عمر مەرگەیی/
کێشەی بەشێک لە بەرپرسە بچووک وگەورەکانی "دەسەڵات وئۆپۆزسیۆن" ئەوەیە کە نایانەوێت لە کێشەکان تێبگەن وبەڵکو پێیان وایە لە ئەستێرەیەکی ترەوە دواکۆڵانی وڵاتمان بۆ دەماڵن ، ژمارەی ئەوانەی کە دەیانەوێ قۆڵ هەڵماڵن زۆر کەمن.
بوونی ئۆپۆزسیۆنێکی بێ ئەزموون وبوونی حوکمرانیەتی بێ ئۆپۆزسیۆن:
یەکێکە لە فاکتۆرەکانی ڕیفۆرم و نەبوونی هێزی گۆڕان و نوێبوونەوەی سیاسیە لەهەرێمی کوردستان ، هەروەها بەرجەستەکردنی سیستەمی ئاڵوگۆڕی ئاشتیانەی دەسەڵاتە پێویستی بە بوونی ئۆپۆزسیۆنێکی کاراو بەهێز و دانا هەیە، ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێمە ناتوانن ئامڕازەکانی گۆڕان و نوێ بوونەوە بەرجەستەبکەن،
خواحافیز بوونی چوار ئەندام پەڕلەمان کە کۆمەڵانی خەڵک ئومێدیان پێیان هەبوو دەنگیان پێ دابوون بەرژەوەندی حیزبیان خستە پێش بەرژەوەندییە گشتیەکان وازیان لە پەڕلەمانتاری هێنا.
هەمیشە لە حاڵەتی نائومێدی دا هێزە چەق بەستووەکان پەنا دەبەنە بەر ڕێگای ناشارستانی و توندوتیژی ،تا بتوانن هەندێک لە خواست و پێداویستیەکانیان دابین بکەن، لەئاکامی ئەمەشدا ئەگەر بتوانن بەدیلێکی باشتر بن وجیاوازییەک لە ڕابردوو دروستبکەن ،ناتوانن دروشمەکانیان بکەن بە واقیع و هاوسەنگی یەک لە ڕابردوو خواستەکانی کۆمەڵ و بەرژەوەندیە حیزبە سیاسیەکاندا بکەن .
کابینەی شەش و دەنگی دلێری ڕۆشنبیران
کاتێک " بزوتنەوەی گۆڕان " لە هەڵبژاردنی ٢٥ ی تەمووزدا ژمارەیەک کورسی بەدەست هێنا ، کۆمەڵێک ڕاستی وتاڵی و نە وروژێنراوی ، لەبن ئاوەوە بۆ سەر ئاو بەرزکردەوە لێڵی و تەم ومژ ڕوخساری"کابینەی پێنجەم "ی داپۆشی .
بەڵام "کابینەی شەشەم" کەڵکی لەم واقیعە وەرگرت و هەوڵیدا زۆرانبازییەکە بەقازانجی خۆی بباتەوە ، بۆ نموونە هەڵبژاردنی سەندیکاکان کە نوخبەیەکی وشیار و ڕۆشنبیری کۆمەڵگان لایەنی دەسەڵات کە لە "یەکێتی وپارتی" پێک هاتووە زۆرینەی دەنگەکانیان بۆ خۆیان برد.
لەدوای شەپۆلی بێزاری خەڵک کە ڕۆژ بەڕۆژ لە بەرزبوونەوە دابوو، حکومەت کۆمەڵێک پلانی دانا بۆ دابەزاندنی دەنگی ناڕەزایی بەهاوکاری دەسەڵاتی یاسادانان"پەڕلەمان" لێرەدا ناتوانین پێ بەسەریاندا باز بدەین .
لە پەراوێزی خەرجیەکانی ساڵی دارایی ٢٠١١ دا بەبڕی (٣١٤) سێ سەدو چواردە ملیار و شەش سەدو حەفتا ملیۆن دەمێنێتەوە، کەدابەشی کردووە بەسەر ئەم پێچ خاڵەدا .
١- زیاد کردنی پێشینەوی هاوسەرگ گیری.
٢-زیاد کردنی پێشینەی خانووبەرە
٣- زیاد کردنی دەرماڵەی هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشی ناوخۆ.
٤-زیاد کردنی تەرخانکردنی تۆڕی کۆمەڵایەتی.
٥-بەهێزکردنی قەرزەکانی هەردووبانکی کشتوکاڵی پیشەسازی .
جگە لەوە کارکردن بۆ دامەزراندی (٢٥) هەزار دەرچووی زانکۆو پەیمانگاکان
لەدوای کۆمەڵێک بڕیاری گەورەوبچووکی " کابینەی شەش "،لەسەر دووخاڵی گرنگ کۆک بوو :
یەکەم: ئیدارە باش بکرێت .
دووەم: سەرپێچی کارانی ڕووداوی ١٧ ی شوبات ئیجرائاتی یاساییان لەگەڵدا بکرێت .

















