یادی كۆماری كوردستان له 2012 دا.. پێشنیار و ره‌خنه
گۆران ئیبراهیم ئه‌حمه‌د/ دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان (22 كانوونی دووه‌می 1946) به‌سه‌رۆكایه‌تی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د، پێشڤه‌چوونێكی دیار بوو له مێژووی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی نه‌ته‌وه‌ی كورد له مێژووی هاوچه‌رخدا.
كۆماری كوردستان له‌كاتی خۆیدا گرنگی به‌رچاوی هه‌بووه له‌هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه و له‌ته‌مه‌نێكی كورتدا هه‌نگاوی به‌رچاوی ناوه، به‌جۆرێك كاریگه‌ری له‌سه‌ر كورد له‌پارچه‌كانی تری كوردستان هه‌بووه، له ئێستاشدا كۆماری كوردستان بۆ كورد وه‌كو هێمایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی گرنگ ماوه‌ته‌وه و شانازی پێوه‌ده‌كه‌ین.
یادكردنه‌وه‌ی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان له ساڵی 2012دا، پێویسته جیاواتر بێت له ساڵانی ڕابردوو، چونكه ساڵی 2012 چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌سه‌ر ئاستی جیهانی و ناوچه‌یی و كوردیی، گۆڕانكاریی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه ببینێت، له‌كاتێكدا كه هاوكات له‌گه‌ڵ جوڵه و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌دا، كوردیش له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، به‌رده‌وام سه‌رقاڵی خۆداڕشتنه‌وه و خۆرێكخستنه‌وه و خۆئاماده‌كردنه بۆ قۆناغی نوێ و قۆستنه‌وه‌ی هه‌له نوێكان.
مافی خۆیه‌تی له‌مساڵدا یادكردنه‌وه‌ی كۆماری كوردستان، وه‌كو ساڵانی پێشوو یادكردنه‌وه‌یه‌كی راگوزه‌ر نه‌بێت، به‌تایبه‌ت له‌میدیای كوردیدا له باشووری كوردستان، پێویسته بكرێت به‌باسێكی ورد و فراوان بۆ ماوه‌ی به‌لای كه‌مه‌وه هه‌فته‌یه‌ك كاری له‌سه‌ر بكرێت و جۆره‌كانی میدیای كورد مانشێت و ناونیشانی جیاجیای لێ دروست بكه‌ن و شه‌قام و رای گشتی پێوه سه‌رقاڵ بكه‌ن، له‌و ڕووه كه ئێستا باسی ده‌وڵه‌تی كوردیی باسێكی زیندووه و ده‌بێت له‌مكاته‌دا كۆماری كوردستان وه‌كو بناغه‌دانه‌ر ته‌ماشای بكرێت و سوودی لێوه‌ربگیرێت.
گرنگه له یادی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان بۆ ساڵی 2012، خه‌ونی ده‌وڵه‌ت لای هه‌ر تاكێكی كورد به‌هێزتر بكرێت و بكرێت به باسێك تا تاكه‌كانی كورد هه‌میشه باسی یه‌كه‌می سه‌ر زاریان بێت.
تا ئێستا میدیای كوردیی و ناوه‌نده رۆشنبیرییه‌كان و ناوه‌نده حزبی و حكومییه‌كان نه‌یانتوانیوه كارێك بكه‌ن كه كۆماری كوردستان له یاده‌وه‌ریی هه‌ر تاكێكی كورددا خاڵێكی هه‌میشه دره‌وشاوه بێت و شانازیی پێوه‌بكرێت، ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی ده‌سته‌بژێرێكی به‌رچاوه كه ده‌توانن له‌سه‌ر كۆماری كوردستان بكه‌ن و ئاگادارن له‌باره‌ی ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆماره‌وه و شانازی پێوه‌ده‌كه‌ن.
تا ئێستا كه‌مترین شوێن و شه‌قام و ناوه‌ندمان هه‌یه كه ناوێكی هه‌ڵگرتبێت هێما بێت بۆ كۆماری كوردستان و ئه‌و سه‌رده‌م و ده‌سه‌ڵاته كوردییه پاك و روونه‌مان بیر بخاته‌وه.

















