چه‌ند كاتژمێرێك دوای روودانی كۆمه‌ڵكوژیی قله‌بان له‌پارێزگای شیرناخ له باكووری كوردستان، AKP دانی نا به‌وه‌دا كه رووداوه‌كه مه‌ده‌نی كوردیی كردووه ئامانج و به‌هه‌ڵه بووه و لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد ده‌ستپێده‌كه‌ن، له‌مكاته‌دا AKP زۆر ترسا له‌وه‌ی CHP كۆمه‌ڵكوژییه‌كه بقۆزێته‌وه و بیكاته بابه‌تێكی سیاسی، وه‌كو چۆن پێشتر AKP ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ CHPدا كرد، پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بڕیاریدا بۆ هه‌ر ماڵێكی خاوه‌ن شه‌هید له‌و 35 شه‌هیده‌ی له كۆمه‌ڵكوژیی شیرناخ، به‌بڕی زیاتر له 22 هه‌زار لیره‌ی توركی قه‌ره‌بوویان بكاته‌وه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه داوای لێبوردنی له‌خێزانه‌كان كردووه، به‌ڵام پارتی گه‌لی كۆماریی توركیا به‌و هه‌وڵانه‌ی AKP شكستینه‌هێنا و به‌رده‌وامی دا به به‌كارهێنانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه وه‌كو كارتێكی سیاسی.
یه‌كه‌م رۆژی روودانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه، میدیای نزیك له CHP واته ئۆپۆزسیۆن رایگه‌یاند، كۆمه‌ڵكوژییه‌كی مێژوویی له شیرناخ ئه‌نجامدراوه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كه بۆ یه‌كسانكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژیی كورد له‌دوا رۆژه‌كانی ساڵی 2011دا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵكوژیی دێرسیم له ساڵی 1937دا، كه یه‌كه‌میان له‌سه‌رده‌می AKPی ئیسلامگه‌را ئه‌نجامدراوه و دووه‌میان له‌سه‌رده‌می CHPی عه‌لمانیدا ئه‌نجامدراوه.
كه‌مال كلیچدارئۆغڵۆ سه‌رۆكی گشتی CHP و نه‌یاری ئه‌ردۆغان، سه‌ردانی خێزانی شه‌هیده‌كانی كۆمه‌ڵكوژیی شیرناخی كرد و پێی راگه‌یاندن كه كۆمه‌ڵكوژییه‌كه كارێكی ئه‌وه‌نده ئاسان نییه كه ته‌نها به‌داوای لێبوردن كۆتایی بێت، مه‌به‌ستی AKPبوو، ته‌ئكیدی كرده‌وه، ئه‌و بابه‌تی كۆمه‌ڵكوژیی شیرناخ ده‌باته په‌رله‌مانی توركیا و ئه‌نجامده‌رانی ئاشكرا ده‌كات.
AKP به‌رده‌وامه له هه‌وڵه‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژیی شیرناخ نه‌بێته كه‌یسێكی مێژوویی به‌سه‌ریه‌وه و سبه‌ینێ وه‌كو كارتێكی سیاسی به‌رامبه‌ری به‌كارنه‌هێنرێت، چونكه ئه‌ردۆغان نیگه‌رانه و تێگه‌یشتووه له‌وه‌ی كه مامه‌ڵه‌یه‌كی نامرۆیی له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا روویداوه و ده‌یه‌وێت به‌هه‌ر جۆرێك بێت، ئه‌و به‌رپرسیارێتی و تاوانه له كۆڵی خۆی بكاته‌وه و لێره به‌دواوه درێژه‌ی نه‌بێت و نه‌بێته هۆكارێك به‌ده‌ست نه‌یاره‌كانیه‌وه بۆ سه‌ركوتكردنی AKP.
ئه‌ردۆغان كه‌وتووه‌ته گومانه‌وه له‌وه‌ی ئه‌گه‌رچی ئێستا سوپای كۆنترۆڵ كردووه، به‌ڵام هێشتا سوپا مامه‌ڵه‌یه‌كی كردووه، به‌زیانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ده‌شكێته‌وه، شه‌هیدكردنی 35 مه‌ده‌نی كورد كه جیهان و له‌پێش هه‌مووشیانه‌وه فه‌ره‌نسا له‌سه‌ری قسه‌ی كردووه، زیانێكی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌ردۆغان، ئه‌گه‌ر راستی رووداوه‌كان نه‌خاته‌ڕوو یان به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان له‌یاده‌وه‌رییدا نه‌یسڕێته‌وه.
ئێستا مشت‌ومڕ له‌ناوه‌نده میدیایی و سیاسییه‌كانی توركیا به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵكوژییه‌كه چۆن روویداوه، هه‌مووی پرسیار ده‌كات، ئه‌نجامده‌ر كێیه و بۆ روویداوه؟، لێره‌دا دیسانه‌وه گومان هه‌یه، چونكه ره‌وشی توركیا به‌تایبه‌ت له‌سه‌رده‌مه‌كانی پێشوودا به‌جۆرێك بووه، وایكردووه رووداوێكی وه‌كو كۆمه‌ڵكوژیی شیرناخ ببێته جێگه‌ی گومان، گومانكاران وایده‌بینن سوپا بۆ تێوه‌گلانی ئه‌ردۆغان و پارته‌كه‌ی ئه‌و كاره‌ی كردبێت، به‌ڵام وه‌ڵام بۆ ئه‌وه، ده‌وترێت ئه‌ردۆغان سوپای كۆنترۆڵ كردووه، نه‌جده‌ت ئۆزال سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی سوپای توركی نزیكه له ئه‌ردۆغانه‌وه و پێشتر كیمیایی بۆ له‌ناوبردنی PKK به‌كارهێناوه.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی تا ئێستا و له‌دوای روودانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌وه، ناوه‌نده میدیایی و سیاسیی و بگره جه‌ماوه‌رییه‌كانی توركیا، به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان تووشی سه‌رسوڕمان بوون و هه‌موویان پرسیاریان هه‌یه و ناوبه‌ناو تۆمه‌تیش، به‌ڵام پارته سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌كو AKP و CHP كۆمه‌ڵكوژیی شیرناخیان كردووه كارتی سیاسی به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتر.

















