ئا: په‌یوه‌ند/
سرودی نیشتمانی ئه‌ی ره‌قیب ماوه‌یه‌كی زۆره بۆ ئه‌وه‌ی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌یاسایی بكرێت، پرۆژه‌یاسایه‌كی له‌باره‌یه‌وه
پێشكه‌شكراوه، تاوه‌كو سروده‌كه كه بووه‌ته سرودی نیشتمانی له‌ناو كوردانی چوار پارچه‌كه‌ی كوردستان، په‌رله‌مان به‌یاسایی بكات.
به‌وته‌ی په‌رله‌مانتاران پرۆژه‌یاساكه له‌په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه، به‌ڵام تائێستا نه‌توانراوه به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكه‌وه، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ بكرێت‌و گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێت، تاوه‌كو بتوانرێت له‌په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت‌و شعری چه‌ندین شاعیری دیكه‌ی كوردیش پێشكه‌شكراون بۆ ئه‌وه‌ی بكرێنه سرودی نیشتمانیی كوردستان.
گۆران ئازاد ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ واڵاپرێس رایگه‌یاند، پرۆژه‌یاسای به‌یاساییكردنی سرودی نیشتمانی ئه‌ی ره‌قیب له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پێشكه‌ش به‌په‌رله‌مان كراوه‌و تائێستاش ته‌نها خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه‌و ئاڕاسته‌ی لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانی په‌رله‌مان كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی راپۆرتی خۆیانی له‌باره‌وه پێشكه‌ش به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بكه‌ن.
وتیشی:"تائێستا به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكه‌وه نه‌توانراوه لیژنه‌كانی په‌رله‌مان‌و به‌تایبه‌ت لیژنه‌ی یاسایی راپۆرتی خۆیان له‌باره‌ی پرۆژه‌یاساكه‌وه پێشكه‌ش به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بكه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه ئاڵۆزه‌ی پێشتر له‌هه‌رێمی كوردستاندا دروستبوو، چونكه پرۆژه‌یاساكه پێویستی به‌ته‌وافوقی سیاسی نیشتمانی له‌بار هه‌یه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، عومه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ واڵاپرێس-ی خسته‌ڕوو، سرودی ئه‌ی ره‌قیب بووه‌ته سرودێك نه‌ك بۆ گه‌لی كورد له‌باشووری كوردستان، به‌ڵكو بۆ كوردانی هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ی كوردستان، چونكه سرودێكی نیشتمانییه‌و پێویسته به‌گوێره‌ی ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌ی له‌باره‌یه‌وه پێشكه‌ش به‌په‌رله‌مان كراوه، یاسایه‌كی بۆ ده‌ربچێت، چونكه لیژنه‌ی یاسایش پێی باشه وه‌ك سرودێكی نیشتمانی به‌یاسایی بكرێت.
گۆران ئازاد ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، چه‌ندین تێبینی‌و پێشنیار له‌لایه‌ن رۆشنبیران‌و نوسه‌رانه‌وه پێشكه‌شكراوه، بۆ ئه‌وه‌ی سرودی ئه‌ی ره‌قیب وه‌ك سرودێكی مێژویی نه‌ته‌وه‌یی بمێنێته‌وه، نه‌وه‌ك بكرێته مارشێكی نیشتمانی، چونكه له‌ئێستادا چه‌ندین نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌ی جیاوازی ئاینی‌و مه‌زهه‌بی‌و نه‌ته‌وه‌یی له‌كوردستاندا ده‌ژین، كرانه‌وه‌ی دیموكراسیش پێویستی به‌وه‌یه له‌سرودێكدا ره‌نگبداته‌وه كه سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان له‌خۆ بگرێـت، له‌به‌رئه‌وه چه‌ندین شعری شاعیرانی دیكه‌ی كورد كه شعری مه‌عقولن پێشنیار كراوه‌و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان نه‌یانتوانیوه تائێستا راپۆرتی كۆتایی خۆیان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساكه پێشكه‌ش به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن".
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌ندامانی دیكه‌ی فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی په‌رله‌مان به‌تایبه‌ت ئیسلامییه‌كان، عومه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان وتی:"من پێشتریش له‌خولی دووه‌می په‌رله‌ماندا په‌رله‌مانتار بووم، ئه‌وه‌ی كه كێشه‌ی له‌سه‌ر دروستبوو له‌سرودی ئه‌ی ره‌قیب وشه‌ی (دینمانه ئاینمان)ه بوو، به‌ڵام پێموانییه له‌م خوله‌ی ئێستای په‌رله‌ماندا ئه‌وه كێشه دروستبكاته‌وه، چونكه له‌ده‌قی ئایینی ئیسلامدا هاتووه، (خۆشه‌ویستی نیشتمان له‌ئیمانه‌وه‌یه)، له‌به‌رئه‌وه پێموانییه ئه‌مجاره هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه بكه‌ن".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی تاچه‌ند چاوه‌ڕوانده‌كرێت پرۆژه‌یاساكه بۆ به‌یاساییكردنی سرودی نیشتمانیی ئه‌ی ره‌قیب له‌په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، گۆران ئازاد وتی:"سرودی نیشتمانی ئه‌ی ره‌قیب سرودێكی مێژووییه‌و جۆرێك له‌حه‌ماسه‌تی تێدایه‌و له‌پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش بووه‌ته سرودێكی نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی له‌كاتی مناقه‌شه‌دا ڕامان بگرێت تا سرودی ئه‌ی ره‌قیب له‌نێو سه‌رجه‌م سرود‌و شیعره‌كانی دیكه‌دا بكرێته سرودی نیشتمانی نه‌ته‌وه‌ی كورد، بۆیه چاوه‌ڕوانده‌كرێت دوای ته‌واوبوونی پشووی په‌رله‌مان له‌به‌هاری ساڵی داهاتوودا، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌یاساكه بكرێت‌و ده‌نگ بدرێت به‌وه‌ی كام سرود به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی ببێته سرودی نیشتمانیی نه‌ته‌وه‌ی كورد".


