخران.