كاوه‌ی مه‌لا حسێن/
له‌ئێستادا بارودۆخێكی دژوار هاتووه‌ته پێشه‌وه‌و تا دێت كێشه‌كانی ناوخۆی عێراق ئاڵۆزتر ده‌بێت، وڵاتانی دراوسێش هه‌رلایه‌یان تیپێكی تۆپی خۆیان
هه‌یه‌و له‌گۆڕه‌پانی عێراق به‌رده‌وامن له‌یاریكردن، توركیا‌و قه‌ته‌ر‌و سعودیه پشتگیری لیستی عێراقییه ده‌كه‌ن‌و ئێرانیش یاریزانه‌كانی خۆی له‌هاوپه‌یمانیی نیشتمانی‌و ده‌وڵه‌تی یاسادا ده‌بینێته‌وه، گرنگ نییه كامیان یارییه‌كه ده‌دۆرێنن یاخود ده‌یبه‌نه‌وه، گرنگ ئه‌وه‌یه كورد چی بكات؟ ته‌نها سه‌یری یارییه‌كه بكات، كه یاریزانه‌كان تا دێت ئه‌و ڕووحه وه‌رزشییه‌ی هه‌یه له‌نێوانیاندا نامێنێت‌و دۆخه‌كه قۆڵتر ده‌بێته‌وه كه زه‌ره‌رمه‌ندی گه‌وره لێره‌دا گه‌لی عێراقه، كه ئه‌وانیش به‌ده‌نگی خۆیان ئه‌و یاریزانانه‌یان كردووه‌ته نوێنه‌ری خۆیان، جارێكی دیكه ده‌یڵێمه‌وه كورد پێویسته چی بكات؟ ئایه له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورددایه بێته یارییه‌كه‌وه‌و لایه‌نگری یه‌كێك له‌و لایه‌نانه بێت؟، ئه‌گه‌ر لایه‌نگری لیستی عێراقییه‌و عه‌لاوی بێت، ئه‌ی چی له‌و هه‌موو شۆڤێنییه عه‌ره‌به بكه‌ین، ئایه عێراقییه‌و‌و عه‌لاوی‌و هاشمی‌و جه‌عفه‌ری ده‌ڵێن ئێوه‌ش میلله‌تێكی سته‌ملێكراون‌و ماده‌ی (140) له‌ده‌ستوردا چه‌سپیوه‌و باجێبه‌جێ بكرێت!. یاخود كورد لایه‌نگری مالكی‌و ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا بێت كه به‌شێكی سه‌ره‌كین له‌هاوپه‌یمانی نیشتمانی، ئه‌و كاته مالكی به‌كورد‌و سه‌ركرده‌كانی ده‌ڵێت من له‌كاتی پێكهێنانی حكومه‌ت عێراقدا به‌پێی ڕێكه‌وتنی نێوان هه‌ردوولا ئه‌و (19) خاڵه‌ی داواتان كردووه جێبه‌جێی ده‌كه‌م، كه گرنگترینیان جێبه‌جێكردنی ماده‌ی (140)؟!. ئاشكرایه لای كورد‌و سه‌ركردایه‌تی كورد كه عێراقییه‌و ده‌وڵه‌تی یاسا هیچیان وا به‌ئاسانی ناچنه ژێر خواسته‌كانی كورد‌و جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی كورد، به‌ڵام سه‌یره‌كه له‌وه‌دایه كوردیش به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ده‌یه‌وێت لێیان ئه‌وه‌نده ته‌باو یه‌ك ڕیز‌و یه‌ك هه‌ڵویست نین، هه‌رچه‌نده سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد له‌هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و جیاوازییه‌ی به‌زیان به‌سه‌ر كورددا ده‌شكێته‌وه، به‌ڵام ده‌بێت له‌هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام بێت له‌شوێنی ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆینی كوردستان پرۆژه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌كۆنگره‌ی نیشتمانیدا پێشكه‌شی بكات، هاوكاتیش هه‌ردوو لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتداری كوردی ئه‌جندا‌و كارنامه‌ی خۆیان هه‌بێت، كه ئه‌وه‌یش جێگه‌ی نیگه‌رانی‌و ڕه‌خنه‌گرتنه كه كورد پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی نییه بۆ ئه‌وه‌ی له كۆنگره‌دا پێداگیری له‌سه‌ر بكات بۆ جێبه‌جێكردنی خواسته‌كانی، نه‌ك به‌رده‌وام بێت له‌ته‌ماشاكردنی ئه‌و یارییه‌ی له‌نێوان تیپه‌كانی عێراقییه‌و ده‌وڵه‌تی یاسا به‌رده‌واممه، بۆیه زه‌روره كورد نێوماڵی خۆی ڕێك بخات ئه‌و كێشه‌یه‌ی له‌هه‌رێمدایه له‌به‌غدا ڕه‌نگ نه‌داته‌وه، چونكه هه‌موو لایه‌ك به‌گوێره‌ی قورسای‌و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یه‌تی به‌رپرسیاره له‌ئه‌گه‌ری هه‌ر پێشهات‌و په‌رته‌وازه‌ییه‌ك له‌ناوڕیزی كورددا هه‌بێت له‌عێراقدا، ده‌بێت به‌رپرسانی كورد ئه‌وه باش بزانن نه‌ك ته‌نها كوردی هه‌رێم سه‌یری ئه‌و سیاسه‌ت‌و به‌رانامانه ده‌كات كه ده‌یانه‌وێت له‌عێراقدا جێبه‌جێبكه‌ن، به‌ڵكو كوردانی پارچه‌كانی دیكه‌ش چاوه‌ڕوانی ئه‌و خۆره‌ن له‌هه‌رێمه‌وه هه‌ڵبێت‌و تیشكه‌كه‌ی ئاسوده‌ی‌و ژیان به‌وان ببه‌خێت، بۆیه باچیتر سه‌یری یارییه‌ك نه‌كه‌ین كه وڵاتانی دیكه له‌گۆڕه‌پانی عێراق به‌یاریزانه‌كانی عێراقییه‌و ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌یبات به‌ڕێوه.

















