عیماد جه‌باری/
پاش 3رۆژ له مانگرتنی فێرخوازانی زانكۆی كه‌ركوك ئه‌مڕۆ كۆتاییان به مانگرتنه‌كه‌یان هێنا به خوێندنه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندراوێك له به‌رده‌م كۆلیژی
په‌روه‌رده كه تێیدا مۆڵه‌تی 3ڕۆژیان به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار دا تا ده‌رماڵه‌كه‌یان خه‌رچبكرێت،وهه‌ڕه‌شه‌ی خۆپیشاندانی به‌رفراوانترین دا ئه‌گه‌ر جێبه‌جێنه‌كرێت.
له‌و كاته‌دا كه‌ناڵی كوردسات گه‌یشته ئه‌و جێگایه بۆ ڕوماڵكردن به‌ڵام له لایان هێزێكی ئاماده كه بۆ پاسه‌وانی خوێندكاره‌كان نێردرابوون ڕێگریان لێكرا و به توندی هێرشیان كرده سه‌ر تیمی كوردسات وله‌و كاته‌دا ڕاگه‌یاندنه‌كانی تر به مه‌به‌ستی ئازادكردنی كامیره‌مانه‌كه‌ی كوردسات نزیكبوونه‌وه به‌ڵام له لایان پۆلیسه‌كانه‌وه هێرشكرایه سه‌ریان وچه‌كیان لیان ڕ‌اكێشا وكامیره‌مانه‌كه‌ی كوردسات(سامان محمود)وئۆتۆمبیله‌كه‌یان وباجی په‌یامنێری nrtیشیان برد،ودوای نیو كاتژمێر ئازادكرا.
عومه‌ر غه‌ریب په‌یامنیری كوردسات له كه‌ركوك له‌و باره‌یه‌وه بۆ واڵاپرێس وتی:ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ڕویدا جاری یه‌كه‌م وپێم وانیه كۆتاییش بێت كه هێزی پۆلیس سوكایه‌تی به ڕۆشنامه‌نوسان بكه‌ن له كاتێكدا ڕۆژنامه‌نوسان بۆ گه‌یاندنی ڕاستێكانی ئه‌م شاره كارده‌كه‌ن،غه‌ریب وتیشی:ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بینیمان ئه‌وه دوباره‌بونه‌وه‌ی چه‌ندین ڕوداوی له‌و جۆره‌یه كه له ڕابردوودا پۆلیس به‌رامبه‌ر ڕۆشنامه‌نوسانی كه‌ركوك كردویانه وئه‌مڕۆش ئه‌م كاره‌یان به‌رامبه‌ر كامیره‌مانه‌كه‌ی كوردسات كرا كه ئه‌ندامی ڕۆژنامه‌نوسانی كوردستانه و ئه‌وه پیشه‌ی پۆلیسه له‌م شاره.
یه‌كێكی تر له ڕۆژنامه‌نوسان كه چه‌كی لێ ڕاكێشرا (هاوكار موسته‌فا)په‌یامنێری كه‌ناڵی كه‌ركوك tv بۆ واڵاپرێس وتی: دوای ئه‌وه‌ی هێزێكی ئاماده/فه‌وجی یه‌ك هێرشیان كرده سه‌ر كامیره‌مانی كوردسات(سامان محمود) وڕێگریان لێ كرد كه وێنه بگرێت وده‌ستیان به سه‌ر كامیره وئۆتۆمبیله‌كه‌یدا كرد وخۆیشی ڕوبه‌ڕوی لێدان بویه‌وه وئێمه‌یش وه‌ك ڕۆژنامه‌نوسان ویستمان هاوپیشه‌كه‌مان ڕزگاركه‌ین له ده‌ستی ئه‌و هێزه له‌و كاته‌دا په‌یامنێر ووێنه‌گری كه‌ناڵی ئازادی وتیمیnrtیش ڕوبه‌ڕوی لێدان وتوندوتیژی بونه‌وه،هاوكار وتیشی :من له‌و كاته‌دا ویستم به‌ره‌و لای سامان بڕۆم كه‌چی هێزه‌كه چه‌كیان لێم ڕ‌اكێشا وتیان نزیك نه‌بیته‌وه، هاوكار داوای له به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار كرد كه هه‌ڵوێسته بكه‌ن به‌رامبه‌ر پۆلیسه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ڕیگانه‌درێت ڕۆژنامه‌نوس ڕوبه‌روی لێدان ببێته‌وه.
په‌یامنێری nrt ڕۆكان جاف جه‌ختیكرده‌وه كه له‌گه‌ڵ هاوپیشه‌كانیدا سكاڵای یاسایی له دژی ئه‌و هێزه‌ی ئاماده تۆمارده‌كه‌ن.
هه‌ڵسوڕاوێكی مانگرتنه‌كه وتی: ئێمه دڵنیاین كه ئه‌م هێزه بۆ سه‌ركوتكردنی خوێندكاره‌كان و ڕاگه‌یاندنه‌كان نێردرابوون له لایان ئه‌نجومه‌نی پاریزگاوه ،وتیشی: جێگای پرسیاره وقبولیشی ناكه‌ین له به‌رده‌م زانكۆی كه‌ركوك خوێندكاره‌كان و ڕۆژنامه‌نوسان لێده‌درێن.
هێزه‌كانی پۆلیسیش گه‌یشتنه شوێنی ڕوداوه‌كه و (نه‌قیب عیماد جوده‌ت)به‌رپرسی هه‌واڵگری هێزه‌كانی ئاماده بۆ واڵاپرێس وتی: من له سه‌ر ڕاسپارده‌ی به‌رپرسی هێزه‌كانی ئاماده نێردراوم و ئه‌و ئه‌فسه‌ره وسه‌رجه‌م پۆلیسه‌كانی ئێستا ئیجرائاتیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین و به به‌پرسی هێزه‌كانی ئاماده‌م ڕاگه‌یاندووه كه هێزه‌كه‌ی ئاماده تاوانباره له‌و كێشه‌یه‌دا وبه هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵ ناكه‌ین كه‌س ئیهانه‌ی ڕۆژنامه‌نوسان بكات.


