52 پەرلەمانتار لەخانووەكانی هێلان ستیدان كەداواكرا تەملیك بكرێت
راپۆرتی، حسێن عەزیز
دوای ئەوەی (37)ئەندامی پارلەمانی كوردستان داوایەكیان ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كرد، بۆ تەملیككردنی (باڵەخانەو یەكەكانی تری نیشتەجێبوون) لە هێلان سیتی كە ئێستا ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان تیدا نیشتە جێن. پەرلەمانتارێك پێیوایە ئەوە ئیستغلالكردنی پێگەی پەرلەمانتارییە بۆ بەرژەوەندی تایبەت و مافپەوەرێكیش بەنایاسای دەزانێت ڕۆژنامەنوسێكی ئابوورییش دەستخۆش لەسەرۆكی پەرلەمان دەكات لە بەرامبەر ڕەتكردنەوەی داوەكەیان.
داواكەیان نایاساییە
عەتا حەمە ساڵح وەك ماف پەروەرێك بە پێچەوانەی یاسای دەزانێت و وتیشی:
ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان لە 111 ئەندامی پەرلەمان پێك هاتووە 52لە وپەرلەمانتارانە لە باڵەخانەكانی )هێلان سیتی( دان بە پێ زانیاریەكان لەسەرتادا هەرباڵەخانەیەك 170 هەزار دۆلاری پێدراوە.هەرخانوویەكیش بە 200هەزار دۆلاركڕراوە، لەڕووی یاساییەوە نابێت بەهیچ شێوەیەك ئەویەكانەی نیشتە جێبوون تەملیك بكرێت چونەكە بە هۆی پێشەی پەرلەمانتاریەوە بەوئەندامانەی پەرلەمانی كوردستان دراوە .
ئەوماف پەروەرە ڕوونیشی كردەوە"لە ئێستادا ئەو باڵەخانانە دوو ئەوەندەی نرخی ڕاستەقینەیان دەكەن. ئەگەر بەنرخی ئەمڕۆو بەشێوەی بانگەوازی ئاشكرا پێیان بفرۆشێرێت هیچ ڕێگرییەكی یاسایی لێناكرێت. بەڵام ئەگەر بیانەوەێت بەونرخەی كە لەسەرەتادا ئەویەكانەی نیشتەجێبوونی پێكڕراوەو بەبێ بانگەوازی ئاشكرا پێیان بفرۆشرێت ئەوە بەپێچەوانەی یاسای ژمارە 32 كەدەبێت حكومەت لە ڕیِگەی بانگەوازی ئاشكراوە موڵكە كانی بفرۆشێت.
ئیستغلالی پێگەكەیان دەكەن
ئەوپەرلەمانتارانەی واژۆیان داوەتە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بۆ تاپۆكردنی یەكەكانی نیشتەجێ بوون ئەندامانی پەرلەمانی كوردستانی تێدایە لە هەموولیستەكانی ناوپەرلەمان.
خەلیل عوسمان ئەندامی پارلەمانی كوردستان لەسەر لیستی كوردستانی بە سایتی واڵاپرێسی ڕاگەیاند"ئەم داواكاریە جۆرێكە لە ئیستغلال كردنی پێگەی خۆیان بۆ بەرژەوەندی تایبەتی ئەو شوقەو خانوانە موڵكی گشتین.
ڕاشیگەیاند"پەرلەمانی كوردستان چۆن چاودێرە بە سەرحكومەتی هەرێمەوە بەهەمان شێوە دەبێت چاودێربن بەسەر ئەو موڵكانەی بەناوی پەرلەمانەوەن. ئەوپەرلەمانتارانەی واژۆیان داوەتە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بۆ تاپۆكردنی یەكەكانی نیشتەجێ بوون ئەندامانی پەرلەمانی كوردستانی تێدایە لە هەموولیستە كانی ناوپەرلەمان.


