Fri05182012

Last update01:31:10 AM GMT

Back کوردستانی کێشەکانی کۆیە دەبرێتە پەرلەمان

کێشەکانی کۆیە دەبرێتە پەرلەمان

  • پ‌د‌ف
koya

حازم عه‌لی/
دوای راگەیاندنی كه‌مپیبێك لەلایەن حزب و لایەنە سیاسیەکانی کۆیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی قەزاکە، داواکاریەکان دەگەیەنرێن بە پەرلەمان

و سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت.

خەسرەو ممند ئەندام لە کەمپینەکە لە لێداونێکیدا بۆ واڵاپرێس وتی، دوای ئەوەی کەمپینەکەمان راگەیاند، یەکەم کارمان کۆبوونەوەمان لەهۆڵی نەجیبەخانی جەلی زادە ئەنجامدا لەگەڵ نوێنەرانی ناوچەکە لەپەرلەمانی کوردستان و قایمقامی قەزاکە بۆئەوەی داواکاریەکانی خۆمانیان پێ بدەین.

وتیشی،  داواکاریەکانمان پەیوەستن بە جێبەجێ کردنی یاسای پترۆدۆلار و جێبەجێ کردنی راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی کۆیە و پرۆژە تەواو نەکراوەکان و گۆرینی بەرێوەبەره‌ کەمتەرخەکەکان.

ئەو ئەندامەی کەمپینەکە وتیشی لە رێگەی یاداشتێکەوە ئەو داواکاریانە ئاراستەی هەریەکە لە سەرۆکی هەرێم و پەرلەمان و حکومەت دەکرێن.