بەرپرسی گۆران لە سلێمانی دەستی لەكار كێشایەوە، د.زانا:"گۆران دارێكە لەرەگەوە كرمێ بووە"
واڵاپرێس
ئەمڕۆ هەواڵی واز هێنانی د.زانا رەئوف، بەرپرسی ئەنجومەنی شاری سلێمانی گۆران بڵاوبووە، ئەم هەواڵە لەكاتێكدایە بەپێی راپۆرتی یەكێك لە گۆڤارەكان، د. زانا وتویەتی:" گۆران دارێكە لە رەگەوە كرمێ بووە و دەست دەدەیتە هەر شوێنێكی بەدەستەوە دێت و لێدەبێتەوە".
ئەمڕۆ سایتی خەندان، بڵاویكردەوە، كە د.زانا رەئوف، بەرپرسی ئەنجومەنی شاری سلێمانی بزوتنەوەی گۆران دەستی لەكار كێشاوەتەوە، و شاهۆ سەعیدیش، وتەبێژی بزوتنەوەكە، هەواڵەكەی پشتراست كردۆتەوەو وتویەتی "دەست لەكار كێشانەوەكە پەیوەندی بەگۆرانكاری ئۆرگانی ناو بزووتنەوەكەوە هەیە"، بەڵام ناوبراو، هەواڵەی رەتكردۆتەوە و وتویەتی كە داوام كردووە پۆستەكەم لێ وەربگرنەوە و بیدەن بە كەسێكی تر و ئەركێكی تر بەمن بسپێرن،
جێی باسە، گۆڤای بەڵگە لە دوا ژماریدا كە (15/2/2012) بڵاوبۆتەوە، هەواڵێكی لەسەر زانا رەئوف، تێدایە كە لە كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵا بازنەكانی گۆران لەشاری سلێمانی، رایگەیاندووە، "ئێستا بزوتنەوەی گۆران وەك دارێك وایە كە لە رەگەوە كرمێ بووە و دەست دەدەیتە هەر شوێنێكی ئەو دارە بەدەستەوە دێت و لێدەبێتەوە" .


