[پرۆژەكانی كشتوكاڵ لەسنووری ئیدارە گەرمیان ساڵی 2011]
حسین عزیز
بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی گەرمیان لەبوارەكانی (خزمەتگوزاری، بەرهەمهێنانی دانەوێڵە، سامانی ئاژەڵ ، ماسی،پاراستنی ڕووەك ، بواری بیناسازی، ڕێنمای كشتوكاڵ ،پاراستنی ڕوەكی ، باخداری، بەرهەمهێنانی نەمام، تۆێژینەوەی كشتوكاڵی زەوی وزاردا) (18)پرۆژەی بەبڕی(9،895،950،000) دیناری جێبەجێ كردوە. ئاستی بەرهەمهێنان بە شێوەیەكی بەرچاو زیادی كردوە. هەناردەی گەرمیان دەچێتە بازاڕەكانی پێنجۆێن و سلێمانی و كەركوك. بەشێوەیەك لە پێنج مانگی كۆتای ساڵی 2011دا (15) هەزار تۆن بەرهەمی سەوزەی هاوینەولەوەرزی زستانیشدا نزیكەی (60)هەزار تۆن گەنمی بەرهەم هێناوە. كە كاریگەری ڕاستەوخۆی لە سەرگەشەكردنی ئابووری ناوچەكەو كوردستان هەیە.
دابین كردنی گەنمی بنە تۆو
لەسەربوودجەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی گەرمیان لە سنووری ئیدارەی گەرمیاندا، لە وەرزی هاوینی ڕابردوودا(3238) تۆن گەنمی باوڕپێكراو وەرگیراوەو دوای پاككردنەوە ودەرمان كردن ولە كیسەنانی بە نرخی پاڵەپشت كراوی%50 بەسەر(2470)جوتیاری ناوچەكەدا دابەشكراوە. بڕی پارەی دابینكراوییش بریتی بووە لە (2،650،000،000) ئەمەجگەلەوەی بەنرخی پاڵەپشت كراوی %50بڕی (5100) تۆن پەینی كیمیاویش بەسەر جوتیاراندا دابەشكراوە.
خەرج كردنی كریێ گواستنەوە(بەبازاڕكردن)
لەهاوینی ڕابردوودا لە سنووری ئیدارەی گەرمیان بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بڕی (600،000،000)ملیۆن دینار بەمەبەستی گواستنەوەی بەرهەمی جوتیاران لە كێڵگەكانەوە بۆ عەلوەكان خەرج كراوە كە %60ی كرێی گواستنەوەدەكات لە چوارچێوەی بڕیاری بەبازاڕكردنی بەرهەمی جوتیاران.
بۆپەرەپێدانی پرۆژەكانی گەنمە شامی لە سنووری ئیدارەی گەرمیان بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆلەسەربوودجەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی گەرمیان بڕی(120)ملیۆن دیناربۆ كڕینی بنەتۆو بەنرخی پاڵەپشت كراوی %75هاوكاری جوتیاران كراوە.
بەرهەمی پەتاتە
بە گوژمەی (550،000،000)دینارلەسنووری ئیدارەی گەرمیان (267)تۆن بنە تۆوی پەتاتەبەسەر (60)جوتیاردا دابەشكراوە.بەنرخی پاڵە پشتكراوی%50.دەریش كەوتووە چاندنی پەتاتە لە گەڵ كەشوهەوای ناوچەكەدا گونجاوە.
لەبواری باخداریدا
بەڕێوەبەرایەتی دارستان وپاوانی گەرمیان بە شێوەیەكی ڕاستەوە خۆ لە هەردوو وەرزی هاوین وپایزی ساڵی 2011دا شازدە پرۆژەی خستوەتە بواری جێبەجێكردنەوە،لەبواری باخداریدا نۆ پرۆژەی باخی(زەیتوون،خورما،هەنار،بەرهەم هێنانی نەمام)و چوار پرۆژەی دارستان و سێ پرۆژەی پاوانی وەك(وێنجە،چاككردنی لەوەڕگەی سروشتی،بەستنی ئامێر)بەبڕی(1،100،000،000)دینارخەرج كردوە.هەروەهادرووستكردنی پاركی دارستان كە (300)دۆنم زەوی لە نزیك زانگۆی گەرمیان لە شاری كەلار كە پرۆژەیەكی ستراتیژیە بۆ سەوەزكردنی شاری كەلاروبوودجەی تەرخانكراویش نزیكەی (591،056،000)دیناركاركردنیش لەم پرۆژەیەدا لە قۆناغی كۆتایدایە.ئاستی بەرهەم هێنانی نەمامیش لە بەڕێوەبەرایەتی پاوان ودارستانی گەرمیان لە ساڵی 2011دا گەیشتوەتە(93)هەزار نەمام بەنرخی داشكاو بەسەر جوتیاراندا دابەشكراوە.
كێڵگەكانی پەلەوەر وماسی
بۆ پەرەپێدانی كێڵگەكانی پەلەوەر وزیاد كردنی بەرهەم هێنانی گۆشتی سپی لەگەرمیان بڕی (450،000،000)دینار دابین كراوە،بۆ كڕینی ئالیك هەرجوتیارێكیش لە سێ تۆن تا پازدە تۆن ئالێكی وەرگرتووە،لەسنووری ئیدارەی گەرمیانیش (150)خاوەن كێڵگەی پەلەوەر سوود مەندبوون،بەنرخی پاڵەپشتكراو.
كڕینی ئالیك بۆ پرۆژەكانی بەخێوكردنی ماسیش لەسەر بوودجەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی گەرمیان زیاتر لە (60،000،000)ملیۆن دینار تەرخان كراوە.
پاراستنی ڕوەك وبەروبوومە كشتوكاڵیەكان
بۆپارستنی بەرهەمی جوتیاران لە نەخۆشیە جۆراو جۆرەكان بەگژداچوونەوەی مێروە زیان بەخشەكان قڕكەری كیمیاوی دابین كراوە دژی مێروی(توتا،ئەبسولتا)لەسنووری گەرمیان(139،250،000)دینار ودابین كردنی موادی قڕكەری نەخۆشیە كشتوكاڵیەكان (195،375،000)دینار.بەسەر جووتیاراندابەنرخی داشكاوی %75لە كاتی پێویستدا دابەشكراوە.هەڵمەتێكیش بۆ كێوماڵكردنی (سن وكیسەڵە)لە سنووری ئیدارەی گەرمیان لە وەرزی بەهاری ڕابردوودابە بڕی(8،700،000)دینار بەڕێوەچوە،ئەمە جگەلە ڕووماڵكردنی ئەوناوچانەی كەترسی هەبوونی مێروی زیانبەخش(سن،كیسەڵە،تووتا،ئەبسولتا)ی لێكراوە.هەروەها بۆ ئاشناكردنی فەرمانبەران وجوتیاران بەدواین گۆڕانكاریەكانی بواری كشتوكاڵ چەندین خولی هوشیاركردنەوە كراوەتەوە.لەلایەن مامۆستای پسپۆڕو شارەزالە كێڵگە پەلەوەریەكاندا گوژەی تەرخان كراویش بۆ خولەكان(98،971،000)دینارە.
تۆێژینەوەی كشتوكاڵی
لەبواری تۆێژینەوەی كشتوكاڵید تۆێژینەوەی جۆراو جۆری زستانە لە سەر (20)كۆمەڵەی جیاجیای گەنمی نان وتۆێژینەوە لەسەر(9)كۆمەڵەی بەرهەمی جۆ و(10)كۆمەڵەی پاقلەمەنیەكانی وەك (نیسك ،نۆك،پاقلە)كراوە هەروەها تۆێژینەوەلە سەر بەرهەمەكانی هاوینەی وەك كونجی و(3)تۆێژینەوە لە بواری چەڵتووك ویەك تۆێژینەوەش لەسەر گەنمە شامی ئەنجامدراوە،پارەی تەرخان كراویش بۆ تۆێژینەوەكان بریتیەلە(62،790،000)دینار.
خانووی پلاستیكی
خانووی پلاستیكی لە سنووری گەرمیان سەركەوتنی بەرچاوی بەدەست هێناوە،بەردەوام خواست لەسەر خانوە پلاستیكیەكان لە زیاد بوندایە وبازڕەكانیش پڕن لە بەرهەمی خانوی پلاستیكی سنوورەكە.بۆ ئەوەمەبەستەش لە ساڵی 2011دا(60)خانووی پلاستیكی بە%25نرخەكەی دراوە بە جوتیاران وحكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی(350،814،000)دیناری خەرج كردوە.
لەبواری بینا سازیدا
بۆدابین كردنی شۆێنێكی گونجاو ڕای كردنی مامەڵەوە ئیشوكاری ڕۆژانەی هاوڵاتیان سێ بینای گونجاو بۆ هەریەك لە بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی خانەقینبەبڕی(500،000،000)ملیۆن دینارو، دروستكردنی بینای گەنجینەلە ناحیەی ئاخ جەلەربە گوژمەی (100،000،000)ملیۆن دینارو دروستكردنی بینای گەنجینە بۆ هۆبەی كشتوكاڵی تەكیەی كاكەمەند بە(150،000،000)ملیۆن دینار لە قۆناغی تەندەریندایە.


